إن الحمد لله، نحمده، ونسعينه، ونستغفره، ونعوذ بالله من شرور أنفسنا، ومن سيئات أعمالنا، من يهده الله
فلا مضل له، ومن يضلل فلا هادي له، وأشهد أن لا إله إلا الله وحده لاشريك له، وأشهد أن محمداً عبده ورسوله.
أما بعد: فإن أصدق الحديث كتاب الله عز وجل، وخير الهدي هدي محمد صلى الله عليه وسلم، وشر الأمور
محدثاتها، وكل محدثة بدعة، وكل بدعة ضلالة، وكل ضلالة في النار، ثم أما بعد:
كه به مێشكمدا هات له‌سه‌ر ئاوها بابه‌تێك بنوسم، له رِاستیدا دوو دڵ بوم، هه‌نگاوێكم بۆ پێشه‌وه ده‌ناو هه‌نگاوه‌كه‌ى تر بۆ دواوه، له‌به‌ر زۆری ئه‌وانه‌ى رِۆچوون له باسكردنی ئه‌م جۆره بابه‌تانه‌دا، هه‌ندێك جار به‌رِه‌وایی و زۆرجاریش به نارِه‌وایی، بێ گومان ئه‌م بابه‌ته له بابه‌ته هه‌ره زیندوه‌كانه، ئه‌گه‌ر چی كاتێكی زۆریشی به‌سه‌ردا تێپه‌رِیوه، به‌ڵام هه‌ر زیندووه له ده‌رونماندا، بۆ گه‌وره رِاگرتنی بۆ ئه‌و نه‌وه (جیل)ـه بێ وێنه‌و نمونه‌ییه، ئه‌و ئه‌ستێره دره‌وشاوانه‌ى كه هه‌ڵبژێردرابوون.
جا له‌به‌ر ئه‌وه‌ى قسه‌ی هه‌ق رِوناكیه و چرای رِێگایه هه‌روه‌ها له‌به‌ر ئه‌و فه‌زڵ و چاكه‌یه‌ى ئه‌و نه‌وه‌یه به‌سه‌رمانه‌وه هه‌یانه؛ پێویست بوو به‌شێك له‌و هه‌قه‌یان به‌جێ گه‌یه‌نین. چونكه ئه‌وان وه‌كو خه‌ڵكی تر نین، نه له زانستیان و نه له كرده‌وه‌یان كه‌س پێشیان نه‌كه‌وتوه و كه‌سیش پێیان ناگات. ئا به‌وانه خوا (عزّ و جل) دینه‌كه‌ی سه‌رخست و به‌هێزكرد.
ئێمه باسی فه‌زڵی هاوه‌ڵانی په‌یامبه‌ری خواصلى الله عليه وسلم ده‌كه‌ین، به‌ڵام ناڵیین معصوم (بێ تاوان و هه‌ڵه)ن، چونكه خوای گه‌وره مه‌عصومیه‌تی ته‌نها بۆ فریشته‌كان و په‌یامبه‌ران (عليهم السلام) قه‌رار داوه.
به‌ڵێ، هه‌ندێكیان هه‌ڵه‌یان كردوه، له‌ژیانی په‌یامبه‌رداصلى الله عليه وسلم و له‌دوای مردنیشی، به‌ڵام ئه‌وه‌ى ئه‌وان كێشاویانه هه‌ر له ئێش و ئازار و ده‌رده‌سه‌ری له پێناوی ئیمان به‌خوا و په‌یامبه‌ره‌كه‌ى و بانگه‌واز كردن بۆ دینی ئیسلام، به‌جێ هێشتنی ماڵ و منداڵ و نیشتمان، تێكۆشانیان له پێناوی خوادا به ماڵ و گیانیان، به‌رگریكردنیان له‌پێناوى په‌یامبه‌ردا صلى الله عليه وسلم به هه‌موو ئه‌وه‌ی كه هه‌یان بووه، ئه‌و هه‌ڵانه‌یان له چاو چاكه‌كانیاندا وه‌ك ده‌نكه به‌ردێكه له‌به‌رانبه‌ر شاخێكدا، وه‌ك دڵۆپه ئاوێكه له به‌رانبه‌ر ده‌ریایه‌كدا.
