ده‌مێك له مێژوى ئیسلام
له‌وه‌فاتى په‌یامبه‌ره‌وه صلى الله عليه وسلم تا كوشتنى حوسه‌ین رضي الله عنه ساڵى 61ك
وه‌رگێڕانى:: على محمد علی خان
پێداچونه‌وه‌ى :: مامۆستا خه‌لیل ئه‌حمه‌د
پێشه‌كى وه‌رگێڕ
سوپاس بۆ خوا، سوپاس بۆ په‌رستراوی هه‌ق، سوپاسێك شایسته بێ به جه‌لاله‌ت و گه‌وره‌یی ئه‌و، به‌رده‌وام بێ به به‌رده‌وامی ئه‌و، قورس و سه‌نگین بێ به سه‌نگینی عه‌رشی ئه‌و، فراوان و زۆر بێ به زۆری دروستكراو و ووشه‌كانی ئه‌و، به ژماره‌ى ئه‌وه‌ى به‌چاو ده‌بینرێ و ئه‌وه‌شی به‌چاو نابینرێ له‌سه‌ر سوڕهێنه‌ره‌كانی قودره‌تی ئه‌و، سوپاس بۆ ئه‌و خوایه‌ی كه دڵمانی به نووری ئیسلام ڕووناك كرد، تاریكیی و چه‌وتی نه‌فامیی له‌سه‌ر دڵمان لابرد، سوپاس بۆ خوا له‌سه‌ر نیعمه‌تی ئیسلام، له سه‌ر نیعمه‌تی ئیمان، له‌سه‌ر نیعمه‌تی ئه‌مان، له‌سه‌ر نیعمه‌تی سوننه‌ت، له سه‌ر نیعمه‌تی قورئان، سوپاس بۆ ئه‌و خوایه‌ى، كه هه‌قی سه‌رخست و ده‌رخست، ناهه‌قی لابرد و ژێر خست، سوپاس بۆ خوای تاك و ته‌نها، ته‌نها و ته‌نها، بێ شه‌ریك، بێ ڕه‌فیق، بێ هاوه‌ڵ، بێ هاوسه‌ر، ته‌نیا له ناوه‌كانیا، ته‌نیا له سیفه‌ته‌كانیا، ته‌نیا له زاتیا، ته‌نیا له كرداریا، هیچ شتێك وه‌كو خوا نیه و هه‌ر ئه‌وه بیسه‌ری بینا، تاكه بێ نیاز، تاكه جێی نیاز، بێ نیاز به هه‌موو مه‌خلوقات، جێی نیازی خه‌ڵك و كه‌ون و كائنات، نه له كه‌س بووه و نه كه‌سی لێ بووه، زانا و ئاگاداره به‌وه‌ى بووه و به‌وه‌ی ئه‌بێ، به‌وه‌ى نه‌بوه و به‌وه‌شی نابێ، گه‌ر ببوایه چۆن ده‌بوو، بۆ نه‌بووه و بۆ نابێ؟ بێسه‌ر و دانا و زانا و كار له‌جێ و به‌جێ له بۆ ئه‌وه‌ى ده‌شێ و له‌و كاته‌ى بشێ، بیسه‌ری هه‌موو ده‌نگێگ، به هه‌ر ڕه‌نگێك، به هه‌ر لوغه‌تێك، زانا به‌وه‌ى پێش ووتن چی ده‌ڵێی به چی نیه‌تێك، زانا به هه‌موو نهێنیه‌ك، به‌وه‌شى حه‌شار دراوه له سنگی هه‌ر كه‌سێك، بینه‌ری مێرووله‌ى ڕه‌ش، له‌سه‌ر به‌ردێكی ڕه‌ش، له شه‌وێكی ڕه‌ش، بیسه‌ری خشه‌ى پێی، به‌رزى وپیرۆزی ومه‌زنی بۆ ئه‌و خوایه‌ى كه گه‌ڵایه‌ك له داره‌كه‌ى به‌ر نابێته‌وه مه‌گه‌ر به ئیزن و ئاگا و زانستی ئه‌و نه‌بێ، به‌ر ئه‌بێ یا به‌ر نابێ، شایسته‌ى هه‌موو سوپاسێك، شوكرێك، سه‌نایه‌ك، مه‌دحێك، له‌هه‌ر كاتێك، له هه‌ر بارێك، له‌وه‌ى ده‌شێ وشایسته‌یه بۆ ئه‌و.
