إِنَّ الحَمْدَ للهِ نَحْمَدُهُ وَنَسْتَعِيْنُهُ وَنَسْتَغْفِرُهُ وَنَعُوْذً بِاللهِ مِن شُرُوْرِ أَنْفُسِنَا وَمِنْ سَيِّئَاتِ أَعْمَالِنَا مَنْ يَهْدِهِ اللهُ فَلا مُضِلَّ لَهُ وَمَنْ يُضْلِلْ فَلا هَادِيَ لَهُ وَأَشْهَدُ أَنْ لا إِلَهَ إِلاّ اللهُ وَحْدَهُ لا شَرِيْكَ لَهُ وَأَشْهَدُ أَنَّ مُحَمَّداً عَبْدُهُ وَرَسُوْلُهُ ... أَمَّا بَعْدُ :
خواى گه‌وره له قورئانى پیرۆزدا ده‌فه‌رموێت [ يَسْأَلُونَكَ عَنِ الْخَمْرِ وَالْمَيْسِرِ قُلْ فِيهِمَا إِثْمٌ كَبِيرٌ وَمَنَافِعُ لِلنَّاسِ وَإِثْمُهُمَآ أَكْبَرُ مِن نَّفْعِهِمَا ] سوره البقره (219)، وه ده‌فه‌رموێت [ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ إِنَّمَا الْخَمْرُ وَالْمَيْسِرُ وَالأَنصَابُ وَالأَزْلاَمُ رِجْسٌ مِّنْ عَمَلِ الشَّيْطَانِ فَاجْتَنِبُوهُ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ ] سورة المائدة (90). خواى په‌روه‌ردگار فه‌رمانى داوه له قورئانى پیرۆز كه خواردنه‌وه‌ى مه‌شروب (مه‌ى) حه‌رامه، هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم ده‌فه‌رموێت : " إِنَّ اللَّهَ لَمْ يَجْعَلْ شِفَاءَكُمْ فِيمَا حَرَّمَ عَلَيْكُمْ " (صحيح البخاري ج5 ص2129/14- باب شراب الحلوى والعسل) ، واته : خواى گه‌وره شیفای ئێوه‌ى دانه‌ناوه له‌و شتانه‌ى كه له‌سه‌رى حه‌رام كردوون ، هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت: " إِنَّ اللَّهَ أَنْزَلَ الدَّاءَ وَالدَّوَاءَ وَجَعَلَ لِكُلِّ دَاءٍ دَوَاءً فَتَدَاوَوْا وَلَا تَدَاوَوْا بِحَرَامٍ " (رواه أبو داود – صحيح- مشكاة المصابيح للألباني ج2 4538) ،
واته خواى گه‌وره بۆ هه‌موو نه‌خۆشى یه‌ك ده‌رمانێكى بۆ دروست كردووه و نابێت شتێكى حه‌رام به‌كاربهێنن وه‌كو ده‌رمان بۆ چاره‌سه‌ركردنى نه‌خۆشى.
هه‌روه‌ها له روایه‌تى ڕبو داوده‌وه له رِێگاى سویدى كورِى طارق ( سَأَلَ النَّبِيَّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ عَنْ الْخَمْرِ فَنَهَاهُ ثُمَّ سَأَلَهُ فَنَهَاهُ فَقَالَ لَهُ يَا نَبِيَّ اللَّهِ إِنَّهَا دَوَاءٌ قَالَ النَّبِيُّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ لَا وَلَكِنَّهَا دَاءٌ) (صحيح – الألباني- سنن أبي داود 4/7 /3873)،
واته سویدى كورِى طارق دوو جار پرسیارى كرد له پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم ئایا خواردنه‌وه‌ى مه‌ى چۆنه و ئایا ده‌رمانه یان نا، پێغه‌مبه‌ریش صلى الله علیه وسلم دوو جار قه‌ده‌غه‌ى لێ كرد و فه‌رمووى خواردنه‌وه‌ى مه‌ى ده‌رمان نى یه به‌ڵكو نه‌خۆشى یه. واته حیكمه‌ت له حه‌رامكردنى خواردنه‌وه‌ى مه‌ى له‌وه‌یه كه پێكهاته‌یه‌كى زیانبه‌خشه.
