زۆر جار له‌م لاو له‌ولا ده‌بیستین ، و ده‌بینین كه‌سانێكى نه‌زانكار یان رِق له دڵ بوو به‌رامبه‌ر به بانگه‌شه‌ى پیرۆزى سه‌له‌فیه‌ت ، توانج ده‌گرنه ئه‌م بانگه‌شه‌یه و هه‌ڵگرانى ، ئه‌وه‌ش به‌وه‌ى كه هیچ رِۆڵێكیان نیه له بوارى رِامیاریدا ( واته : له بوارى سیاسی‌دا ) ، بێ ئاگا ـ یان خۆ له بێ ئاگایى دان ـ له هه‌موو ئه‌و بنه‌وایانه‌ى كه سه‌له‌فیه‌كان ده‌یخه‌نه رِوو ، و هه‌موو ئوممه‌تى ئیسلامى بۆ بانگه‌شه ده‌كه‌ن ، كه هه‌ر هه‌مووشى گۆرِانه له هه‌موو بواره‌كانى ژیان به‌گشتى ، و بوارى رِامیایش به تایبه‌تى ، ئه‌و كاره‌شیان هه‌وڵێكه بۆ هێنانه‌وه‌ى سه‌ر له نوێ ى ئه‌م ئوممه‌ته بۆ گۆرِه‌پانى به‌رزى و پێشكه‌وتن ، و دامه‌زراندنه‌وه‌ى سه‌ر له نوێ كیان و بوونى ئوممه‌تى ئیسلام بۆ ئه‌وه‌ى جارێكى تر ووته‌ى خواى په‌روه‌ردگاریان له سه‌ر جێگر بێت كه ده‌فه‌رمووێت : [ كُنتُمْ خَيْرَ أُمَّةٍ أُخْرِجَتْ لِلنَّاسِ تَأْمُرُونَ بِالْمَعْرُوفِ وَتَنْهَوْنَ عَنِ الْمُنكَرِ وَتُؤْمِنُونَ بِاللّهِ ] ( سورة آل عمران : 110 ) .
وه بۆ ئه‌وه‌ى جارێكى تر ئه‌و رِۆڵه‌یان هه‌بێت كه له مێژووى پرشنگدارى پرِ له پێشكه‌وتنیدا هه‌یبوه ، له‌و كاتانه‌ى كه هه‌موو جیهان له گێژاوى نه‌فامى و دواكه‌وتندا نوقم بووبوون .
وه بۆ ئه‌وه‌ى ئیتر كه‌سانێكى هه‌لپه‌رست و په‌رژه‌وه‌ندى خۆ ویست له‌وه زیاتر ئایینى ئیسلامى پیرۆز نه‌كه‌نه په‌یژه بۆ گه‌شتن به مه‌رامه گڵاوه‌كانیان ، رِامیارى بن یان هه‌رچیه‌كى تر ... و له‌وه‌ش زیاتر لاف و گه‌زافى گۆرِان لێ نه‌ده‌ن ، و هیچیش له بارخانه‌یاندا نه‌بێت له رِامیارى شه‌رعیدا ( يَدَّعُون السياسة وهم مفلسون في السياسة !!! ) جا نازانم كه‌سێك خۆى هه‌ڵگرى شتێك نه‌بێت چۆن ده‌توانێت ئه‌و شته ببه‌خشێت ، عه‌ره‌ب ووته‌نى : ( فاقد الشيء لا يعطيه ) .
خوێنه‌رى به‌رِێز ئه‌م نووسینه‌ى كه له به‌ر ده‌ستتدایه نووسینێكه له نووسینه‌كانى شێخى پایه به‌رز شێخ ( سليم بن عيد الهلالي ) له ژێر ناونیشانى (السلفيون والسياسة ) هه‌وڵمان داوه كورتى بكه‌ینه‌وه ، و وه‌ریگێرِینه سه‌ر زمانى شیرینى كوردیمان بۆ سود مه‌ند كردنى موسڵمانانى كورد زبان له ئایینه‌كه‌یان به گشتى و بوارى رِامیارى ( سیاسى ) به تایبه‌ت ، داواكارین له په‌روه‌ردگارى ئازیزمان له ترازوى چاكه‌كاریماندا بیژمێرێت ، و به ئه‌داى واجبى دابنێت به‌رامبه‌ر به ئایین پاشان به‌رامبه‌ر به گه‌لى كوردمان .