شایه‌تی ئه‌ده‌م ـ شایه‌تومانێك ڕزگارم كا وسوودم پێ بگه‌یه‌نێ له ڕۆژێك، كه نه ماڵ و نه سامان سوود ناگه‌یه‌نن تۆسقاڵێك، مه‌گه‌ر كه‌سێك دڵی سه‌لیم بێ وله بۆ خواى گه‌وره سوڵحا بێ چۆن سوڵحانێك ـ كه‌وا هیچ خوایه‌ك، په‌رستراوێك به هه‌ق شایسته‌ى په‌رستن نی یه، ته‌نها زاتی موباره‌كى الله نه‌بێت، هه‌ر الله شایسته‌ى په‌رستنه وجگه له وی هیچی تر شایسته‌ى په‌رستن نییه. كوفر به هه‌ر په‌رستراوێكی تری جگه له الله ده‌كه‌م، ته‌نها ئه‌و شایسته‌ى په‌رستنه، هه‌رچی غه‌یره وی هه‌یه سه‌ره‌نجامی بۆ نه‌مان و فه‌وتان و له‌ناوچوونه، سوپاس بۆ ئه‌و خوایه‌ى كه پێغه‌مبه‌رێكی به ((رَحْمَةً لِلْعَالَمِين)) ڕه‌وانه كرد، هه‌رچی خراپی و چه‌وتیی و چه‌په‌ڵی و گه‌نده‌ڵی و هه‌ڵدێری و سته‌می ڕوون كرده‌وه و لابرد. شایه‌تی ئه‌ده‌م كه‌وا موحه‌ممه‌د به‌نده و په‌یامبه‌ر و ڕه‌وانه كراوی خوایه، ڕه‌وانه‌ى كرد له بۆ سه‌رجه‌می گه‌لان، خۆشه‌ویستمان، نوری چاومان، به جوانی به ئه‌ركه‌كه‌ى هه‌ستا، به بێ وچان، به بێ وه‌ستان، به بێ كۆڵدان، به جوانی بانگه‌وازه‌كه‌ى گه‌یان، خه‌ڵكی له خه‌و هه‌ستان، تا ئه‌وه‌بوو: نه‌زانی فێركرد، چه‌وتی ڕاسته‌وه كرد، پیسی پاكه‌وه كرد، لێڵی ڕوونه‌وه كرد، تاریكی ڕۆشنه‌وه كرد، غه‌م و خه‌فه‌ت و په‌ژاره و ناڕه‌حه‌تی و نه‌هامه‌تی و مه‌ینه‌تی و شه‌ڕ و ئاشوبی لابردـ به نه‌فس و ماڵ و سامان و دایك و باوكمه‌وه به فیدای خۆی و ڕێبازه‌كه‌ى بم ـ، به‌زه‌یی و ڕه‌حمه‌ت له بۆ جیهانیان، ((سوێند به‌خوا هیچ شتێك نه‌ما له هه‌ق و ڕاستی، له‌وه‌ى سوودی بۆتان هه‌بێ مه‌گه‌ر بۆم ڕوونكردوونه‌ته‌وه و پێم ڕاگه‌یاندوون، هیچ شتێك نه‌ما له لاری و چه‌وتی مه‌گه‌ر بێدارم كردوونه‌ته‌وه لێی و پێم ڕاگه‌یاندوون))، سه‌لات و سه‌لامی خوا له‌سه‌ر خۆی و خانه‌واده و كه‌س و كاره پاك و به‌ڕێزه‌كانی، هاوه‌ڵه مه‌رد و جوامێره‌كانی، خۆشه‌ویستانی خۆشه‌ویست، ئه‌وانه‌ى ئیسلام له‌سه‌ر ده‌ستیان گه‌یشته ئه‌و په‌ڕی دونیا ـ لوتی دوژمنانیش به خۆڵ چێ ـ ، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر خێزان و شوێنكه‌وتووانی به‌چاك تا ڕۆژیی دوایی، داوی ئه‌وه:
خوێنه‌ری سه‌نگین: ئه‌م كتێبه باس له ماوه‌یه‌كی مێژوویی زۆر كورت ده‌كات كه بریتییه له وه‌فاتی پێغه‌مبه‌رصلى الله عليه وسلم تا كوشتنی حوسه‌ین رضي الله عنه، دوای باسكردنێكی پوختی ڕووداوه مێژوویه‌كانی ئه‌و ده‌مه، وه‌ڵامی ئه‌و شوبهه و گومانانه‌ى نه‌یار و گروپه لاڕێكان ده‌داته‌وه كه هه‌ر له كۆنه‌وه دژایه‌تی كۆمه‌ڵی ڕزگار بوویان كردووه، نه‌ك به شوێنكه‌وتنی به‌ڵگه و نوری خوا به‌ڵكو به شوێنكه‌وتنی ئاره‌زوو و هه‌وا، له كاتێكدا خوای گه‌وره له زۆر شوێنی قورئاندا ئامۆژگاری پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم ده‌كات، كه شوێنی هه‌وا و ئاره‌زوو نه‌كه‌وێت، به‌ڵكو شوێنی ئه‌وه بكه‌وێت كه له لایه‌ن خواوه بۆی داده‌به‌زێت، ته‌نها ئه‌وه ڕووناكی و هیدایه‌ته هه‌ر ڕێگا و ڕێبازێك له‌وه لایدا تاریكی و سه‌رگه‌ردانیه.
