ئه‌بێت مێژوو بخوێنینه‌وه وه‌ك خوێندنه‌وه‌ی فه‌رموده‌كانی په‌یامبه‌ر صلى الله عليه وسلم.
جا ئه‌گه‌ر ئێمه بمانه‌وێت فه‌رموده‌كانی په‌یامبه‌رصلى الله عليه وسلم بخوێنینه‌وه، ده‌بێت بگه‌ڕێین به‌دوای چه‌سپاوی هه‌واڵه‌كه، ئایا له په‌یامبه‌ری خواوه هه‌واڵی وا چه‌سپاوه یا نه‌ء؟
هه‌رگیز ناتوانین ڕاستی و چه‌سپاوی فه‌رموده‌كانی په‌یامبه‌ر صلى الله عليه وسلم له هه‌ڵبه‌سته و بێ بناغه‌كان جیا بكه‌ینه‌وه، هه‌تا ته‌ماشای سه‌نه‌د و ده‌قی هه‌واڵه‌كه نه‌كه‌ین (1) ، جا بۆیه زانایان گرنگی زۆریان به فه‌رموده و هه‌واڵخوانه‌كانی داوه و به‌دوای فه‌رموده‌كانیاندا ڕۆیشتوون و پاڵاوتوویانه، دوایش بڕیاریان له‌سه‌ری داوه و (صه‌حیح)و (ضعيف) یان له‌یه‌كتر جیاكردۆته‌وه، هه‌روه‌ها فه‌رموده‌كانیان له‌و شتانه پاككردۆته‌وه كه به درۆوه یان به(تدلیس)ـه‌وه یان به‌هه‌ر شێوازێكی تر خراوه‌ته سه‌ری.
به‌ڵام مێژوو جیاوازه، جاری وا هه‌یه زۆربه‌ی ڕیوایه‌ته‌كانی سه‌نه‌دی هه‌ر نیه، جاری واش هه‌یه سه‌نه‌دی هه‌یه، به‌ڵام هیچ كام له‌و هه‌واڵخوانانه‌ی كه له‌ناو ڕیواته‌كه‌دا هه‌ن ژیاننامه‌یان دیار نیه، هیچ یه‌كێكیش له‌زانایان نابینین نه به باشی و نه به خراپی (لا جرحا ولا تعدیلا) نه به‌مه‌دح و نه به‌زه‌م باسیانی كردبێت، له‌م حاڵه‌ته‌دا بڕیاردان له‌سه‌ر ئه‌و ڕیوایه‌ته قورسه چونكه حاڵ و باری هه‌ندێك له پیاوانی سه‌نه‌ده‌كه نادیارن.
كه‌واته كاره‌كه لێره‌دا له فه‌رمووده گرانتره، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه‌مته‌رخه‌می تێدا بكه‌ین، به‌ڵكو هه‌ر ده‌بێت به‌جوانی لێی ووردبینه‌وه و بزانین چۆن مێژووه‌كه‌مان وه‌رده‌گرین.
پێ ده‌چێت هه‌ندێك بڵێن: خۆ ئه‌گه‌ر ئاوها بكه‌ین به‌شێكی زۆری مێژوومان له‌ده‌ست ده‌ڕوات !؟
له وه‌ڵامدا ده‌ڵێین: نه‌خێر به‌و شێوه نییه تۆ ته‌سه‌وری ده‌كه‌ی، به‌ڵكو زۆربه‌ی ئه‌و ڕیوایه‌ته مێژوویانه‌ی كه پێویستیمان پێ ده‌بێت - به‌تایبه‌ت له‌م توێژینه‌وه‌ماندا - هه‌مووی به‌سه‌نه‌ده‌وه باسكراون، ئیتر ئه‌و سه‌نه‌دانه له خودی كتێبه‌كانی مێژوودا بێت وه‌كو مێژووی (ته‌به‌ری)، یان له كتێبه‌كانی فه‌رمووده‌دا بێت وه‌كو(صه‌حیحی بوخاری)و (موسنه‌دی ئیمام ئه‌حمه‌د)و (جامیعی تورموزی)و (موصه‌ننه‌فی ئیبن ئه‌بی شه‌یبه)، یان له كتێبه‌كانی ته‌فسیردا بێ، كه هه‌ندێك ڕیوایاتی مێژوو به‌سه‌نه‌ده‌وه ده‌گێڕنه‌وه، وه‌كو: (ته‌فسیری ئیبن جه‌ریر)و (ته‌فسیری ئیبن كه‌سیر)، یان هه‌ندێك جار له كتێبه تایبه‌تییه‌كاندایه، كه باسیان له ماوه‌یه‌كی تایبه‌ت كردووه، بۆ نموونه كتێبی (حروب الردة)ي (الكلاعي)و (تاريخ خليفة بن خياط).
مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه گه‌ر بمانه‌وێ بۆ ڕیوایه‌تێك له ڕیوایه‌ته‌كان سه‌نه‌دێك بدۆزینه‌وه دانامێنین.
ئه‌گه‌ریش هاتوو داماین و نه‌مان توانی سه‌نه‌دێك بدۆزینه‌وه، ئه‌وكات بنچینه‌یه‌كی گشتیمان هه‌یه و كاری پێده‌كه‌ین، به تایبه‌ت له‌وه‌ی كه له‌سه‌رده‌می هاوه‌ڵاندا ڕویداوه ـ كه بابه‌تی به‌رده‌ستمانه‌ـ، ئه‌و بنچینه‌یه‌ش بریتیه له: ستایشكردنی خوا‌و په‌یامبه‌ره‌كه‌ی صلى الله عليه وسلم به‌سه‌ر هاوه‌ڵاندا ـ كه دواتر باسی ده‌كه‌ین ـ، كه ئه‌صل له هاوه‌ڵاندا ئه‌وه‌یه عه‌داله‌ته.
ئه‌گه‌ر ڕیوایه‌تێك تانه‌و ته‌شه‌ری تێدا بێت بۆ هاوه‌ڵانی په‌یامبه‌ر صلى الله عليه وسلم چاوێك به سه‌نه‌ده‌كه‌یدا ده‌خشێنینه‌وه:
- ئه‌گه‌ر هاتوو صه‌حیح بوو، ته‌ماشا ده‌كرێت بۆ ڕاڤه‌كردنی ڕیوایه‌ته‌كه و ئه‌وه‌ی ڕیوایه‌ته‌كه مه‌به‌ستێتی.
- به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو سه‌نه‌ده‌كه‌ی ضعيف بوو یان هه‌ر سه‌نه‌دی نه‌بوو، ئه‌وا ده‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ ئه‌صله‌كه‌ی خۆمان كه بریتیه له: عه‌داله‌تی هاوه‌ڵان.
كه‌وابوو له‌كاتی خوێنده‌وه‌ی مێژوودا ئه‌بێت به‌بژاركردن و باڵفته‌كردنه‌وه بخوێنینه‌وه، هه‌روه‌ك چۆن فه‌رموده ده‌خوێنینه‌وه، به‌تایبه‌تتر مێژووی هاوه‌ڵانی په‌یامبه‌ر صلى الله عليه وسلم.
شه‌یخولئیسلام ئیبن ته‌یمیه: ئه‌ڵێت: (ئه‌بێت مرۆڤ چه‌ند بنه‌مایه‌كی گشتی (كُلّی) له‌لا بێت، تا شته جوزئیه‌كانی بۆلا بگیڕێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی به زانست و دادگه‌ریه‌وه قسه بكات، دوای ئه‌وه ئه‌بێت بزانێت شته جوزئیه‌كان چۆن بوون و ڕویانداوه، وه‌گه‌رنا له جوزئیه‌كاندا ده‌كه‌وێته درۆ و نه‌زانیه‌وه و له گشتیه‌كاندا نه‌زانی و سته‌مه‌وه، به‌وه‌ش خراپیه‌كی گه‌وره ده‌كه‌وێته‌وه). (2)
به‌داخه‌وه؛ زۆرێك ئه‌مڕۆ سه‌رسامی كتێبه مێژووییه تازه نوسراوه‌كان بوون، ئه‌و كتێبانه‌ی كه به زۆری بایه‌خ ده‌ده‌ن به ڕازاندنه‌وه‌ی چیرۆكه‌كان، یا ناشیركردنی شێوازه‌كان، یا هه‌ردووكیان پێكه‌وه، به‌بێ گوێدانه ڕاستی و چه‌وتی چیرۆكه‌كه.
وه‌كو كتێبه‌كانی (عه‌باس ئه‌لعه‌قاد). (3)
یان كتێبه‌كانی (خالد موحه‌ممه‌د خالد). (4)
یان كتێبه‌كانی (تاها حوسێن ). (5)
یان كتێبه‌كانی (جۆرجی زه‌یدانی گاور). (6)
یان جگه له‌مانیش...