بێگومان مێژووش گرنگیه‌كی زۆری هه‌یه له ژیانی گه‌لان و میلله‌تاندا، چونكه مێژوو كۆڵه‌كه‌ی بوونی ئه‌و میلله‌تانه‌یه، به‌رنامه و رِێبازیان مێژوو دیاری ده‌كات، به ئێستایی و به داهاتوییه‌وه، هیچ میلله‌تێك نیه ویستی فه‌رمانرِه‌وایی و ده‌سه‌ڵات به‌ده‌ست گرتنی هه‌بێ، مه‌گه‌ر ئه‌بێ په‌یوه‌ندی به رِابردویه‌وه توند‌و تۆڵ بكات بۆ داواكردنی هێزو كۆمه‌ك له‌و رِابردوه له‌بۆ بنیاتنانی ئێستا‌و سه‌رپه‌رشتی كردنی ئاینده‌ى.
جا میلله‌تێكی وه‌كو میلله‌تی ئیسلام له پێشتره بۆ ئه‌مه وه‌ك له میلله‌تانی تر، به‌هۆی ئه‌و مێژوه پرشنگداره‌یه‌وه، كه پرِه له پاڵه‌وانێتی و سه‌روه‌ری و شكۆمه‌ندی و ده‌سكه‌وتی مه‌زن، به‌رِاده‌یه‌ك مێژووى هه‌ر میلله‌تێكی تر له به‌رانبه‌ریدا بچوك ده‌بێته‌وه، به‌ڵام به‌هۆی لاوازی ئوممه‌ته‌كه‌مانه‌وه له‌م رِۆژگاره‌ی ئه‌م رِۆیداـ به‌هۆی به‌رهه‌می ده‌ستی نه‌وه‌كانی ـ، خوای گه‌وره نه‌وه‌ی مه‌یمون و به‌راز و تاغوت په‌رستانی به‌سه‌ردا زاڵكردوین، ولا حول ولا قوة الا بالله العلي العظيم.
ومَنْ يَهُنْ يَسْهَلِ الهَوَانُ عَلَيْه ومَا لِجُرْحٍ بِمَيّتٍ إيِلآمُ (1)
هه‌ركه‌س رِیسوا بێت سه‌ر شۆرِ بێ رِه‌زایه مه‌گه‌ر زامى گیانى مردوو ئێش و ئازارى تیایه؟
ئه‌ڵیم: له‌م لاوازیه‌دا هه‌ر ده‌بێت بگه‌رِێینه‌وه بۆ مێژووی ئوممه‌ته شكۆداره گه‌شاوه‌كه‌مان، بۆ ئه‌وه‌ى وردبه‌ونه‌وه‌مان له خودی خۆمان، له ده‌وروبه‌ری خۆمان ئاسان بێت و به‌جوانی بیبینین، شوێن پێی خۆمان له‌بۆ ئاینده‌مان بدۆزینه‌وه، ئه‌مانه‌ش ته‌واو نابن به گه‌رِانه‌وه و وردبوونه‌وه‌مان نه‌بێت له مێژوه رِاسته‌قینه‌كه‌مان.
هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر به‌وردی ته‌ماشایه‌كی مێژووی خۆمان بكه‌ین، تێبینی ده‌كه‌ین، كه پاكترین و خاوێنترین ده‌م ئه‌و ده‌مه‌یه په‌یامبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم و هاوه‌ڵه‌كانی تێیدا ژیاوه، ئه‌و نه‌وه‌یه‌ی كه ئه‌ركی بڵاوكردنه‌وه‌ی په‌یامی ئیسلامی له‌سه‌ر شان نابوو، به‌رِاستی ئه‌وانه هه‌ڵبژێردراوی نێو دروستكراوه‌كانی خوان له دوای په‌یامبه‌ران (عليهم السلام).