زۆربه‌مان بیستوومانه كه پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم فه‌رموویه‌تی: (ئوممه‌ته‌كه‌م دابه‌ش ده‌بێته سه‌ر حه‌فتاو سێ به‌شه‌وه، هه‌موویان له ئاگرن ته‌نها دانه‌یه‌كیان نه‌بێت).
جا هه‌ر یه‌ك له‌و گروپه لاڕێیانه‌ى، كه هه‌ن ئه‌ڵێن: ئێمه ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه‌ین كه ڕزگاریان ده‌بێت.
كه‌وابوو مرۆڤ چۆن هه‌قه‌كه‌یان بناسێت؟
خوای گه‌وره له قورئاندا فێری ئه‌وه‌مان ده‌كا كه هیچ شتێك به بانگه‌شه( ئیدیعا) كردن نیه، به‌ڵكو ئه‌بێت لێكۆڵینه‌وه‌ی لێ بكرێت، لێكۆڵینه‌وه‌ش بریتییه له گه‌ڕان به دوای به به‌ڵگه‌كاندا، كه تا چه‌ند دروستن پاشان تا چه‌ند بۆ ئه‌و مه‌به‌ستانه ده‌شێن.
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: [ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِنْ جَاءَكُمْ فَاسِقٌ بِنَبَإٍ فَتَبَيَّنُوا ]{الحجرات 6}.واته: ( ئه‌ى ئه‌وانه‌ى باوه‌ڕتان هێناوه، ئه‌گه‌ر گوناهكارێك هه‌واڵێكی بۆ هێنان، ئه‌وا لێی بكۆڵنه‌وه تا بۆتان ڕوون ده‌بێته‌وه).
هه‌روه‌ها خوای ته‌عالا كاتێك باسی بته‌كان(لات و عوززا و مه‌نات) ده‌كات، به‌ڵگه‌ى پوچه‌ڵێتی ئه‌و بتانه به‌وه ده‌سه‌لمێنێت كه ئه‌و بێ باوه‌ڕانه له خۆیانه‌وه دیپه‌رستن و له‌سه‌ر ئه‌وه هیچ به‌ڵگه‌یه‌كیان له لایه‌ن خواوه بۆ دانه‌به‌زیوه، وه‌ك ده‌فه‌رموێ: [إِنْ هِيَ إِلاَّ أَسْمَاءٌ سَمَّيْتُمُوهَا أَنْتُمْ وَآبَاؤُكُمْ مَا أَنزَلَ اللَّهُ بِهَا مِنْ سُلْطَانٍ ]{النجم: 23}. واته: (ئه‌و بتانه هه‌ر ناوانێكی ڕووتن كه ئێوه و باو باپیرانتان لێتان ناون، خوا هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی له‌سه‌ر په‌رستراوی ئه‌وان نه ناردۆته خواره‌وه).
هه‌روه‌ها كاتێك باسی ووته‌ى جوله‌كه و گاوره‌كان ده‌كات كه ووتویانه: (كه‌س ناڕواته به‌هه‌شته‌وه مه‌گه‌ر كه‌سێكی جوله‌كه یا گاور نه‌بێت) خوای گه‌وره له وه‌ڵامیاندا ده‌فه‌رموێ: [تِلْكَ أَمَانِيُّهُمْ قُلْ هَاتُوا بُرْهَانَكُمْ إِنْ كُنتُمْ صَادِقِين]واته: ئه‌مه هیوای ئه‌وانه، پێیان بڵێ(كوا) بێنن به‌ڵگه‌كانتان ئه‌گه‌ر ئێوه ڕاست ده‌كه‌ن).