جا ئه‌مانه كاتێك باس له مێژوو ده‌كه‌ن گرنگی به داڕشتن و ڕێكخستن و ڕازاندنه‌وه‌ی چیرۆكه‌كه ده‌ده‌ن، به‌بێ گوێدانه ئه‌وه‌ی كه ئایا ئه‌م چیرۆكه ڕاسته یا نه، به‌ڵكو هه‌ندێكیان مه‌به‌ستیان ناشیرین كردنیشه، ته‌نها گرنگ ئه‌وه‌یه چیرۆكێكی خۆشت بۆ به‌یان بكات.
هه‌روه‌ها له‌و كتێبانه‌ی كه پێویسته وریایی لێ بكرێ:
1. (الأغاني لأبي الفرج الأصفهاني): خۆی كتێبه‌كه بریتیه له ده‌مه‌ته‌قێ و شیعر و گۆرانی، به‌ڵام كۆمه‌ڵێكی زۆر هه‌واڵی ناڕاستیشی تێ ئاخنیوه.
2. (العقد الفرید)لابن عبد ربه:
ئه‌میش خۆی كتێبێكی ئه‌ده‌بیه به‌ڵام گه‌لێك هه‌ڵه‌ی تێدایه.
3. (الإمامة والسياسة)كه ئه‌درێته پاڵ ئیبن قوته‌یبه، به‌ڵام درۆی به‌ده‌مه‌وه كراوه.
4. (مروج الذهب)للمسعودی: ئه‌م كتێبه سه‌نه‌دی تێدا نییه(بێ سه‌نه‌ده).
ئیبن ته‌یمیه: ده‌ڵێ: (تاریخی مه‌سعودی ئه‌مه‌نده درۆی تێدایه مه‌گه‌ر خوا بزانێ، ئیتر چۆن بڕوا بكرێ به حیكایه‌تێكی سه‌نه‌د پچڕا‌و له كتێبێكدا كه ناسراوه به‌وه‌ی درۆی زۆری تێدایه). (7)
هه‌روه‌ها ئیبن حه‌جه‌ر: ئه‌ڵێ: (وه كتێبه‌كانی وشك هه‌ڵگه‌ڕاوه‌ن به‌وه‌ی كه شیعه‌یه‌كی موعته‌زیلی بووه). (8)
5. (شرح نهج البلاغة) هي عبد الحميد بن أبي الحديد المعتزلي.
له لای زانایانی جه‌رح و ته‌عدیل پیاوێكی ضعيفه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر كه‌سێك ته‌ماشایه‌ك بكات بزانێت بۆ ئیبن ئه‌بی ئه‌لحه‌دید هه‌ستاوه به نوسینی ئه‌و كتێبه‌ی خۆی به مولزه‌م ده‌زانێت كه له كتێبه‌كه و خاوه‌نه‌كه‌شی بكه‌وێته گومانه‌وه؛ له‌به‌ر ئیبن عه‌لقه‌می نوسیویه‌تی، ئه‌و ئیبن عه‌لقه‌میه‌ی كه بووه هۆی كوشتنی (یه‌ك ملیۆن) موسڵمان له به‌غداد به ده‌ستی ته‌تاره‌وه.
خوانساری (9) له باره‌ی ئه‌و كتێبه‌ی ئیبن ئه‌بی ئه‌لحه‌دیده‌وه ئه‌ڵێ: (بۆ خه‌زێنه‌ی كتێبه‌كانی وه‌زیر موئه‌یه ئه‌لده‌دین موحه‌ممه‌دی كوڕی ئه‌ل عه‌لقه‌می نووسیویه‌تی). (10)
ته‌نانه‌ت زۆرێك له زانایانی شیعه‌ش سه‌رزه‌نشتی خاوه‌ن كتێبه‌كه و كتێبه‌كه‌ش ده‌كه‌ن؛ ئه‌وه‌تا میرزا حه‌بیبولڵای خوئی ـ وه‌سفی ئیبن ئه‌بی ئه‌لحه‌دید ـ ده‌كات وئه‌ڵێ: (كه سێكی نا شاره‌زا و نا كارامه بووه...وه ڕه‌ئی خراپه و دید و بۆچونی بێ بازاڕه... به‌ڕاستی مله جوڕێی زۆری كردوه...).
سه‌باره‌ت به كتێبه‌كه‌ی؛ ئه‌وه میرزا وه‌سفی زۆری كردوه، له‌وانه: ( لاشه‌یه‌كی بێ ڕۆح... زۆر ده‌سوڕێ به‌ده‌ور تۆوێك به بێ باسكردنی كرۆك... زۆر سودی نییه... به‌ڕاستی جۆره ته‌ئویلاتێكی دووری وای تێدایه ته‌بیعه‌ت پێی تێك ده‌چێ و گوێ حه‌ز له بیستنی ناكا). (11)
6. (تاریخ الیعقوبی): ئه‌مه‌ش كتێبێكه هه‌ر هه‌مووی (مورسه‌له) و سه‌ندی تێدا نییه‌و خاوه‌نه‌كه‌شی تۆمه‌تباركراوه.