مێژووى ئوممه‌تی ئیسلامیش توشی تێ ئاخنی و شێواندنی زۆر هاتووه، به‌هۆی ئه‌و كۆمه‌ڵ و گروپانه‌ى كه دروست بوون، هه‌ر كۆمه‌ڵه و هه‌وڵی داوه بایه‌خ و گرنگی خۆی زیاد بكات و به‌رز بكاته‌وه له‌سه‌ر حیسابی به‌رانبه‌ره‌كه‌ى، ئه‌مه كه‌لێنانێكی دروستكرد له مێژووی گه‌وره‌كانی ئوممه‌ته‌كه‌ماندا.
له‌نێو ئوممه‌تدا خه‌ڵكانێك ده‌بینی سنوری شه‌رعی به‌رزاندووه له خۆشویستنی كه‌سایه‌تیه‌كاندا، هه‌بووه عه‌لى (رضي الله عنه) زۆر خۆشویستوه، خۆشویستنێك كه سه‌ری لێتێكداوه، باس و هه‌واڵی ئاوهای لێوه گێرِاوه‌ته‌وه كه قبوڵناكرێ، له‌هه‌مان كاتدا هه‌وڵی داوه له بایه‌خی ئه‌وانی تر كه‌م بكاته‌وه، خه‌ڵكانی تر به ده‌ستدرێژكه‌ر بۆ سه‌ر مافه‌كانی عه‌لى (رضي الله عنه) له‌قه‌ڵه‌م بدا، به‌مه سته‌می هه‌م له‌خۆی و هه‌م له عه‌لی وئه‌وانی تریش كردووه، ته‌نانه‌ت ئه‌و زیاده‌رِۆیی كرنه سه‌ری كێشا بۆ وه‌چه‌كانی عه‌لیش، به رِاده‌یه‌ك بڵێن ئیمامن و دیاری كراون و هه‌ر وه‌كو پیغه‌مبه‌ران (عليهم السلام) (2)به معصوممیان بزانن.
* ئه‌مه عه‌لیه (رضي الله عنه) ده‌ڵێت: ( خه‌ڵكانێك به‌رِاده‌یه‌ك خۆشیان ده‌وێم تا ده‌یانباته ئاگره‌وه، خه‌ڵكانێكیش به‌رِاده‌یه‌ك رِقیان لێم ده‌بێ تا ده‌یانباته ئاگره‌وه) (3)
* هه‌روه‌ها ده‌ڵێ: ( دوو كه‌س له‌سه‌ر من تیا ئه‌چن: كه‌سێكی زیادرِۆ له خۆشه‌ویستنم، كه‌سێكی زیادرِۆ له رِق لێبوونم).(4)
ئه‌م جۆره بیركردنه‌وه و شێوه زیاده‌رِه‌ویانه‌ش ـ له‌سه‌ر رِاستترین بۆچون ـ له دوای نیوه‌ی (سه‌ده‌ى سێیه‌می كۆچیه‌وه) سه‌ریان هه‌ڵداوه.
به‌ڵگه‌یه‌ی ئه‌م رِاستیه‌ش ئه‌وه‌یه: ئه‌و رِق لێبونه‌ى عه‌لى (رضي الله عنه) به‌رانبه‌ر هاوه‌ڵه به‌رِێزه‌كان، كه باسی لێوه‌ده‌كه‌ن، له هه‌واڵ و باسه صه‌حیحه‌كانیاندا شتی وای تێدا نابینین، به‌ڵكو ئێمه شتانی وامان بینیوه، كه به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر مه‌زنی ئاستی خۆشویستنیان له بۆ یه‌كتری، له‌گه‌ڵ بینینی چه‌ندین رِوداوی پرشنگدار له خۆشه‌ویستی وخۆنه‌ویستی و برایه‌تی و دۆستایه‌تی و ئامۆژگاری و ژن و زنخوازی به رِاده‌یه‌ك كه هه‌ر به ویژدانێكی شه‌یدای رِاستی ئه‌وانه ببینێت ئه‌و قسه ساخته و ده‌له‌سه دوژمناوی و رِقاوی و بوغزاویانه به درۆ ده‌خاته‌وه.
