كاتێك كتێبه مێژووییه‌كان ده‌خوێنینه‌وه ده‌بێت ووریای ئه‌وه بین ئێمه‌ش له‌گه‌ڵ بۆچوونی نووسه‌ردا لار نه‌بینه‌وه، چونكه ئه‌بێت ته‌ماشای بنچینه‌ی ڕیوایه‌ته‌كه بكه‌ین نه‌ك بۆچوونی نووسه‌ره‌كه، ده‌بێت به ویژدان و ئینسافه‌وه بخوێنینه‌وه. هه‌روه‌هاـ له كاتی خوێندنه‌وه‌ى مێژووى هاوه‌ڵانی په‌یامبه‌ردا صلى الله عليه وسلم ـ ئه‌بێت ئه‌م دوو شته بزانین:
یه‌كه‌میان: ئه‌بێت ئه‌وه بزانین، كه هاوه‌ڵانی په‌یامبه‌رصلى الله عليه وسلم باشترین كه‌سن له‌دوای په‌یامبه‌ران عليهم الصلاة والسلام، چونكه خوای په‌روه‌ردگار مه‌دحی كردوون وه پێغه‌مبه‌ری خواش صلى الله عليه وسلم مه‌دحی كردوون وه له چه‌ندین فه‌رمووده‌دا ئه‌وه‌ى ڕوون كردۆته‌وه كه ئه‌وان باشترین كه‌سن له دوای په‌یامبه‌ران عليهم الصلاة والسلام.
دووه‌میان: ده‌بێت بزانین هاوه‌ڵانی په‌یامبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم مه‌عصوم نین.
به‌ڵێ ئێمه ئه‌ڵێین (ئیجماع)یان عيصمه‌تی هه‌یه، چونكه په‌یامبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم هه‌واڵی پێداوین ئوممه‌ته‌كه‌ی هه‌رگیز هه‌موویان له‌سه‌ر گومڕایی كۆنابنه‌وه(1)، كه‌واته ئه‌وان له‌وه مه‌عصومن كه هه‌ر هه‌موویان له‌سه‌ر گومڕایی كۆببنه‌وه، به‌ڵام وه‌كو تاك نه‌خێر مه‌عصوم نین، چونكه مه‌عصومیه‌ت ته‌نها بۆ په‌یامبه‌ران و فریشته‌كانه؛جگه له‌وان بڕوامان به مه‌عصومیه‌تی هیچ كه‌سێكی تر نیه. جا له‌م كتێبه‌ماندا هه‌وڵئه‌ده‌ین به‌وپه‌ڕی تێكۆشانه‌وه بۆ جیاكردنه‌وه‌ى ڕاستیه‌كان و ڕوحیه‌كان، خۆشه‌ویستیمان بۆ هاوه‌ڵانی په‌یامبه‌رصلى الله عليه وسلم هه‌رگیز نه‌بووه و نه ئه‌بێته هۆكارێك بۆ شاردنه‌وه و پشتگوێ خستنی ڕاستیه‌كان، عه‌یبیش له‌مه‌دا نابینین، ئه‌مه‌ش دوای پرس و ڕاوێژ‌مان به‌و زانایانه‌ى، كه جێی متمانه‌مانن.
ئه‌ڵێم: عه‌یب نییه مرۆڤ رۆبچێت له‌م جۆره باسانه‌دا، به‌ڵكو عه‌یب ئه‌وه‌یه مرۆڤ ڕۆبچێت به نه‌زانینه‌وه یا به نیه‌ت خراپیه‌وه، یان به هه‌ردووكیانه‌وه پێكه‌وه، به‌ڵام گه‌ر هاتوو ڕۆچوونه‌كه به زانین و دادگه‌ریی و ئینساف و له‌خوا ترسیه‌وه بوو، ئه‌وه‌نده‌ى من بزانم هیچ ڕێگرێك نییه له نه‌كردنی.