پێش هه‌موو شتێك سه‌له‌فیه‌ت واتا و بنه‌وا و ناوه‌رِۆكى ئه‌و بیرۆچكه‌یه رِه‌ت ده‌كاته‌وه كه درێژ بوونه‌وه بێت بۆ هیچ حیزب و گرووپێكى رِامیارى ( سیاسى ) ، كه ده‌سه‌ڵاتیان كردووه‌ته مه‌به‌ست !! نه‌ك هۆكارێك بۆ گه‌یشت به مه‌ستتى سه‌ره‌كى بوونى مرۆڤ ، كه بریتى له په‌رستنى خواى په‌روه‌ردگار به تاك و ته‌نهایى !!! خواى په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تى :[ وَمَا خَلَقْتُ الْجِنَّ وَالْإِنسَ إِلَّا لِيَعْبُدُونِ ] ( سورة الذاريات : 56 )
ئه‌وانه‌ى كه هه‌موو هه‌وڵێكیان خستووه‌ته گرِ بۆ گه‌شتن به ئه‌و مه‌به‌سته‌یان ـ كه ده‌سه‌ڵاته ـ !!! به هه‌ر فێڵ و حیله و خه‌ڵه‌تاندنێك بێت !!! وه ئیسلامیش ده‌كه‌نه درووشمى خۆیان تاكو ده‌گه‌نه ئه‌و مه‌به‌سته‌ى كه هه‌یانه پاشان له رِێگه‌كه‌ى ده‌رده‌چن !!!
وه سیاسه‌تیش له تێرِامان و بیرۆچكه‌ى زۆرینه‌ى سه‌له‌فیه‌كان ، و ئه‌وانه‌ش كه له گۆرِه‌پانى ئه‌ودا كار ده‌كه‌ن ، بریتى یه له : تواناى مه‌راوه‌غه‌كردن و له‌ف و ده‌وه‌رانكردن له گفت‌و گۆدا ، له گه‌ڵ هونه‌رى دارِشتنى وه‌ڵامێلێك كه به چه‌نده‌ها شێوه بخوێندرێته‌وه ، له گه‌ڵ كرده‌وه‌یێلێكى شله ئاسا كه ده‌توانێت له هه‌موو قاپ و قه‌باره‌یه‌كدا جێی خۆى بكاته‌وه !!! له گه‌ڵ وه‌رگرتنى رِه‌نگى ئه‌و قاپه‌ى كه تێی ده‌كرێت !!!
ئه‌م جۆره سیاسه‌ته له تێرِامانى سه‌له‌فیه‌كاندا هاوشێوه و براى دوو رِووییه ، چونكه شلكردنه‌وه‌ى بیروباوه‌رِه ، و به‌نج كردنى هه‌ستى ئیسلامیه ، و كوشتنى هه‌سته ئیمانیه‌كانه ، و شیكردنه‌وه و به‌تاڵ كه‌روه‌ى په‌یوه‌ندى دۆستایه‌تى ( الولا‌ء ) ، و رِق لێ بوونه ( البراء ) ه له‌به‌ر خواى په‌روه‌ردگار ، و خه‌ڵه‌تاندنى موسڵمانانه به گشتى ، بانگه‌شه‌كارانى خراپ كردوویانه به پاچینه‌یه‌ك بۆ خۆیان ، به بیانووى ئه‌وه‌ى كه سته‌مێك دوور ده‌خاته‌وه !! یان شه‌فاعه‌ت بۆ موسڵمانێك ده‌كات !! یان زیانێك كه‌م ده‌كاته‌وه !! یان خراپه و مونكه‌رێك لا ده‌بات !!!
