بەشی سێیەم::خیلافەتی ئەمیری ئیمانداران عوسمانی كوڕی عەففان رضي الله عنه
بەروار: 2010/06/11سەردارن: 5242نوسەر: عوسمان محمد خه‌میس/وه‌رگێرِانى:: على محمد علی خان

باسی یەكەم
عوسمان چۆن خیلافەتی گرتە دەست؟

* چیرۆكی شورا :
كاتێك لە عومەر رضي الله عنه درا، خیلافەتی خستە ئەستۆی شەش كەسەوە: عوسمانی كوڕی عەففان، عەلی كوری ئەبی تالیب، تەڵحەی كوڕی عوبەیدوڵا، زوبەیری كوڕی عەوام، عەبدولڕەحمانی كوڕی عەوف، سەعدی كوڕی ئەبی وەقاص، ئەم چیرۆكی شورایە ئیمامی بوخاری لە صەحیحەكەی خۆیدا گێراویەتیەوە (تا بزانین مێژوو زایە نابێت )، ئەوەتا دەبینی ئیمامی بوخاری دوو قەزیەمان بۆ ڕیوایەت دەكات كە مشت ومڕی زۆریان لەسەر كراوە.
بوخاری چیرۆكێكی دورو و درێژ لە بارەی كوشتنی عومەرەوەرضي الله عنه ڕیوایەت دەكات، تا دەگاتە ئەوەی كە بە عومەر رضي الله عنه گوتراوە: وەسیەت بكە ئەی ئەمیری ئیمانداران، جێنشینێك دابنێ.
ئەویش وتی: من كەس لەو كۆمەڵە بە شیاوتر نازانم كە پەیامبەری خوا صلى الله عليه وسلم وەفاتی كردو لە دەستیان ڕازی بوو، پاشان ناوی عەلی و عوسمان و زوبەیر و تەڵحە و سەعد و عەبدولڕەحمانی كوڕی عەوفی هێنا.

*عوسمان شایستەترە بۆ خیلافەت:

دوای ئەوە خەڵك لەسەر عوسمان كۆك بوون و بەیعەتیان پێدا، كە باشترین هاوەڵی پەیامبەرە صلى الله عليه وسلم لە دوای ئەبوبەكر و عومەر، لەبەر فەرمودەكەی ئیبن عومەررضي الله عنه كە دەڵێ: لە دوای پەیامبەری خوا صلى الله عليه سلم كەسمان بەهاوتا و هاوشانی ئەبوبەكر نەدەزانی، دوای ئەو عومەر و ئینجا عوسمان، ئیتر فەزڵی كەسمان بە سەر كەسدا نەدەدا

بابەتەکانی تر
مافەكانی پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم بەسەر باوەڕدارانەوە (بەشی سێیەم)سه‌د هۆكار بۆ سه‌رخستنى پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم ) /له‌سه‌ر ئاستی خێزان وكۆمه‌ڵگه‌تایبه‌تمه‌ندیه‌كانى پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) 10-به‌خشینى كلیلى خه‌زێنه‌ى سه‌ر هه‌موو زه‌وى تایبه‌تمه‌ندیه‌كانى پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) 7-قه‌ده‌غه‌كردنى ناوهێنانى به‌ ته‌نهاسه‌د هۆكار بۆ سه‌رخستنى پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم ) /له‌سه‌ر ئاستی خاوه‌ن ماڵپه‌ڕه‌كانسه‌د هۆكار بۆ سه‌رخستنى پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم ) /پێشه‌كی نوسه‌رناسینی پەیامبەری خوا یەكێكە لە ‏بنچینە سەرەكیەكانی ئیسلامتایبه‌تمه‌ندیه‌كانى پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم)3-كۆتایى هێنه‌رى پێغه‌مبه‌رانه‌حیكمه‌تى فره‌ژنى پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلمتایبه‌تمه‌ندیه‌كانى پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) 6-بانگكردنى به‌ (النبیّ) یان (الرسول) (صلى الله عليه وسلم) سه‌د هۆكار بۆ سه‌رخستنى پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم )/له‌سه‌ر ئاستی به‌شه‌كانی فێركردن وفه‌رمانبه‌رانیسه‌د هۆكار بۆ سه‌رخستنى پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم ) /له‌سه‌ر ئاستی دامه‌زراوه‌ خێرخواز و بانگه‌واز خوازه‌كانهەندێك بەڵگەی عەقڵیی سەبارەت بە پێغەمبەرێتی محمد ( صلى الله عليه وسلم )مافەكانی پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم بەسەر باوەڕدارانەوە (بەشی دووەم)