كه‌واته: ئه‌بێت هاوه‌ڵان به باشترین كه‌س بزانین، به‌ڵام ئه‌بێ بشزانین كه مه‌عصومیش نین. ئه‌وه‌ش كه له هه‌ندێكیانه‌وه وه‌شاوه‌ته‌وه هه‌ڵه (خطأ)ـه نه‌ك (خطيئة)(2)، ئه‌م دووانه‌ش دوو شتی جیاوازن. جا هه‌ر ڕیوایه‌تێكت بینی تانه و ته‌شه‌ری ده‌دا له هاوه‌ڵێك، نه زوو به‌رپه‌رچی ده‌ره‌وه، نه ڕاسته‌وخۆ قبوڵی كه، تا ته‌ماشای ڕیوایه‌ته‌كه ده‌كه‌ین، ئه‌گه‌ر سه‌نه‌ده‌كه صحيح بوو ئه‌وا له‌و به‌شه‌یه كه ئه‌وان پارێزراو(معصوم)نین له هه‌ڵه‌وكورتی، وه‌كو هه‌ر مرۆڤێكی تر هه‌ڵه ده‌كه‌ن، خۆ ئه‌گه‌ریش سه‌نه‌ده‌كه ضعيف بوو، ئه‌وا هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌صله‌كه بمێنه‌وه، كه ئه‌وان باشترین كه‌سن له‌دوای په‌یامبه‌ران عليهم الصلاة والسلام.
سه‌باره‌ت به‌مه‌دحی خوای گه‌وره بۆ هاوه‌ڵانی په‌یامبه‌رصلى الله عليه وسلم، ئه‌و فه‌رمایشته‌ی په‌روه‌ردگاره، كه ده‌فه‌رموێ: {مُّحَمَّدٌ رَّسُولُ اللَّهِ وَالَّذِينَ مَعَهُ أَشِدَّاء عَلَى الْكُفَّارِ رُحَمَاء بَيْنَهُمْ تَرَاهُمْ رُكَّعاً سُجَّداً يَبْتَغُونَ فَضْلاً مِّنَ اللَّهِ وَرِضْوَاناً سِيمَاهُمْ فِي وُجُوهِهِم مِّنْ أَثَرِ السُّجُودِ ذَلِكَ مَثَلُهُمْ فِي التَّوْرَاةِ وَمَثَلُهُمْ فِي الْإِنجِيلِ كَزَرْعٍ أَخْرَجَ شَطْأَهُ فَآزَرَهُ فَاسْتَغْلَظَ فَاسْتَوَى عَلَى سُوقِهِ يُعْجِبُ الزُّرَّاعَ لِيَغِيظَ بِهِمُ الْكُفَّارَ وَعَدَ اللَّهُ الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ مِنْهُم مَّغْفِرَةً وَأَجْراً عَظِيماً }الفتح29.
واته: (موحه‌ممه‌د نێردراوى خوایه، ئه‌وانه‌شی له‌گه‌ڵیدان زۆر توند‌و تیژن به‌رانبه‌ر بێ باوه‌ڕان و، به به‌زه‌یی ومیهره‌بانن به‌رامبه‌ر به یه‌كتری، ده‌یان بینیت، خه‌ریكی كڕنوش و سوژده بردنن، هیوایان به‌ده‌ستهێنانی به‌هره و ڕه‌زامه‌ندی خوایه، نیشانه‌یان وا به ناوچاویانه‌وه له ئه‌نجامی سوژده بردنیان و عیباده‌ت كردنیان، ئه‌مه نمونه‌و وه‌سفیانه له ته‌وراتدا، نمونه‌شیان له‌ئینجیلدا وه‌كو ڕوه‌كێك وایه تازه چه‌كه‌ره‌ى كردبێ و سه‌وز بوو بێت، ئه‌نجا چه‌كه‌ره‌كه‌ی به‌هێز كردبێ و قاییم بووبێ و جا له‌سه‌ر لاسكه‌كه‌ى ڕێك و قنج ڕاوه‌ستابێ، (ئه‌وه‌نده جوان)بێ جوتیاره‌كانی سه‌رسام كردبێ، ئه‌م وه‌سفه بۆ ئه‌وه‌یه خوا كافرانی پێ داخ له‌دڵ بكات(3)، جا خوا به‌ڵێنی داوه به‌وانه‌یان باوه‌ڕیان هێناوه و كرده‌وه‌ی چاكه‌یان ئه‌نجام داوه، به لێخۆشبوو‌ن و پاداشتی گه‌وره). له‌م ئایه‌ته‌دا خوای په‌روه‌ردگار مه‌دحی سه‌رجه‌می هاوه‌ڵانی په‌یامبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم ده‌كات، كه‌واته ئه‌صل له هاوه‌ڵاندای مه‌دح كردنه. هه‌روه‌ها په‌یامبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم ده‌فه‌رموێت: (لاتسبوا أصحابي، فلو أن أحدكم أنفق مثل أُحد ذهبا ما بلغ مُدّ أحدهم ولا نَصِيفَه)(4). واته: (جوێن و قسه به هاوه‌ڵانم مه‌ڵێن، (سوێند به‌وه‌ى نه‌فسی منی به‌ده‌سته)(5)ئه‌گه‌ر یه‌كێكتان به ئه‌ندازه‌ى كێوی ئوحود زێڕ ببه‌خشێ ناگاته مشتێكی ئه‌وان به‌ڵكو نیوه مشتێكیشیان). ئه‌وه وه‌سف و مه‌دحی په‌یامبه‌ری خوایه‌صلى الله عليه وسلم بۆ هاوه‌ڵه‌كانیی خۆی.