كه‌چى ئه‌وه‌ى كه به‌رچاو ده‌كه‌وێت و ده‌بینرێت زۆرینه‌ى ئه‌و كه‌سانه ده‌گۆرِێن نه‌ك بگۆرِن ، باشترین كه‌سیشیان له گێژه‌ڵۆكه‌ى سیاسه‌ت به بێ زیان رِزگارى نابێت !!!
به‌ڵام ئه‌مه‌ش ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه سه‌له‌فیه‌كان بایه‌خ ناده‌ن به كاروبارى موسڵمانان ، و بێ ئاگان له بارودۆخ و واقعیان ، و هه‌موو هوڵێكیان نه‌خستووه‌ته گرِ بۆ به‌رپاكردنى ژیانێكى ئیسلامى ته‌واو ، و له سه‌ر په‌یرِه‌وى پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم ، پاشان پیاده‌كردن و پراكتیزه‌كردنى حوكمى خواى په‌روه‌ردگار له زه‌ویدا ، بۆ ئه‌وه‌ى كه هه‌موو ئایین ته‌نها هى خوا بێت ، و هیچ هاوه‌ڵێكى بۆ دانه‌نرێت له‌ودا ، و به‌وه‌ش دادپه‌روه‌رى له نێو وڵات و موسڵماناندا به‌رپا بێت ...
بۆیه ده‌بینین ئه‌وه‌ى كردووه‌ته یه‌كێك له ئامانجه‌كانى ، و هه‌وڵى به دى هێنانى ده‌دات ، و كارده‌كات بۆ پێ گه‌یشتنى ، داوا و بانگ له موسڵمانان ده‌كات به گشتى و بانگه‌شه‌كارانیش به‌تایبه‌ت كه ده‌ست بخه‌نه ده‌ستى ، بۆ ئه‌وه‌ى یه‌ك ووته بن له‌و كاره‌دا .
به‌ڵام سه‌ره‌رِاى ئه‌وه‌ش ده‌بینین هه‌ندێك كه‌س له‌وانه‌ى كه پێش په‌رِ ده‌ركردنیان هه‌وڵى فرِین یان داوه !!! گومانى وایه كه : بانگه‌شه‌ى سه‌له‌فیه‌تى هاوچه‌رخ سیایه‌ت له په‌یرِه‌ویدا نیه !!! به‌ڵگه‌شى بۆ ئه‌و گومانه‌ى ئه‌وه‌یه : كه هێنانه‌وه و به‌رپاكردنى ژیانێكى ئیسلامى به‌خته‌وه‌ر یه‌كێك نه‌بووه له مه‌به‌سته‌كانى !!! كه هه‌میشه رِاهاتوون له سه‌ر ئه‌وه‌ى له سه‌ر پشتى كتێبه‌كانیان بیووسنه‌وه !!!