*پێشه‌وا إبن القیم (یه‌كێگه له زانایانى پایه به‌رزى پێشووى ئه‌هلى سوننه و خاوه‌نى كتێبى "الطب النبوي ") ده‌ڵێت: (مه‌ى خواردنه‌وه "خمر " زه‌ره‌رمه‌نده بۆ له‌ش و مێشك و بیركردنه‌وه به شێوه‌یه‌كى مه‌ترسیدار و زیانه‌كانى له به‌شه‌كانى سه‌ر زیاتره و توندتره چونكه زوو بڵاوده‌بێت به‌ره‌و سه‌ر و هه‌رچى پێكهاته‌ى زیانبه‌خشى ناو له‌ش هه‌ڵده‌گرێت و به‌ره‌و به‌شى سه‌ر ده‌بات، له‌به‌ر ئه‌وه‌یه ده‌بێته هۆى تێكدانى چالاكی مێشك و بیركردنه‌وه له‌گه‌ڵ رِوخاندنى هه‌ستى ده‌مارگه‌ل (ئه‌عساب)ى گشتى).
له رِیوایه‌تى ئیمامى مسلم هاتووه پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم فه‌رموویه‌تى: " كُلُّ مُسْكِرٍ خَمْرٌ وَكُلُّ خَمْرٍ حَرَامٌ " (صحيح مسلم ج3 ص1588 فه‌رمووده‌ى ژماره (2003))،
واته هه‌موو سه‌رخۆشكه‌رێك خه‌مره، وه هه‌موو خه‌مرێك (مه‌ى) حه‌رامه.
هه‌روه‌ها له رِیوايه‌تى أبو داوده‌وه هاتووه كه پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم فه‌رموویه‌تى: " لَعَنَ اللَّهُ الْخَمْرَ وَشَارِبَهَا وَسَاقِيَهَا وَبَائِعَهَا وَمُبْتَاعَهَا وَعَاصِرَهَا وَمُعْتَصِرَهَا وَحَامِلَهَا وَالْمَحْمُولَةَ إِلَيْهِ وَآكِلُ ثَمَنَهَا " (سنن أبي داود- ج10 ص96 فه‌رمووده‌ى ژماره (3189) ،صحيح الجامع- الألباني – صحيح فه‌رمووده‌ى ژماره (5091))، واته خواى په‌روه‌ردگار له‌عنه‌تى كردووه له مه‌ى و له هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ن كه مه‌ى ده‌خۆن و ده‌یبه‌خشن و ده‌یفرۆشن و ده‌یكرِن و دروستى ده‌كه‌ن و ئه‌و كه‌سانه‌ن كه ئاماده‌ن بۆ گواستنه‌وه‌ى و ئه‌وانه‌ن كه بۆیان ده‌گواسترێته‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ن كه پاره‌كه‌ى ده‌خۆن هه‌موویان بێ به‌شن له رِه‌حم و به‌زه‌یی خواى په‌روه‌ردگار.
هۆكاره‌كان و مه‌ترسى یه‌كانى مه‌ى له‌سه‌ر ده‌مارگه‌ل (ئه‌عساب)ى گشتى مرۆڤى تووشبوو
له بۆچوونى زانستى یه‌وه، مێشكى مرۆڤ پێكهاتووه له چه‌ند سه‌نته‌رێكى جیاواز، به‌رزترین و یه‌كه‌مینى سه‌نته‌ره‌كانى مێشكى مرۆڤ ئه‌وه‌یه كه پێوه‌ندى هه‌یه له‌گه‌ڵ هێزى توانا و خۆرِاگرتن و كرده‌وه‌ى رِۆژانه‌ى مرۆڤ له نێوان كۆمه‌ڵگادا، ئینجا سه‌نته‌ره‌كانى تێگه‌یشتن و بیركردنه‌وه له رِیزى دووه‌م و سه‌نته‌ره‌كانى فه‌رمانى ئه‌نجامدان له‌سه‌ر رِووداوى شتى ده‌وروبه‌ر له رِیزى سێیه‌م و سه‌نته‌ره‌كانى بیر (ذاكرة) له رِیزى چواره‌م، ئینجا سه‌نته‌ره‌كانى كۆنترۆڵكردنى سۆز (عاطفة) و هه‌سته‌وه‌ر له رِیزى كۆتایی به‌شه‌كانى مێشكه‌وه دێن. وه چونكه زیانه‌كانى مه‌ى له به‌شى یه‌كه‌مى سه‌نته‌ره‌كانى مێشكه‌وه به‌ره‌وسه‌نته‌ره‌كانى خواره‌وه‌ى ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌وا ده‌بێته هۆى تێكچوونى سه‌نته‌ره‌كانى هێزى توانا و خۆرِاگرتن و كرده‌وه‌ى مرۆڤ له نێوان كۆمه‌ڵگاوه به هۆى خواردنه‌وه‌ى برِێكى كه‌م له مه‌ى له سه‌ره‌تاوه، وه له دواى زیادبوونى رِێژه‌ى خواردنه‌وه‌ى مه‌ى ده‌بێته هۆى تێكچوونى سه‌نته‌ره‌كانى تێگه‌یشتن و بیركردنه‌وه، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ سه‌نته‌ره‌كانى دیكه به شێوه‌ی زنجیره. خواردنه‌وه‌ى مه‌ى بۆ ماوه‌یه‌كى زۆر ده‌بێته هۆى لاوازى له نیشانه‌ى كه‌سێتى (شخصية) له هه‌ڵسوكه‌وتى مرۆڤ تووشبوو به‌م حاڵه‌ته، له‌گه‌ڵ لاوازى له هێزى توانا و چرِنه‌بوونى بیركردنه‌وه، هه‌روه‌ها كه‌سى فێربوو و رِاهاتوو له‌سه‌ر مه‌ى خواردنه‌وه قسه‌كان و به‌ڵێندانى متمانه‌پێكراو نین له پێش و له پاشى مه‌ى خواردنه‌وه‌ى. هه‌روه‌ها نابێته جێ ى پشت به‌ستن و دڵنیابوون له ئیش و كاره‌كان به تایبه‌تى له كۆنترۆڵ كردنى ئیشى ئابوورى و كارگێرِى سه‌ره‌كى.
مه‌ترسى یه‌كانى خواردنه‌وه‌ى مه‌ى له‌سه‌ر ئه‌ندامه‌كانى له‌ش
له‌ڕووى پزیشكى یه‌وه خواردنه‌وه‌ى مه‌ى مه‌ترسى یه‌كانى وه‌كو:
مه‌ترسى مه‌ى له‌سه‌ر خانه‌كان:
خانه‌كانى ناو له‌ش ئه‌گه‌ر رِێژه‌ى 1% له ئه‌ڵكووڵ (كحول)ى مه‌ى تیا بوو ده‌بێته هۆى كه‌مى چالاكى و هه‌روه‌ها خۆراكى هه‌رسكراو بۆى ناچێت، وه ئه‌گه‌ر رِێژه‌كه زیاتر بوو ده‌بێته هۆى ژه‌هراوى بوونى خانه‌كانى و مردنى.
مه‌ترسى یه‌كانى مه‌ى له‌سه‌ر دڵ و خوێنبه‌ره‌كان:
رِێژه‌ى 1% له ئه‌لكووڵى مه‌ى ده‌بێته هۆى زیادكردنى ژماره‌ى لێدانى دڵ 10 لێدان زیاتر له خوله‌كێك و ماسولكه‌ى دڵ ماندوو ده‌كات، وه ئه‌گه‌ر له‌م رِێژه‌یه زیاتر بوو ده‌بێته ژه‌هراوىبوون له ماسولكه‌كانى دڵ و تووشبوون به سینگه‌سۆته (ذبحة صدرية).
مه‌ترسى یه‌كانى مه‌ى له‌سه‌ر خانه‌كانى خوێن:
یه‌ك قه‌تره (دڵۆپه) له ئه‌لكووڵى مه‌ى رِێژه‌ى 1% ده‌بێته هۆى زه‌ردبوونى یه‌ك قه‌تره له خرِۆكه‌ى سوورى ناو خوێن كه هه‌ڵگره بۆ ئۆكسجین بۆ خانه‌كانى له‌ش و ئاماده‌یه بۆ ده‌ركردنى گازى دووه‌مى ئۆكسیدى كاربۆن CO2 بۆ ده‌ره‌وه‌ى له‌ش. واته رِه‌نگى سوورى خوێنه‌كه ئۆكسجین هه‌ڵده‌گرێت بۆ خانه‌كانى ناو له‌ش، به‌ڵام ئه‌گه‌ر زه‌ردبوو به هۆى ئه‌لكووڵى مه‌ى ئه‌وا ده‌بێته هۆى كه‌مى وه‌رگرتنى ئۆكسجین O2 له لایه‌نى ئه‌و خرِۆكه سوورانه و تووشبوونى خانه‌كانى ناو له‌ش به خنكاندن (بێ ئۆكسجین) و ماندووبوونى ماسولكه‌كانى له‌ش به‌خێرا. هه‌روه‌ها ده‌بێته هۆى كه‌مى چالاكىى خرِۆكه‌ى سپى ناو خوێن و كه‌مكردنى تواناى به‌رگرى له‌ش دژ به نه‌خۆشىى جۆراوجۆر. (جۆره‌كانى خرۆكه‌ى سپى تایبه‌ته بۆ به‌رگرى ناو له‌ش دژ به میكرۆب).