إن شا‌ء الله باسی (عه‌داله‌تی هاوه‌ڵاندا) به تێر‌و ته‌سه‌لی باسی لێوه ده‌كه‌ین. ئه‌بو موحه‌ممه‌دی قه‌حتانی له (نونیه‌كه‌ى) خۆیدا ئه‌ڵێ :
لا تقبلن من التواريخ كل ما جمع الرواة وخط كل بنــــان
إرو الحديث المنتقى عن أهله سيما ذوي الأحلام والأسنان
كابن المسيب والعلاء ومالك والليث والزهري أو سفيــان (6)
یانی ئه‌گه‌ر مێژویه‌كی ڕاستت ده‌وێ، ئه‌و مێژووه‌یه كه ئه‌مانه و هاوشێوه‌كانیان ڕیوایه‌تی ده‌كه‌ن له متمانه پێكراوه‌كانه‌وه(وه‌كو سه‌عیدی كوڕی موسه‌ییب و عه‌لاء و مالیك و له‌یس و زوهری وسفیان و هتد...)، نه‌ك ئه‌وه‌ى زۆرێك له‌وانه‌ى، كه تانه‌و ته‌شه‌ر له سیره‌تنامه‌ى هاوه‌ڵان ده‌ده‌ن ئه‌یڵێن: (به‌ڕاستی مێژوومان ڕه‌ش و تاریك و لێڵه)!!
نه‌خێر به دڵنیاییه‌وه وا نیه. ئێمه مێژوومان سپی وپاكه، جوانه، خاوێنه، مرۆڤ چێژ له خوێندنه‌وه‌ى وه‌رده‌گرێت.
* هه‌ركه‌سێكیش زیاتری ده‌وێت؛ بابگه‌ڕێته‌وه بۆ كتێبه مێژووییه‌كان:
وه‌كو (تاريخ الأمم والملوك)كه به (مێژووی ته‌به‌ری) ناسراوه.
یان (البداية والنهاية)ی ئیبن كه‌سیر.
یان (تاریخ الإسلام)ی زه‌هه‌بی.
وباقی كتێبه مێژوویه متمانه‌پێكراوه‌كانی تریش.
وه(مێژووه‌كه‌ى ئیمامی ته‌به‌ری) به‌گرنگرترین كتێبی مێژووی ئیسلامی داده‌نرێت، هه‌م ئه‌هلی سوننه‌ت و هه‌م ئه‌هلی بیدعه‌ش ڕیوایه‌ته‌كانی ده‌گێڕنه‌وه و به به‌ڵگه‌ى ده‌هێننه‌وه، باشه تۆ بڵێی هۆی چی بێ مێژووه‌كه‌ى ده‌خرێته پێش هه‌موو مێژووه‌كانی تره‌وه؟!
(مێژووی ته‌به‌ری)یش پێش ده‌خرێت له‌به‌ر زۆر شت له‌وانه:
1.نزیكی سه‌رده‌می ئیمامی ته‌به‌ری له‌و ڕواداوانه.
2.ئیمامی ته‌به‌ری به‌سه‌نه‌د ڕیوایه‌ته‌كان ده‌گێرێته‌وه.
3.گه‌وره‌یی ئیمامی ته‌به‌ری و پایه زانستیه‌كه‌ی:(7)
4. زۆربه‌ى كتێبه مێژووییه‌كانی تر له‌ویانه‌وه وه‌رگرتووه.