به‌ڵام ئه‌و گومانه له سه‌ر پێی خۆى ناوه‌ستێت ، سه‌ره‌رِاى هه‌وڵدانى خاوه‌نه‌كه‌ى بۆ رِاگرتنى ،[ كَشَجَرَةٍ خَبِيثَةٍ اجْتُثَّتْ مِن فَوْقِ الأَرْضِ مَا لَهَا مِن قَرَارٍ ] ، ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌وه‌ى پله‌یه‌كى پێ وه‌رگرێت له لاى هاوه‌ڵه شه‌یتان ئاساییه‌كانى كه بۆ فریودانى چه‌نده‌ها ووته‌ى زه‌ره‌ق و وه‌ره‌ق ده‌ده‌ن به گوێیدا ... ئه‌م خاڵانه‌ى خواره‌وه رِوونكردنه‌وه‌ى ئه‌و رِاستیه‌ن :
یه‌كه‌م : هێنانه كایه و به‌رپاكردنى ژیانێكى ئیسلامى و له سه‌ر مه‌نهه‌جى پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم ، و دامه‌زراندنى كۆمه‌ڵگه‌یه‌كى خواویست ، و به‌رقه‌راركردن و پیاده‌كردنى حوكمى خوا له زه‌ویدا ، بابه‌تێك بووه هه‌میشه بانگه‌شه‌ى سه‌له‌فیه‌ت خستویه‌تى رِوو ، و داخوازى له سه‌ر ده‌كات ، بێ ئه‌وه‌ى كه مه‌به‌ستى ده‌ستكه‌وته دونیایه‌كان بێت ، یان له هیچ كه‌سێك ترسیان هه‌بێت ، چونكه بانگه‌شه‌یه‌كه بنه‌واى ده‌گرِێته‌وه بۆ سه‌رده‌مانى یه‌كه‌مى ئیسلامه‌تى ، و رِه‌گ و رِیشه‌شى له‌و چاوگه‌یه سه‌راو ده‌گرێت ، و هه‌ڵده‌قوڵێت كه زانایانى خوا ویست دایان مه‌زراندووه به درێژایى سه‌ده‌كانى پێشوو ، بۆیه درێژه بوونه‌وه‌یه بۆیان ، په‌یرِه‌ویشى له گۆرِاندا په‌یرِه‌وى ئه‌وانه ، بۆیه سه‌له‌فیه‌كان چاولێكارن نه‌ك ده‌ست پێكار ، شوێنكه‌وتوون نه داهێنه‌ر ، بۆیه ئه‌م بانگه‌شه‌یه كه ئه‌وه حاڵیانه پێچه‌وانه‌ن له گه‌ڵ بانگه‌شه هاوچه‌رخ نوێكان ، ئه‌وانه‌ى كه هه‌میشه لافى ئه‌وه لێ ده‌ده‌ن كه پێشه‌نگن له هه‌موو شتێك‌دا ، وه‌ك بڵێت رِووه‌كێكه به سه‌ر زه‌ویه‌وه‌یه بێ ئه‌وه‌ى جێ بگرێت به خۆى .
دووه‌م : ئه‌و مه‌به‌سته گشتیانه‌ى كه بانگه‌شه‌ى سه‌له‌فیه‌ت ده‌یانخاته رِوو هه‌موو بریتین له گۆرِان :
* گه‌رِانه‌وه‌ى ئوممه‌ت بۆ لاى قورئانى پیرۆز و سوننه‌تى پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم ، و به تێگه‌یشتنى سه‌له‌ف و پێشینى ئه‌م ئوممه‌ته ، بریتى یه له گۆرِان .
* پاڵاوته كردنى ئه‌وه‌ى كه هه‌ڵبه‌ستراوه به ژیانى موسڵمانان له شیرك به هه‌موو جۆر و شێوازیه‌وه ، و ئاگاداركردنه‌وه‌یان له بیدعه و تازه‌گه‌ریه‌كانى سه‌ر ئایین ، و له هه‌موو بیرۆچكه نامۆ و نارِه‌واكان ، له گه‌ڵ پاكسازى كردنى سوننه‌ت له هه‌موو ئه‌و رِیوایه‌ته ( ضعيف ) و ( موضوع ) انه كه رِونه‌قى ئیسلامیان شێواندووه ، وه بووته رِێگرێك له پێشكه‌وتنى موسڵمانان ، ئه‌مه‌شیان هه‌ر گۆرِانه بۆ حاڵ و گوزه‌رانى ئوممه‌ت .
* هه‌روه‌ها په‌روه‌رده‌كردنى موسڵمانان له سه‌ر ئایینى رِه‌وایان ، و بانگه‌شه‌یان بۆ كاركردن به ئه‌حكامه‌كانى له گه‌ڵ رِه‌نگدانه‌وه‌ى ئاداب و چاكه‌كانى له خۆیاندا ، كه گرنتى به‌ده‌ست هێنانى رِه‌زامه‌ندى خواى په‌روه‌ردگاره له دونیا و دوارِۆژدا ، و خۆشبه‌ختى و بڵندیان بۆ به ده‌ست ده‌هێنێت ، بێ گومان ئه‌مانه‌ش هه‌موو گۆرِینى واقیع و بار و حاڵى ئوممه‌ته .