===========================
(1) ڕچه(سه‌نه‌د): زنجیره كه‌سێكن پێكه‌وه بۆ ده‌قی فه‌رموده‌یه‌ك (جا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌م كتێبه‌دا پێویستیمان به زانینی ئه‌م باسه وهاوشێوه‌كانی زۆر ده‌بێت به‌نمونه‌یه‌ك - ئه‌وانه‌ی باسكراون له‌م كتێبه‌دا- ڕوون ده‌كه‌مه‌وه): وه‌كو ئه‌م نموونه‌یه: ((قال البخاري في صحيحه: حدثنا الحميدي عبد الله بن الزبير، قال: حدثنا سفيان، قال: حدثنا يحيى بن سعيد الأنصاري، قال: أخبرني محمد بن إبراهيم التيمي: أنه سمع علقمة بن وقاص الليثي، يقول: سمعت عمر بن الخطاب رضي الله عنه على المنبر قال: سمعت رسول الله صلى الله عليه وسل يقول: ((إنما الأعمال بالنيات، وإنما لكل امرىء ما نوى، فمن كانت هجرته إلى دنيا يصيبها، أو إلى امرأة ينكحها، فهجرته إلى ما هاجر إليه)).
جا هه‌ر له (قال البخاري)ـه‌وه هه‌تاوه‌كو ئه‌وه‌ی ئه‌ڵێت: (سمعت رسول الله) پێی ده‌گوترێت سه‌نه‌د. وه به فه‌رموده‌كه‌ی په‌یامبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم ((إنما الأعمال بالنيات..)) ده‌وترێت ده‌ق (النص) وه به هه‌ریه‌ك له‌وانه‌ی ناویان هاتووه له سه‌نه‌ده‌كه‌دا ده‌وترێت هه‌واڵخوان (ڕاوی).
(مرسل)یش ئه‌وه‌یه هه‌واڵه‌كه پاڵ بدرێته په‌یامبه‌ره‌وه صلى الله عليه وسلم به‌بێ ناوهێنانی سه‌حابیه‌كه یان ئه‌وه‌ی سه‌روی تابعیه‌كه.
(مُدلّس)یش: به‌و ڕاویه ده‌وترێ كه كاتێك باسه‌كه ده‌گێڕێته‌وه تدلیس (گزی كردن یان فێڵكردن یان شاردنه‌وه) یه‌كی تێدا به‌كار ده‌ێنێ، ئیتر یان ئه‌وه‌یه یه‌كێك له ڕاویه‌كان كه ده‌زانێ لاوازه ناوی ناهێنێ و به‌سه‌ریدا ده‌ڕوا، یان ئه‌وه‌تا به ئاشكرا ناڵێ له فلان كه‌سم بیستووه وه‌ك بڵێ (حدثنا، أخبرنا، سمعت..) به‌ڵكو ده‌ڵێ: (عن، أنّ، قال،..)، یان ئه‌وه‌تا ئه‌و كه‌سه‌ی لێی ده‌گێڕیته‌وه ناوی به شێوه‌یه‌ك دێنێ كه پێی ناناسرێته‌وه، ئه‌مه ئه‌و شتانه‌ن كه له‌م كتێبه‌دا پێویستمان به زانینی ده‌بێت، بۆ زیاتر بڕوانه كتێبه‌كانی زانستی فه‌رموده.(وه‌رگێڕ)
(2) (مجموع الفتاوى) ( 19 / 203 ) .
(3) خاوه‌نی زنجیره كتێبی( العبقریات ).
(4) خاوه‌نی كتێبی(خلفاء الرسول)و (رجال حول الرسول).
(5) خاوه‌نی كتێبی(موقعه الجمل)و (علی وبنوه)و (الفتنة الكبرى).
(6) خاوه‌نی كتێبی(تاریخ التمدن الإسلامی).
(7) (منهاج السنه النبویه) (4/84 ).
(8) (لسان المیزان) (5/532) مكتب المطبوعات الاسلامية .
(9) خوانساری زانایه‌كی شیعه‌یه.(وه‌رگێرِ)
(10) (روضات الجنات )للخوانساري (5/20 - 21).
(11) انظر (منهاج البراعة شرح نهج البلاغة) للميرزا حبيب الله الخوئي (1/14) طبعة دار احياء التراث العربي ـ بيروت.