كه‌واته، هه‌ر كه ویستمان بخوێنینه‌وه ئه‌وا با ڕاسته‌خۆ بڕۆین بۆ لای ئیمامی ته‌به‌ری :، به‌ڵام هه‌ر وه‌ك وتم، هه‌م ئه‌هلی سووننه شتی لێوه وه‌رده‌گرن، هه‌م ئه‌هلی بیده‌عیش به‌هه‌مان شێوه ئه‌وه‌ى لێ ده‌به‌ن كه ڕێكه له‌گه‌ڵ مه‌زهه‌به‌كه‌یان، ئیدی چۆن ئه‌م دوو شته بگونجێنین؟!
ئه‌وه‌ى ئیمامی ته‌به‌ری: له باقی مێژوونووسانی تر جیا ده‌كاته‌وه ئه‌وه‌یه ـ وه‌كو باسم كردـ قسه ناكات مه‌گه‌ر به‌سه‌نه‌د نه‌بێت، جا ئه‌هلی سوننه سه‌نه‌ده صه‌حیحه‌كانی ته‌به‌ری وه‌رده‌گرن، به‌ڵام ئه‌هلی بیده‌ع صه‌حیح و ڕاست و ضعيف وه‌رده‌گرن، گرنگ ئه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ هه‌واو ئاره‌زووی ئه‌واندا بگونجێ. كه ئاوهابوو پێویسته شێواز‌و ڕێباز(منهج )ی ئیمامی ته‌به‌ری له نوسینه‌وه‌ى مێژووه‌كه‌یدا بزانین.
*مه‌نهجی ئیمامی ته‌به‌ری: له نوسینه‌وه‌ى مێژووه‌كه‌یدا:
به‌ڕاستی ئیمامی ته‌به‌ری: بێخه‌م و ئاسوده‌مان ده‌كات له‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا، به‌و پێشه‌كیه‌ی كه له سه‌ره‌تای كتێبه‌كه‌یدا نووسیویه‌تی، خۆزگه ئه‌وانه‌ى ئه‌و مێژووه ده‌خوێننه‌وه ئه‌و پیشه‌كیه‌ش بخوێننه‌وه.(8)
ئیمامی ته‌به‌ری: له پێشه‌كى مێژووه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: (با ئه‌و كه‌سه‌ی ئه‌م كتێبه‌مان ده‌خوێنێته‌وه بزانێت، له هه‌موو ئه‌وانه‌ى لێره‌دا باسم كردوون و به مه‌رجم گرتوون بینوسمه‌وه، ته‌نها پشتم به‌ستووه به‌و هه‌واڵانه‌ی كه ڕیواتكراون، له‌گه‌ڵ ئه‌و فه‌رمودانه‌ی كه پاڵم داون به خاوه‌نه‌كانیانه‌وه، جا هه‌ر هه‌واڵێكی تێدا بێت له‌وانه‌ى پێش خۆمانه‌وه ڕیوایه‌تمان كردووه، كه ئه‌بێته جێی ناڕه‌ازیی خوێنه‌رى و بێزاری بیسه‌رى، له‌به‌ر ئه‌وه‌یه ئه‌و ڕیوایه‌تانه نه صه‌حیحن و نه هیچ واتایه‌كیشیان له هه‌قیقه‌ت و واقیعدا هه‌یه، جا با بزانرێت ئه‌وه له‌لایه‌ن ئێمه‌وه نه‌بووه، به‌ڵكو له‌لایه‌ن هه‌ندێك له هه‌واڵخوانه‌كانه‌وه هاتووه، كاری ئێمه ته‌نها گواستنه‌وه‌ى ئه‌وانه بووه به‌و شێوه‌ى بۆمان گوازراوه‌ته‌وه و به ده‌ستمان گه‌یشتووه.(9)
وا ئه‌زانم ئیمامی ته‌به‌ری: به‌م پێشه‌كیه‌ى كتێبه‌كه‌ى به‌رپرسیارێتی ده‌خاته ئه‌ستۆی تۆی خوێنه‌ر.
