چیرۆكه‌كانى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله علیه وسلم)
و په‌ندو ئامۆژگارى وه‌رگرتن لێیان
ئاماده‌كردن و وه‌رگێرِانى مامۆستا أبو بكر أحمد
پێداچوونه‌وه‌ى مامۆستا صلاح ا‌لدین عبدالكریم
چیرۆكى دووه‌م:
ئایا تۆ هیچ خێر‌و چاكه‌ت كردووه؟
عَنْ حُذَيْفَةَ (رضي الله عنه) قَالَ قَالَ: رَسُولُ اللَّهِ(صلى الله عليه وسلم) « تَلَقَّتِ الْمَلاَئِكَةُ رُوحَ رَجُلٍ مِمَّنْ كَانَ قَبْلَكُمْ، فَقَالُوا: أَعَمِلْتَ مِنَ الْخَيْرِ شَيْئًا قَالَ: لاَ قَالُوا: تَذَكَّرْ. قَالَ كُنْتُ أُدَايِنُ النَّاسَ فَآمُرُ فِتْيَانِى أَنْ يُنْظِرُوا الْمُعْسِرَ وَيَتَجَوَّزُوا وَفِي رِوَايَة (وَأَتَجَاوَزُ) عَنِ الْمُوسِرِ، قَالَ قَالَ: اللَّهُ عَزَّ وَجَلَّ تَجَوَّزُوا عَنْهُ » وَفِي رِوَايَة (قَالَ اللَّهُ عَزَّ وَجَلَّ نَحْنُ أَحَقُّ بِذَلِكَ مِنْهُ تَجَاوَزُوا عَنْهُ) أَخْرَجَهُ الْبُخَارِيُّ (2077) ومُسْلِمٌ (3969) .
هاوه‌ڵى خۆشه‌ویست حُذَيْفَةَ (رضي الله عنه) ده‌فه‌رمووێت: پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تى: مه‌لائیكه‌كان رِوحى پیاوێك له ئوممه‌تانى پێش ئێوه(به‌نى ئیسرائیل) یان وه‌رگرت (رِوحیان كێشا) ئینجا مه‌لائیكه‌كان به پیاوه‌كه‌یان ووت: ئایا تۆ هیچ خێر‌و چاكه‌ت كردووه؟ پیاوه‌كه‌ش ووتى: نه‌خێر، مه‌لائیكه‌كان ووتیان: بیر بكه‌ره‌وه، پیاوه‌كه‌ش ووتى: من قه‌رزم ئه‌دا به‌خه‌ڵك وه فه‌رمانم ده‌كرد به‌خزمه‌تكارو كارمه‌نده‌كانم كه چاوه‌رِوانى دواخستنى هێنانه‌وه‌ى قه‌رزى لاى نه‌دارو ده‌ست كورت بكه‌ن و خاترى ده‌ست رِۆیشتووش بگرن و چاوپۆشیشى لێبكه‌ن، ئینجا پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم) فه‌رمووی: خواى په‌روه‌ردگار به‌مه‌لائیكه‌كانى فه‌رموو: ئێوه‌ش لێى ببورن و چاوپۆشى لێبكه‌ن. یان فه‌رمووى: ئێمه ئه‌ولاترین چاوپۆشى لێبكه‌ن و لێى ببورن.