له‌و وێنه پرشنگدارانه:
* هه‌ر سێ خه‌لیفه سه‌ر رِاسته‌كه: ئه‌بوبه‌كری صدیق، عومه‌ری كورِی خه‌تاب، عوسمانی كورِی عه‌ففان، هانی عه‌لى ده‌ده‌ن له بۆ خواستنی فاتیمه وبه‌شداریش ده‌كه‌ن له ئاماده‌كرن و شایه‌تیداندا:
* عه‌لى (رضي الله عنه) ئه‌ڵێ: (ئه‌بوبه‌كر و عومه‌ر هاتنه لام و وتیان: بۆ نارِۆی بۆلای په‌یامبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم و باسێكی فاتیمه‌ى لا بكه‌ى).(5)
* هه‌روه‌ها ده‌ڵێ: په‌یامبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم پێی وتم: (برِۆ قه‌ڵغانه‌كه‌ت بفرۆشه و به‌هاكه‌ییم بۆ بهێنه، تا پێداویستی ماڵ بۆ خۆت و فاتیمه ئاماده بكه‌م).
عه‌لى (رضي الله عنه) ئه‌ڵێ: منیش رِۆیشتم و فرۆشتم به عوسمانی كورِی عه‌ففان به چوارسه‌د درهه‌می رِه‌شی كۆچی.
كاتێك كه پاره‌كه‌م لێوه‌رگرت و ئه‌ویش قه‌ڵغانه‌كه‌ى لێوه‌رگرتم.
وتی: ئایا من بۆ تۆ له قه‌ڵغانێك زیاتر ناهێنم وه تۆش بۆ من له دیرهه‌م زیاتر ناهێنی؟
منیش وتم: به‌ڵێ.
وتی: ده ئه‌و قه‌ڵغانه دیارییه له منه‌وه بۆ تۆ.
منیش قه‌ڵغانه‌كه‌و درهه‌مه‌كانم هێنا و رِۆیشتم بۆلای په‌یامبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم قه‌ڵغان و درهه‌مه‌كانم پێداو باسی ئه‌وه‌ى عوسمانم بۆ كرد ئه‌ویش دوعای خێری بۆ كرد، پاشان مشتێكی له درهه‌مه‌كان گرت و بانگی ئه‌بوبه‌كری كرد‌و دایه ده‌ستیه‌وه‌و فه‌رمووی:(ئه‌ى ئه‌بوبه‌كر به‌م درهه‌مانه چه‌ند پێداویستیه‌كی ماڵ بۆ كچه‌كه‌م بكرِه).(6)
* ئه‌نه‌س ئه‌ڵێ: په‌یامبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلمپێی وتم: (برِۆ بانگی ئه‌بوبه‌كر وعومه‌ر و عوسمان و عه‌لى و ته‌ڵحه و زوبه‌یرم بۆ بكه، به ژماره‌ى ئه‌وانیش له پشتیوانان بانگهێشت بكه) ئه‌ڵێ: منیش رِۆیشتم و هه‌موویانم بانگ كرد، دوای دانیشتن په‌یامبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم فه‌رمووی: (به شاهیدی ئێوه ئه‌وا من فاتیمه‌م له عه‌لى ماره‌كرد له‌سه‌ر چوارسه‌د میسقاڵ زیو).(7)
* عه‌لى (رضي الله عنه)كچه‌كه‌ى خۆی (ئوم كه‌لسومی كچی فاتیمه) له عومه‌ری كورِی خه‌تاب (رضي الله عنه) ماره ده‌كات، خواله هه‌مویان رِازی بێت. (8)
* عه‌لى (رضي الله عنه) منداڵه‌كانی به‌ناوی براو خۆشه‌ویسته دینیه‌كانیه‌وه ناو ده‌نێت: ئه‌بوبه‌كری صدیق، عومه‌ری كورِی خه‌تاب، عوسمانی كورِی عه‌ففان(9)، هه‌روه‌ها ستایشیان ده‌كات:
عه‌لى (رضي الله عنه) ده‌ڵێ: (به‌رِاستی ئه من هاوه‌ڵانی په‌یامبه‌رم صلى الله عليه وسلم بینیوه، ده به‌خوا كه‌ستان له‌وان ناچن، سوێند به‌خوا به رِۆژ به سه‌ر و قژی شێواو و تۆزاویه‌و ده‌یانتبینی به‌هۆی دونیا نه‌ویستیانه‌وه، شه‌وه‌كانیشیان به شه‌و نوێژ و سوژده و رِاوه‌ستانه‌وه زیندو ده‌كرده‌وه، جارێك گۆنایان و جارێك نێو چه‌وانیان له‌زه‌وی ده‌نا بۆ ده‌ربرِینی ملكه‌چی و زه‌لیلی بۆ خوای به‌رز و پیرۆز، كه باسی ئاخیره‌تیان بۆ ده‌كرا وه‌كو ئه‌وه وابوو به‌سه‌ر زوخاڵه‌وه وه‌ستابن، به‌هۆی درێژی و زۆری سوژده‌كانیانه‌وه خه‌ویان لێ نه‌ده‌كه‌وت، وه‌كو ئه‌وه‌ی شتێكی رِه‌ق له نێو چاوانیان بێت و تێیدا بسورِێته‌وه و نه‌هێڵێت بخه‌ون و پشویه‌ك بده‌ن، هه‌ركه باسی خوابكرایه فرمێسك به چاوه‌كانیاندا ده‌هاته خواره‌وه و ده‌م و چاویانی ته‌رِ ده‌كرد وده‌له‌رزان و ده‌هه‌ژان وه‌كو چۆن دار له رِۆژی بای توند دا ده‌له‌رێته‌وه، له ترسی سزا و به ئومێدی پاداشت).
عه‌لى منداڵی هه‌بوو به‌ناوى ئه‌بوبه‌كرو عومه‌رو عوسمان، ئه‌بوبه‌كرو عوسمانیان له‌گه‌ڵ حوسه‌ین له‌رِوداوی(الطف)دا كوژران، به‌ڵام عومه‌ریان ته‌مه‌نی زۆرتر كرد. (10)
جا وه‌ك له‌سه‌ره‌تای كتێبه‌كه‌دا ئاماژه‌م پێدا، دوو دڵ بووم له نوسینی بابه‌تێكی ئاوها، تا بۆم ده‌ركه‌وت نووسینی باشتره ـ ئه‌ونده‌ی خوا ئاسانی كاـ، ئه‌مه‌ش دوای رِاوێژپێكردنی هه‌ندێك له‌و زانایانه‌ى كه جێی متمانه‌من، ئه‌گه‌ر هه‌ر رِه‌واییه‌كی تێدا بوو له خواوه‌یه سبحانه وتعالى و ئه‌گه‌ر هه‌ر نارِه‌واییه‌كی تێدابوو له نه‌فسی خۆم و شه‌یتانه‌وه‌یه.
له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا باس له ده‌مێكی كورتی زۆر گرنگی ئه‌و مێژووه دوور و درێژه‌مان ده‌كه‌م، له وفاتكردنی په‌یامبه‌ری خواوه صلى الله عليه وسلم ده‌ست پێده‌كات، تا ساڵی 61ی كۆچی پیرۆزی په‌یامبه‌رصلى الله عليه وسلم.
كتێبه‌كه‌م دابه‌شكردوه به‌سه‌ر پێشه‌كیه‌ك و سێ به‌ش:
له پێشه‌كیه‌كه: باسی سێ مه‌به‌ستی گرنگـم تێدا كردوه:
مه‌به‌ستی یه‌كه‌م: چۆنێتی خوێندنه‌وه‌ی مێژوو.
مه‌به‌ستی دووه‌م: له مێژودا كتێبی كێ بخوێنینه‌وه.
مه‌به‌ستی سێیه‌م: ده‌سته‌واژه‌ى مێژوونوسان له شێواندنی مێژوودا.
له به‌شی یه‌كه‌مدا: رِووداوه مێژووییه‌كانم تێدا گێرِاوه‌ته‌وه، هه‌ر له وه‌فاتكردنی په‌یامبه‌ری خواوه صلى الله عليه وسلم هه‌تاوه‌كو ساڵی 61كۆچی.