ئه‌وه‌تا پێت ئه‌ڵێ: ئه‌گه‌ر له‌م كتێبه‌مدا هه‌واڵێكت بینی و پێی ناڕازی بوویت و به‌ناماقوڵت زانی، ئه‌وه ته‌ماشای ئه‌وانه بكه وا لێیانه‌وه ڕیوایه‌تمان كردووه، به‌رپرسیارێتی له ئه‌ستۆی ئه‌وه، له‌سه‌رمه ناوى ئه‌وانه بهێنم بۆیان گێڕاومه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر جێی متمانه بوون قبوڵی كه وه‌گه‌رنا قبوڵی مه‌كه.
زۆربه‌ى فه‌رمووده‌ناسه‌كان هه‌مان ئه‌م كاره‌یان كردووه، هه‌ر بۆیه كه ده‌گه‌ڕێیته‌وه بۆ كتێبه‌كانی فه‌رمووده بێجگه له‌هه‌ردوو (صه‌حیحی بوخاری و موسلیم) كه په‌یمانیان داوه جگه له صحيح ڕیوایه‌ت نه‌كه‌ن.
بۆ نموونه بگه‌ڕێیته‌وه بۆ: (جامع الترمذي)، يان( سنن أبي داوود)، يان(الدارالقطني)، يان (الدارمي)، يان (مسند أحمد)و...كتێبه‌كانی تریش، ده‌بینیت ته‌نها سه‌نه‌ده‌كه باس ده‌كه‌ن و به مه‌رجیان نه‌گرتووه ته‌نها صه‌حیحه‌كان ده‌ربهێنن، ته‌نها باسی سه‌نه‌ده‌كه‌یان كردووه، بۆیه پێویسته بڕۆیت ته‌ماشای سه‌نه‌ده‌كه بكه‌ی، گه‌ر سه‌نده‌كه صه‌حیح بوو قبوڵی كه و گه‌رنا نه‌خێر.
لێره‌دا ته‌به‌ری په‌یمانی نه‌داوه ته‌نها هه‌واڵه ڕاسته‌كان بگێڕێته‌وه، ته‌نها په‌یمانی ئه‌وه‌ى داوه ناوى ئه‌و كه‌سانه بهێنێت كه هه‌واڵه‌كانیان لێوه ده‌گێڕێته‌وه.
ئیبن حه‌جه‌ریش: باسی ئه‌م مه‌نهه‌جه ده‌كات، كاتێك ئاماژه به ڕێباز و مه‌نهه‌جی زۆربه‌ى كۆنه‌كان ده‌كات و ئه‌ڵێ: (زۆربه‌ى فه‌رموده‌نه‌سه‌كانی سه‌رده‌می كۆن، له ساڵه‌كانی دوو سه‌د به‌ره‌و سه‌ره‌وه، كه به سه‌نه‌ده‌وه باسی فه‌رموده‌یه‌كیان كردووه، وایان زانیوه ئیتر ئه‌ركی سه‌رشانی خۆیان به‌جێ هێناوه و به‌رپرسیارێتیان له‌سه‌ر نه‌ماوه.(10)
كه‌واته هیچ به‌رپرسیاریه‌تیه‌ك له ئه‌ستۆی ئیمامی ته‌به‌ریدا: نه‌ماوه.
جا ئیمامی ته‌به‌ری زۆر جار له پیاوێكه‌وه ڕیوایه‌ت ده‌كات كه ناوى لوطي كوڕی یه‌حیایه و كونیه‌كه‌ی (ئه‌بو میخنه‌فه).
ئه‌م ئه‌بو میخنه‌فه، ته‌به‌ری: (پێنج سه‌دو هه‌شتاوحه‌وت)ڕیوایه‌تی لێ ده‌گێڕێته‌وه.
ئه‌م ڕیوایه‌تانه‌ش له وه‌فاتكردنی په‌یامبه‌ری خواوه‌صلى الله عليه وسلم ده‌ست پێده‌كات هه‌تا خیلافه‌تی یه‌زید، ئه‌مه‌ش ئه‌و ماوه‌یه‌یه كه له‌م كتێبه‌ماندا باسی لێوه ده‌كه‌ین، له گرنگترینیان :
1. سه‌قیفه‌ی به‌نی ساعیده.
2. چیرۆكی شورا.
3. هه‌مو ئه‌و شتانه‌ى كه خه‌وارج به‌هۆیه‌وه هه‌ستان و كردیانه سه‌ر عوسمان رضي الله عنه.