مه‌ترسى یه‌كانى مه‌ى له‌سه‌ر جگه‌ر:
ئه‌لكووڵى مه‌ى هۆكارێكى سه‌ره‌كى یه بۆ تووشبوون به نه‌خۆشى رِیشاڵبوونى جگه‌ر (تلیف الكبد) كه بریتىیه له مردن (له‌ناوچوون)ى ژماره‌یه‌كى زۆر له خانه‌كانى زیندووى ناو جگه‌ر به‌هۆى ئه‌لكووڵه‌وه و ده‌گۆرِێت بۆ شانه‌یه‌كى رِیشاڵه‌یى مردوو، وه ئه‌گه‌ر رِێژه‌ى رِیشاڵبوونه‌وه‌كه زۆر بوو ده‌بێته هۆى مردنى مرۆڤى تووشبوو به‌م هۆكاره (ئه‌مه‌ش زۆره له ئه‌وروپا و ووڵاتانى ده‌ره‌وه به‌ڵام كه‌مه له ووڵاتانى موسڵمانان چونكه مه‌ى خواردنه‌وه حه‌رامه له ئایینى ئیسلامى پیرۆز).
مه‌ترسى یه‌كانى مه‌ى له‌سه‌ر كه‌مكردنى رِێژه‌ى ڤیتامینه‌كانى ناو له‌ش:
مه‌ى خواردنه‌وه ده‌بێته هۆى كه‌مكردنى رِێژه‌ى ڤیتامینه‌كانى ناو له‌ش به‌شێوه‌یه‌كى توند به‌تایبه‌تى ڤیتامینی A و ڤیتامینی B و جۆره‌كانى له‌گه‌ڵ ڤیتامینى C، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆى ده‌ركه‌وتنى نه‌خۆشى یه ترسناكه‌كان وه‌كو (بیلازما) و (برى برى) كه ئه‌نجامه‌كه‌ى هه‌ڵاوسانه و لاوازبوون له تواناى چالاكى و ئیشى دڵ، له‌گه‌ڵ نه‌خۆشى (اسقربوط) كه هۆكارێكى سه‌ره‌كى یه بۆ ووشكبوونه‌وه‌ى پێست و نه‌بینینی هه‌ردوو چاو شه‌وان له‌گه‌ڵ هه‌وكردنى ناو ده‌م و زمان و هه‌وكردنى گلێنه (قرنیه)ى چاو.
مه‌ترسى یه‌كانى مه‌ى له‌سه‌ر پێست:
خواردنه‌وه‌ى مه‌ى ده‌بێته هۆى كه‌مكردن و له‌ده‌ستدانێكى زۆر توند له رِێژه‌ى كانزاى زنك Z له له‌شى مرۆڤ و تووشبوونى به جۆره‌هاى نه‌خۆشى پێست. هه‌روه‌ها خواردنه‌وه‌ى مه‌ى نه‌خۆشى پێستى جۆرى بۆرفیریا زیاد ده‌كات كه پێست هه‌سته‌وه‌رى زیاد ده‌كات به‌رامبه‌ر به تیشكى خۆر.
مه‌ترسى یه‌كانى مه‌ى له‌سه‌ر ده‌ركه‌وتنى په‌ڵه‌ى سه‌ر پێست:
به هۆى خواردنه‌وه‌ى مه‌ى ده‌بینین جموجۆڵ و په‌ستانى جل و به‌رگ له‌سه‌ر پێست ده‌بێته هۆى ده‌ركه‌وتنى په‌ڵه‌ى سه‌ر پێست. له توێژینه‌وه‌یه‌كى پزیشكى ده‌ركه‌وت كه ئه‌م جۆره په‌ڵانه باش ده‌بێت و ده‌رناكه‌وێت ئه‌گه‌ر كه‌سه‌كه وازى هێنا له مه‌ى خواردنه‌وه.