به پێی توانا به‌سه‌نه‌دی صحیحه‌وه باسی گرنگترین ئه‌و رِوداوانه‌م كردوه كه له‌م ماوه‌یه‌دا رِویداوه، له‌گه‌ڵ ئاماژه‌كردن به چیرۆكه ساخته‌و پوچه‌كان.
له به‌شی دووه‌مدا: باسی (عه‌داله‌تی هاوه‌ڵانم) كردوه.
به‌هێنانه‌وی به‌ڵگه‌كانی قورئان و سوننه‌ت له‌سه‌ر عه‌داله‌تیان، له‌گه‌ڵ باسكردنی گرنگترین ئه‌و شوبهانه‌ی له باره‌یانه‌وه وروژێنراوه له‌گه‌ڵ رِونكردنه‌وه‌ی رِاستیه‌كان.
له‌به‌شی سێیه‌مدا: له‌م به‌شه‌دا باسی مه‌سه‌له‌ی(خیلافه‌ت )(جێنشینی )م كردووه.
هه‌روه‌ها به‌ڵگه‌ی شیعه‌كانم له‌سه‌ر له پێشتری عه‌لى (رضي الله عنه)به دوور‌و درێژی هێناوه‌ته‌وه، به‌شێوه‌یه‌كی زانستی زۆر ورد قسه‌م له‌سه‌ر كردووه، به شێوازێك وا نازانم له بێجگه ئه‌م كتێبه به‌رچاوت كه‌وێت. ئه‌مه له‌و لایه‌نه‌وه نایلێم كه موعجیبی نه‌فسی خۆم بوبێتم، به‌ڵكو له‌و لایه‌وه ئه‌یڵێم: [ وَأَمَّا بِنِعْمَةِ رَبِّكَ فَحَدِّثْ ]. (واته: وه نازو نیعمه‌ته‌كانی په‌روه‌ردگارت ده‌ربخه.)
ئه‌مه و داواكارم له خوای به‌رز و به‌توانا ئه‌م كرده‌وه‌یه‌م به پاكی و پوختی بۆ وه‌جهی خۆی لێوه‌رگرتبێتم، إنه ولي ذلك والقادر عليه. وآ‌خر دعوانا أن الحمد لله رب العالمين.
عوسمان موحه‌ممه‌د خه‌میس
خوا له خۆی و دایك و باوكی و موسڵمانان خۆشببێت .
=================================
(1) ديوان المتنبي ل 164.
(2) به‌ڵكو له كتێبی (بحار الانوار)ى مه‌جلیسیدا (ج 23 ـ 27) و هتر ـ زیاده‌رِه‌وی له‌مه گه‌وره‌ترمان پێش چاوكه‌وت.
(3) أخرجه ابن أبي عاصم في (السنة) برقم (983)، وقال العلامة الناصرالدين الألباني(اسناده صحيح على شرط الشيخين). وانظر (نهج البلاغة) (469) (4/108)،و (مناقب الامام أمير المؤمنين) (محمد بن سليمان الكوفي) (2/283)،و (الأمالي)للطوسي (ص256).
(4) المصدر السابق برقم (984)، وقال العلامة الألباني (اسناده حسن).
(5) ( أمالي) للطوسي (ص39)، ( بحار الأنوار) (43/93).
(6) ( كشف الغمة) (1/369)، (بحار الأنوار) (43/130).
(7) (كشف الغمة) (1/ 358)، ( بحار الأنوار) (43/119).
(8) (فروع الكافي) كتاب النكاح، باب تزويج أم كلثوم (5/346)، و (فرو ع الكافي) كتاب طلاق، باب المتوفى عنها زوجها (6/120). وقبلها البيهقي في (السنن الكبرى) (7/63)،(مصنف عبدالرزاق) (6/ 163).
(9) أنظر كتب الأنساب كـ(عمدة الطالب) لابن عنبة، و ( الأنساب ) للسمعاني.
(10)( بحار الأنوار ) (42/74)،( الشجرة الزكية في الأنساب ) (413).