4. ئینجا كوشتنی.
5. خیلافه‌تی عه‌لى رضي الله عنه.
6. جه‌نگی جه‌مه‌ل.
7. جه‌نگی صفين.
8. مه‌سه‌له‌ى ته‌حكیم.
9. جه‌نگی نه‌هره‌وان.
10. خیلافه‌تی موعاویه رضي الله عنه.
11. كوشتنی حوسێن رضي الله عنه.
له هه‌ر یه‌كێكی ئه‌م ڕوداوانه‌دا ڕیوایه‌تێكی ئه‌بی میخنه‌ف هه‌یه، هه‌ر ئه‌م ڕیوایه‌تانه‌شن كه ئه‌هلی بیده‌ع پشتی پێ ده‌به‌ستن و بایه‌خی پێده‌ده‌ن.
ئه‌م ئه‌بو میخنه‌فه، ئیبن موعین له باره‌یه‌وه ده‌ڵێ: ( لیس بشیء ) هیچ نییه.
ئه‌بو حاتیم ده‌ڵێ: ( متروك الحديث )فه‌رمووده‌كانی واز لێ هێنراوه.
جارێكی تر هــه‌ر له‌باره‌ى ئه‌مـه‌وه پرسیاری لێكرا، ئه‌وه‌بوو ده‌ستی ڕاته‌كان و وتــی :
(بۆ كه‌س هه‌یه پرسیار له باره‌ی ئه‌وه‌وه بكا[پێویست به پرسیاركردن ناكات].
(داره‌لقوته‌نــی) ده‌ڵێ: (ضعيفــة).
ئیبن حیبّان ده‌ڵێ: (يروي الموضوعات عن الثقات) فه‌رموه‌ده هه‌ڵبه‌ستراوه‌كان له خه‌ڵكانی سیقه‌وه ده‌گێڕێته‌وه )
زه‌هه‌بیش ده‌ڵێ: (اخباري تالف لا يوثق به).(11)
بۆیه ئه‌گه‌ر (مێژووی ته‌به‌ری)ت كرده‌وه و ڕیوایه‌تێكت بینی تانه و ته‌شه‌ری ده‌دا له هاوه‌ڵانی په‌یامبه‌رصلى الله عليه وسلم و بینیت له ئه‌بو میخنه‌فه‌وه ڕیوایه‌تی كردووه، ئه‌وا پێویسته وه‌لای نێی!
له‌به‌رچی؟ له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ڕیوایه‌تی ئه‌بو میخنه‌فه!
هه‌روه‌ها ئه‌م ئه‌بو میخنه‌فه، بیدعه و درۆكردن و زۆری ڕیوایه‌تكردنی له خۆیدا كۆكردۆته‌وه.
موبته‌دیعێكی زۆر درۆزنی زۆر ڕیوایه‌تكه‌ره!!
ئه‌بو میخنه‌فیش خۆی به‌ته‌نها نیه، به‌ڵكو ئه‌م ناودارترینیانه، وه‌گه‌رنا هی ترش هه‌ن ئه‌مسالی: (واقیدی)(12). كه وازلێهێنراوه (متروك)ـه و تۆمه‌تی درۆشی به پاڵ دراوه، ڕاسته مێژوو ناسێكی گه‌وره و حافظه و زانایه له‌بواری مێژوودا، به‌ڵام جێی متمانه نیه. سێیه‌م: (سه‌یفی كوڕی عومه‌ری ته‌میمی)(13)یه، به‌هه‌مان شێوه ئه‌میش مێژووناسێكی ناسراوه، به‌ڵام وازلێهێنراو (متروك )ه و تۆمه‌تباره.
(ئه‌لكه‌لبی)(14)یش به هه‌مان شێوه، درۆزنێكی به‌ناوبانگه، بۆیه پێویسته مرۆڤ هه‌میشه به دوای ڕیوایه‌تی ئه‌مانه و هاوشێوه‌كانیاندا بگه‌ڕێ و ته‌ئكیدیان لێبكاته‌وه.