* وه زیندوكردنه‌وه‌ى ئیجتیهادى زانستى درووست له رِوانگه‌ى قورئانى پیرۆز و سوننه‌ته‌كانى پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم له سنورى پێوه‌ر و بنه‌واكانى سه‌له‌فى صاڵح و پێشینى یه‌كه‌م ، بۆ لابردنى نه‌گۆرِاوى مه‌زهه‌بى و نه‌هێشتنى ده‌مارگێرِى حیزبى ، بۆ ئه‌وه‌ى جارێكى تر موسڵمانان وه‌كو پێشتر براى یه‌ك بن ، و هاریكار و پشتیوان كارى یه‌كتر بن له سه‌ر خستنى ئایینه‌كه‌ى خواى په‌روه‌ردگار ، ئه‌مه‌شیان هه‌ر گۆرِانه بۆ واقیع و بار و حاڵى ئوممه‌ت .
سێ یه‌م : ئه‌وه‌ش ئاشكرایه كه سه‌له‌فیه‌كان په‌یرِه‌وى گۆرِانیان شوێنكه‌وتنى په‌یرِه‌وى گۆرِانى قورئانى پیرۆزه كه به هیچ شێوه‌یه‌ك هه‌ڵه‌ى لێ ناوه‌شێته‌وه ، چونكه ووته‌ى خواى په‌روه‌ردگاره كه فه‌رموویه‌تى :[ إِنَّ اللّهَ لاَ يُغَيِّرُ مَا بِقَوْمٍ حَتَّى يُغَيِّرُواْ مَا بِأَنْفُسِهِمْ ] ( سورة الرعد : 11 ) .
كه‌واته گۆرِه‌پانى گۆرِان بریتى یه له ناخ و ده‌روونى خودى ئاده‌میزاد بۆ ئه‌وه‌ى رِاست و رِه‌وان بێت له سه‌ر په‌یرِه‌وى خواى په‌روه‌ردگار و ئاماده باش بكرێت بۆ به رِێوه بردنى وڵات و خه‌لافه‌ت .
جێگیركردنى موسڵمانان له زه‌ویدا په‌یمانى خواى په‌روه‌ردگاره ، و گۆرِانى ده‌روون و زاتى مرۆڤه‌كانیش مه‌رجه بۆى ، ئه‌و په‌یمانه‌ش به دى نایه‌ت ئیللا به به‌دى هاتنى ئه‌و مه‌رجه نه‌بێت ، خواى په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تى : [ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِن تَنصُرُوا اللَّهَ يَنصُرْكُمْ وَيُثَبِّتْ أَقْدَامَكُمْ ] ( سورة محمد : 7 ) .
بۆیه ده‌بینین شێخمان شێخ (محمد ناصرالدين الألباني ) خۆرى پرشنگدارى شام و چاكه‌ى ئه‌م سه‌رده‌مه ـ به رِه‌حمه‌ت بێت ـ وه‌سفى ئه‌و ووته‌یه‌ى زۆر كردووه كه تێیدا هاتووه : (( أقيموا دولة الإسلام في قلوبكم ، تقم لكم على أرضكم )) ، له به‌ر هاوگونجاندنى له گه‌ڵ په‌یرِه‌وى گۆرِانكارى قورئانى پیرۆز ... نه‌ك له به‌ر ئه‌وه وه‌سفى كردبێت كه كاریگه‌رى خاوه‌نه حزبیه‌كه‌ى كه‌وتبێته سه‌ر .