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ: [أَإلهٌ مَعَ اللَّهِ قُلْ هَاتُوا بُرْهَانَكُمْ إِنْ كُنتُمْ صَادِقِينَ ]، واته: (ئایا خوایه‌كی تر هه‌یه بێجگه له‌خوا هه‌قه‌كه؟ ئه‌گه‌ر ڕاست ئه‌كه‌ن بێنن كوا به‌ڵگه‌كانتان؟).
له چه‌ندین شوێنی تری قورئاندا خوای گه‌وره له‌سه‌ر ئه‌و كار و عیباده‌تانه‌ى، كه موشریك و لاڕێكان ئه‌یكه‌ن داوای به‌ڵگه‌ی خوایی و ڕاستیان لێ ده‌كات و، پێیان ده‌ڵێ: كوا به‌ڵگه‌كانتان. ئایا له لایه‌ن خواوه له‌سه‌ر ئه‌و كاره‌تان نوسراوتان بۆ دابه‌زیوه، له‌سه‌ر ئه‌و نوسراوه ئه‌ڕۆن به‌ڕێوه و كار به‌و نوسراوه ده‌كه‌ن، كوا بێنن ئه‌و نوسراوه له كوێیه؟!
كه‌واته قورئان فێری ئه‌وه‌مان ده‌كات كه هه‌موو شتێك به به‌ڵگه جێگیر بكه‌ین و به به‌ڵگه‌ش هه‌ڵی بوه‌شێنینه‌وه.
جا نوسه‌ر هه‌ستاوه به موناقه‌شه‌كردنی ئه‌و به‌ڵگانه‌ى، كه نه‌فس نه‌خۆشه‌كان ئه‌یهێننه‌وه بۆ برینداركردنی هاوه‌ڵان، تا چه‌ند ئه‌و به‌ڵگانه ڕاست و دروست و صه‌حیحن، پاشان تا چه‌ند بۆ مه‌به‌ست و مه‌رامه‌كانی ئه‌وان ده‌شێن، ئایا به‌ڵگه‌یه به ده‌ستیانه‌وه، یان به‌ڵگه‌یه به‌سه‌ریانه‌وه؟
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا خوای گه‌وره خۆی له قورئانا له ئایه‌تی شه‌شی سوره‌تی ئالی عیمراندا ئه‌وه‌مان بۆ ڕوون ده‌كاته‌وه كه‌وا هه‌ندێك ئایاتی قورئان موحكه‌من و هه‌ندێكی تری موته‌شابهن، جا مه‌نهج و ڕێبازی هه‌ق و صه‌حیح ئه‌وه‌یه تۆ موته‌شابیهه‌كان به موحكه‌مه‌كان ڕاڤه بكه‌ى نه‌ك به پێچه‌وانه‌وه، كه ئه‌مه گومڕایی سه‌رلێشێواویه‌كه ئه‌و گروپه لاڕێیانه تێی كه‌وتوون.
* پرسیارێك:
ئه‌م كتێبه زۆربه‌ى وه‌ڵامی تانه‌ى شیعه‌كانه له هاوه‌ڵان، ئه‌ى خۆ كورد شیعه‌ى تێدا نییه؟ كه‌وابوو بۆ وه‌رگێڕانی ئه‌م كتێبه؟!
له وه‌ڵامدا ئه‌ڵێین: سه‌ره‌تا بابه‌ته‌كه په‌یوه‌ندی به هاوه‌ڵانه‌وه هه‌یه، پارێزه‌رانی قورئان و سوننه‌ت، بۆیه به‌رگریكردن له‌وان به‌رگریكردنه له‌و قورئان وسوننه‌ته‌ى كه له ڕێگه‌ى ئه‌وانه‌وه گه‌یشتۆته ده‌ستمان، هه‌ر وه‌ك چۆن پێمان وایه تانه‌دان له‌وان له تانه‌دان له دینه‌وه سه‌رچاوه‌ى گرتووه.
ئینجا: به‌ڵێ كورد ڕێژه‌یه‌كی زۆركه‌م شیعه‌ى تێدایه، به‌ڵام هه‌ندێ له عه‌لمانیه‌كان و خه‌ڵكی چه‌واشه‌كار بوون به زمانحاڵی شیعه له قسه‌كردنه صه‌حابه و توانج لێدانیان و برینداركردنیان، جارێك ناوهێنانیان به عه‌صابه، جارێك به خوێن مژ، جارێك به چاو سور، جارێك به صه‌ددام و جارێك به...هتد، به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر به‌رچاو و لێره و له‌وێ، له ته‌له‌فزیۆن و ڕۆژنامه‌و كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌كاندا، (ئه‌مه جگه له‌وه‌ى هه‌موو یا زۆربه‌ى به‌ڵگه‌كانیان له كتێبی شیعه‌كانه‌وه ڕوایه‌ت ده‌كه‌ن) هه‌ر كه‌سه و هه‌ڵده‌ستێ قسه‌ى خۆی ده‌كات، خه‌ریجی ڕاگه‌یاندنه كۆڕ له‌سه‌ر حه‌ساسترین ده‌م ده‌به‌ستێ كه سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليم وسلم وخه‌لیفه‌كانیه‌تی، بۆیه وه‌رگێڕانی ئه‌م كتێبه له‌م شوێنه و له‌م كاته‌دا زۆر جێی خۆیه‌تی و گرنگه.