========================
(1) أخرجه أحمد في(مسنده) من طريق أبي بصرة الغفاري، (6/396 رقم 26682). وأخرجه ابن ماجة -كتاب الفتن- باب السواد الأعظم(2/367) حديث رقم (3998). و ابن أبي عاصم في (السنة)- باب ما ذكر من أمر النبي بلزوم الجماعة (ص 39 رقم 80) من حديث أنس بن مالك.
(2) خطأ): هه‌ڵه‌كه‌ی به ئه‌نقه‌ست نه‌كردووه، به‌ڵام (خطيئة) هه‌ڵه‌كه‌ى به ئه‌نقه‌ست كردووه. بڕوانه(النهاية في غريب الحديث)باب الخاء مع الطاء. (الصحاح في اللغة) مادة خطأ، و غیرهم.(وه‌رگێڕ)
(3) جا ئیمامی مالیك: ئه‌م ئایه‌ته‌ى كردۆته به‌ڵگه له‌سه‌ر كافر بوونی ئه‌وانه‌ى كه ڕقیان له هاوه‌ڵانه‌ی، ده‌لێ: چونكه ڕقیان له هاوه‌ڵانه، هه‌ر كه‌سێكیش ڕقی له هاوه‌ڵان بێت به‌پێی ئه‌م ئایه‌ته كافره، كۆمه‌ڵێك له زانایانیش له‌گه‌ڵ ئه‌م بۆچوونه‌ی ئیمامی مالك دان. بڕوانه ته‌فسیری ئیبن كثير به‌رگی7 ل280. هه‌روه‌ها بڕوانه صب العذاب على من سب الأصحاب للآلوسي:(وه‌رگێڕ)
(4) متفق عليه: (صحيح البخاري) كتاب فضائل الصحابة، باب لو كنت متخذا خليلا، حديث (3673)، (مسلم)فضائل الصحابة، باب تحريم سب الصحابة رضي الله عنهم، حديث(2540).
(5) ئه‌وه‌ى نێوان هه‌ردوو كه‌وانه‌كه زیاده‌ی خۆمن و له عه‌ره‌بیه‌كه‌دا ئه‌م له‌فزه‌ى ڕیوایه‌ت نه‌كردووه، به‌ڵام زیاده‌یه‌كی صه‌حیحه. (وه‌رگێڕ)
(6) (نونية القحطاني ) الأبيات (179 - 181).
(7) ته‌به‌ری: ناوی موحه‌ممه‌دی كوڕی جه‌ریری كوڕی یه‌زیده، (ئه‌بو جه‌عفه‌ری ته‌به‌ری) پێ ده‌ڵێن، موفه‌سیر و موحه‌دیس(فه‌رموده‌ناس)و مێژوونووس و شاره‌زا و ئوێولییه‌كی زۆر به‌ناوبانگه، پێشه‌وایه‌كی موجته‌هیده له ساڵی (224 هـ) له (ته‌برستان) له دایك بووه و له ساڵی(310 هـ) كۆچی دوایی كردووه، له كتێبه‌كانی: (تاريخ الامم والملوك) و( جامع البيان في تأويل آي القرآ‌ن). ئیمامی زه‌هه‌بی ئه‌ڵێ: (كان ثقة حافظا، رأسا في التفسير، إماما في الفقه و الاجماع والاختلاف، علاّمة في التاريخ وأيام الناس، عارفا بالقرآت و غير ذلك ) اه (سير أعلام النبلا‌ء)(14/270 ) ـ.
(8) به‌ڵكو پێویسته هه‌موو كه‌سێك، كه كتێبێك ده‌خوێنێته‌وه پێشتر پێشه‌كی كتێبه‌كه بخوێنێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى ئاگاداری ئه‌و ڕێباز و شێوازه بێت كه نووسه‌ر گرتویه‌تیه به‌ر.
(9) (مقدمة تاريخ الطبري) (ص5).
(10) ((لسان الميزان) (4/128) ترجمة الطبراني صاحب المعاجم الثلاثة. )
(11) (الجرح والتعديل) (7/182)، (ميزان الإعتدال) (3/419)، (لسان الميزان)(4/ 492).
(12) (سير أعلام النبلا‌ء) (9/172).
(13) أنظر ترجمته في (ميزان الإعتدال)(2/255)، و (تهذيب التهذيب) (4/295).
(14) ترجمة (محمد بن السائب الكلبي) في (ميزان الإعتدال) (3/556)