ئه‌م په‌یرِه‌وه په‌یرِه‌وى پێغه‌مبه‌رى خوایه صلى الله عليه وسلم ، ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌ى كه خواى په‌روه‌ردگار پێوه‌ى رِه‌وانه‌ى كردووه ، بۆ ئه‌وه‌ى خه‌ڵك له تاریكى ده‌ربكات بۆ رِووناكى ، و لێیان ببێته چاكترینى ئه‌م ئوممه‌ته كه فرمان بكه‌ن به چاكه و رِێگریش بكه‌ن ( نه‌هى ) بكه‌ن له خراپه ، و باوه‌رِیشیان به خواى په‌روه‌ردگار هه‌بێت ، هه‌روه‌كو فه‌رموویه‌تى :[ هُوَ الَّذِي بَعَثَ فِي الْأُمِّيِّينَ رَسُولًا مِّنْهُمْ يَتْلُو عَلَيْهِمْ آيَاتِهِ وَيُزَكِّيهِمْ وَيُعَلِّمُهُمُ الْكِتَابَ وَالْحِكْمَةَ ] ( سورة الجمعة : 2 ) .
به‌ڵێ ئه‌وه‌ش بریتى یه له زانست و پاكردنه‌وه‌ى ده‌روون ، بێ گومان زانستیش به‌ده‌ست نایه‌ت ئه‌گه‌ر به پاڵاوته‌كردن نه‌بێت ، و پاككردنه‌وه‌ى ده‌روونیش به‌دى نایه‌ت ئه‌گه‌ر به په‌روه‌رده نه‌بێت .
هه‌رئه‌وه‌شه تێگه‌یشتنى میراتگرانى پێغه‌مبه‌ران ، و كه میانرِه‌و ، و دادپه‌روه‌رن ، ئه‌و كه‌سانه‌ى كه خواى په‌روه‌ردگار به هۆیانه‌وه دژوارى و ناهه‌موارى له سه‌ر ئوممه‌ت لا ده‌دات ، و سته‌میان له سه‌ر هه‌ڵده‌گرێت ، و سته‌مى سته‌مكاران ده‌شكێنێت ، هه‌روه‌كو پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم ئه‌وه‌ى رِاگه‌یاندووه : " يحمل هذا العلم من كل خلف عدوله ، ينفون عنه تحريف الغالين ، وانتحال المبطلين ، وتأويل الجاهلين " ( قال الشيخ سليم الهلالي : حسن بشواهده ـ وقد خرجته وبينت طرقه في كتابي : " بصائر ذوي الشرف بشرح مرويات منهج السلف : ص 111 " ؛ فانظره ـ لزاماً ـ غير مأمور ، وأفردته في جزء مستقل : " تحرير النقول في تصحيح حديث العدول : رواية ودراية ورعاية " ) .
هه‌ر ئه‌ویشه ئه‌و په‌یرِه‌وه‌ى كه تێشووى رِاسته‌قینه‌ى دوارِۆژێكى گه‌شى چاوه‌رِوان كرا‌و ، جیاده‌كاته‌وه له ئاواته سه‌رابیه‌كانى بانگه‌شه‌كاران ، رِێگریشه له كه‌وتنه زه‌لكاوى لاف لێده‌ران ، و داوى حیزبه پووچه‌ڵ و بێ بنه‌واكان ، هه‌روه‌كو پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم له فه‌رمووده‌ى ( عبدالله ) ى كورِى ( عمر ) دا فه‌رموویه‌تى :" إن اللَّه لا ينتزع العلم بعد أن أعطاكموه ، ولكن يقبض العلم بموت العلما‌ء ؛ حتى إذا لم يَبْقَ عالم اتخذ الناس رؤوساً جهالاً ؛ فسئلوا ؛ فأفتوا بغير علم ؛ فضلوا ، وأضلوا " ( متفق عليه ) .