سه‌باره‌ت به كاری منیش له وه‌رگێڕانه‌كه:
- ئه‌وا هه‌رچیم بۆ ئه‌سڵه‌كه زیاد كردبێت خستومه‌ته نێوان ئه‌م دوو كه‌وانه‌وه[ ].
- هه‌ر په‌راوێزێكیش زیاده‌ى خۆم بن له خواره‌وه نوسیومه(وه‌رگێڕ).
- هه‌رچی واتاكردنێك هی خۆم بێت نووسیومه واته: به‌ڵام بۆ نوسه‌ره‌كه نووسیومه(یانی:).
- ناوه‌ڕۆكی كتێبه‌كه زۆر زانستیه، بۆیه هه‌وڵمداوه هه‌م به‌و زانستیه‌ی خۆیه‌وه بیهێڵمه‌وه هه‌م خوێنه‌ریش له ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ى به‌هره‌مه‌ند بكه‌م، به‌بێ زیاد كردن، ئه‌گه‌ریش زیادم كردبێت ـ كه ئه‌مه‌ش كه‌م جار بووه ـ جیام كردۆته‌وه.
- سودم له چه‌ندین سه‌رچاوه بینیوه چ بۆ ڕاڤه‌ى ئایه‌ته‌كان چ بۆ فه‌رموده‌كان، به زۆریش پشتم به پوخته‌كه‌ى مامۆستا مه‌لا صاڵح و ته‌فسیری ئاسان به‌ستووه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ى هه‌ر واتایه‌كیانم به دڵ نه‌بووبێ په‌نام بردۆته به‌ر(ڕامان)و ئه‌وه‌ى مامۆستا هه‌ژاری موكریانی. به‌ڵام بۆ فه‌رموده به زۆری پشتم به(فتح الباری) ئیبن حه‌جه‌رو(شه‌رحی صحيحي موسلیم)ی نه‌وه‌وى به‌ستووه.
ـ بۆ زمانه‌وانیش له كوردی سوودی زۆرم له فه‌رهه‌نگی ده‌ریا بینوه، بۆ عه‌ره‌بیش (مختار الصحاح)و (معجم الوسيط) له‌گه‌ڵ چه‌ندین سه‌رچاوه‌ى تر كه له شوێنی خۆم ئاماژه‌م پێكردوون.
له‌كۆتاییدا زۆر سوپاسی مامۆستا خه‌لیل ئه‌حمه‌د ده‌كه‌م، كه ئه‌ركی كێشا‌و پێداچوونه‌وه‌ی ئه‌م وه‌رگێڕدراوه‌ی كرد خوای گه‌وره پاداشتی خێری بداته‌وه وه سوپاس بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ى كه هاوكاریان كردم له وه‌رگێڕانی ئه‌م بابه‌ته.
خوێنه‌ری سه‌نگین: ئه‌مه ئه‌وه‌یه كه توانیومه نه‌ك ئه‌وه‌ى كه ویستوومه، داواكارم له خوای گه‌وره بیكاته توێشووی سه‌فه‌ری درێژم وله تاوان خۆم وباوكم ودایكم خۆش ببێ، به ڕه‌حمی خۆی ڕه‌حمم پێ بكات و ئیخڵاصم پێ ببه‌خشێ، هه‌ژاری به‌زه‌یی تۆین ئه‌ى په‌روه‌ردگارا، ئه‌وه‌م فێركه سودم پێ ده‌گه‌یه‌نێ وه سودم پی بگه‌یه‌نێ به‌وه‌ى فێرم ده‌كه‌ی، هه‌ر خوا له مه‌به‌ست ئاگاداره، (اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ،اللَّهُمَّ بَاڕكْ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ كَمَا بَارَكْتَ عَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ والحمد لله رب العالمين).
وه‌رگێڕ
24/5/1429ى كۆچى پیرۆزى په‌یامبه‌رصلى الله عليه وسلم
[email protected]