بۆیه ده‌بینین سه‌له‌فیه‌ت سینگ ده‌رناكات و هه‌وڵنادات به‌رهه‌ڵستى و به‌رنگارى له گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستان بكات ، چونكه ئه‌وه‌ى له پێش چاوى خۆى داناوه كه ئه‌بێت هه‌موو ئه‌وانه چاكسازى بكرێن ، ئه‌وانه‌ش به‌شێكن له‌و ئوممه‌ته‌ى كه هه‌موو هه‌وڵێكى چاكسازیكرنێتى ، و ده‌رهێنانێتى له‌و گۆماوه‌ى كه خۆى تێخستوه ، چونكه حوكم رِانێتى و حوكم رِان و كاربه‌ده‌ست مه‌به‌ست نین له لاى ئه‌و ، به‌ڵكو ئامرازن یان فاكته‌رێكن بۆ په‌رستنى خواى په‌روه‌ردگار به تاك و ته‌نهایى ، و بۆ ئه‌وه‌ى كه ئایینیش ته‌نها بۆ خواى په‌روه‌ردگار بێت : : [ وَعَدَ اللَّهُ الَّذِينَ آمَنُوا مِنكُمْ وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ لَيَسْتَخْلِفَنَّهُم فِي الْأَرْضِ كَمَا اسْتَخْلَفَ الَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ وَلَيُمَكِّنَنَّ لَهُمْ دِينَهُمُ الَّذِي ارْتَضَى لَهُمْ وَلَيُبَدِّلَنَّهُم مِّن بَعْدِ خَوْفِهِمْ أَمْنًا يَعْبُدُونَنِي لَا يُشْرِكُونَ بِي شَيْئًا ] ( سورة النور : 55 ) .
هه‌ر لێره‌دا ئه‌وه‌مان له یاد نه‌چێت كه برِینى سه‌ر ، و تێكدانى ده‌ستوره‌كانى حوكم رِانێتى ، ده‌ستور و سه‌رێكى توندتر و سه‌ركه‌ش تر و سته‌م كارتر دێنێته كایه‌وه ـ گومانیش له‌وه‌دا نیه ـ هه‌ر كه‌سێكیش تۆسقاڵه‌یه‌ك به گومانه له‌وه !!! با پرسیار بكات له‌وانه‌ى كه لافى ئه‌وه لێ ده‌ده‌ن كه به ئاگان له واقیع باروحاڵى موسڵمانان ( واته : فقهاء الواقع !!! ) .
كه‌واته : پێویستمان به پاڵاوتن و په‌روه‌رده هه‌یه له سه‌ر په‌یرِه‌و و تێگه‌یشتنى سه‌له‌فى صاڵح ، ئه‌و په‌یرِه‌وه‌ى كه سه‌ده‌ى یه‌كه‌مى ئه‌م ئوممه‌ته‌ى هێنایه بوونه‌وه ، كه باشترین سه‌رده‌مه بۆ چاولێكردن ، مه‌به‌ستیش پێیان پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم) و هاوه‌ڵانێتى (رضي الله عنهم) .
بۆیه بانگه‌شه‌ى سه‌له‌فیه‌ت و سه‌له‌فیه‌كان هه‌وڵ و تێكۆشانى كه‌سانى تر به كه‌م نازانن و هاوده‌نگن له گه‌ڵیاندا كه گۆرِان پێویسته ، به‌ڵام په‌یرِه‌وى گۆرِانیان رِه‌ت ده‌كه‌نه‌وه كه وه‌كو خواردنى دۆزه‌خیانه : برسێتى ناشكێنێت ، و بخۆریشى قه‌ڵه‌و ناكات [ لَا يُسْمِنُ وَلَا يُغْنِي مِن جُوعٍ ] !!!
ئه‌و په‌یرِه‌وه‌ى كه كه‌سانى په‌له‌كار و هه‌ل په‌رست ده‌یگرنه به‌ر بۆ به ده‌ست هێنانى مه‌رامه كه‌سایه‌تیه‌كانیان ، و لاوانى موسڵمان ده‌كه‌نه قۆچى قوربانى بۆ گه‌شتن به ئامانجه‌كانیان !!! پاشان هه‌ڵپه كردن بۆ گه‌شتن بۆ سه‌ر خوان و سفره‌ى دوژمنانیان .
هه‌روه‌ها په‌یرِه‌وى پینه‌كردن رِه‌ت ده‌كه‌نه‌وه كه جێگه خۆش ده‌كات بۆ سته‌مكاران ، و موسڵمانان ده‌كاته گاڵته جارِى ده‌مى ئه‌وان ، له گه‌ڵ په‌رته‌وازه‌كردن و پارچه پارچه‌كردنیان بۆ كۆمه‌ڵانێكى نه‌یار بۆ یه‌كتر ، و تاقم و چینێلێك جیاواز ، كه له ناو یه‌كدا دوژمنى سه‌ر سه‌ختى یه‌كن !!! پاشان شلكردنه‌وه‌ى بنه‌ماكانى بیروباوه‌رِ و كێشه‌ى ئیسلامى به گشتى !!!
هه‌روه‌ها سه‌له‌فیه‌كان و سه‌له‌فیه‌ت په‌یرِه‌وى كوده‌تا و هه‌ڵچوون رِه‌ت ده‌كه‌نه‌وه ، چونكه موسڵمانان ده‌بنه سووته‌مه‌نى ئه‌و كاره ، و بانگه‌شه‌ش به هۆیه‌وه چه‌نده‌ها ساڵ دوا ده‌كه‌وێت .
ئه‌مه‌یه ئه‌و سیاسه‌ته‌ى كه سه‌له‌فیه‌كان و سه‌له‌فیه‌ت رِه‌تى ده‌كه‌نه‌وه ، و رِقیان لێ یه و حه‌زیشیان لێ نیه له باسكردنى ، بێ به‌رین له هه‌موو كۆت و ئاكام و خراپه‌كاریه‌كانى ، چونكه براى دوورِووییه ، و پۆستى خه‌ڵه‌تاندنه و پله و په‌یژه‌ى ئه‌و كه‌سانه‌یه كه كلكى په‌رستشیان گرتووه‌ته ده‌ست !!!
به‌ڵام سیاسه‌ت به واتا ته‌واو و شه‌رعیه‌كه‌ى به‌و شێوه‌یه‌ى كه باوه‌رِ و له خوا ترسان داواى ده‌كات كه به‌رژه‌وه‌ندى ئوممه‌ت رِه‌چاو ده‌كات ، و ده‌ستى مرۆڤایه‌تى ده‌گرێت بۆ پله‌كانى پێشكه‌وتن ، و گۆرِه‌پانه‌كانى به‌رزى و بڵندى ، وه به هۆیه‌وه خراپه‌كار و چاكه‌كاران له یه‌ك جیا ده‌كرێته‌وه ، ئه‌مه شتێكه ده‌بێت نه‌فس و بیلبیله‌كانى چاوى پێشكه‌ش بكرێت ، هه‌رچه‌نده كه‌میشن له پێناوى ئه‌و كاره‌دا ، با ئاژاوه گێرِانیش هه‌وڵى ئه‌وه بده‌ن كه كه‌سانى ساویلكه‌مان لێ بوورووژێنن !!!
سیاسه‌تى شه‌رعیش بریتى یه : له به ئاگا بوون و زانینى ئه‌و ئه‌حكامانه‌ى كه په‌یوه‌ستن به سوڵتانه‌وه ، له گه‌ڵ زانینى مافى كاربه‌ده‌ست ، و ژێرده‌سته‌كانى ، له گه‌ڵ پێواندنى رِاستیه‌كان به پێوه‌ره شه‌رعیه‌كان ، كه‌واته بریتى یه له : رِه‌چاوكردنى به‌رژه‌وه‌ندى كار و بارى ئوممه‌تى ئیسلامى به شێوه‌یه‌ك پێچه‌وانه‌ى قورئانى پیرۆز و سوننه‌ته‌كانى پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم نه‌بێت .
وَآخِرُ دَعْوَاهُمْ أَنِ الْحَمْدُ لِلّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