زۆر ترسناكى مه‌ى له‌سه‌ر هه‌ردوو گورچیله:
خواردنه‌وه‌ى مه‌ى ده‌بێته هۆكارێك بۆ چه‌وربوونى هه‌ردوو گورچیله به شێوه‌یه‌كى نائاسایی، هه‌روه‌ها ده‌بێته هۆى تووشبوونى هه‌ردووكیان به نه‌خۆشى (دۆزیما) كه ژه‌هراوىبوونى میز زیاد ده‌كات و ده‌بێته هۆى مردن.
مه‌ترسى یه‌كانى خواردنه‌وه‌ى مه‌ى له‌سه‌ر هێز و تواناى جووتبوون:
خواردنه‌وه‌ى مه‌ى تواناى جووتبوونى مێرد و خێزان زۆر كه‌م ده‌كات به شێوه‌یه‌كى ترسناك تاوه‌كو گه‌یشتن به ئاستى خاوبوونه‌وه‌یه‌كى گشتى له له‌شدا به هۆى خاوبوون و لاوازى له ده‌مارگه‌لى (ئه‌عساب)ى گشتى سه‌نته‌ره‌كانى سه‌ره‌وه و خواره‌وه‌ى له‌ش، هه‌روه‌ها له توێژینه‌وه‌یه‌كى پزیشكى ده‌ركه‌وت كه مه‌ى ده‌بێته هۆى سستى یه‌كى زۆر توند له چالاكى گونى مێرد له دروستكردنى تۆى نێرِینه، وه ده‌بێته هۆى نه‌مانى تۆكه‌ى (مه‌نى) و تووشبوونى به نه‌زۆكى (ئه‌مه‌ش به هه‌مان شێوه و هۆكار له خێزانه‌وه).
مه‌ترسى یه‌كانى مه‌ى له‌سه‌ر قورِگ:
خواردنه‌وه‌ى مه‌ى ده‌بێته هۆى تووشبوون به جۆره‌ها هه‌وكردنى توند یان درێژخایه‌ن له ده‌م و له قورِگ له‌گه‌ڵ هه‌وكردنى لووله‌ى گه‌روو (بلعوم) و سورێنجك و ته‌سكبوونیان و تووشبوونى كه‌سه‌كه به خنكاندنێكى چه‌ندباره‌بوو.
مه‌ترسى یه‌كانى خواردنه‌وه‌ى مه‌ى له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگا:
خواردنه‌وه‌ى مه‌ى كێشه‌یه‌كى زۆر دروست ده‌كات له نێوان كۆمه‌ڵگادا، ئه‌و كه‌سه كه مه‌ى ده‌خوات وا ده‌زانێت كه له دواى مه‌ى خواردنه‌وه ده‌بێته كه‌سێكى شاد و دڵسۆز و دڵى خۆش ده‌بێت و پێكه‌نینی زیاد ده‌كات، به‌ڵام له رِاستى یه له دوایى بۆى ده‌رده‌كه‌وێت كه ئه‌م دڵخۆشبوونه كاتىیه و ته‌نها له سه‌ره‌تاى مه‌ى خواردنه‌وه وایه به هۆى خاوكردن و سرِكردنى مێشكى به ئه‌لكووڵى مه‌ى، ئینجا له دواى ئه‌وه ده‌بێته كه‌سێكى دیكه هه‌ست به گۆشه‌گیرى (انطواء) و خۆدوورخستنه‌وه و داده‌برِێت له كه‌سانى ده‌وروبه‌رى و حه‌ز له ته‌نیایی ده‌كات، ئینجا ده‌بێته كه‌سێكى شه‌رِ فرۆشى ده‌ست درێژكه‌رى توند و قینه‌ى زیاد ده‌كات به‌رامبه‌ر به كۆمه‌ڵگاكه‌ى و زۆر به توندى دژایه‌تى كه‌سانى ده‌وروبه‌رى ده‌كات، هه‌روه‌ها تواناى ئه‌نجامدانى ئیش و كاره‌كانى زۆر كه‌م و لاواز ده‌بێت و ده‌بێته كێشه‌یه‌ك له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگاكه‌ى بۆ به‌خێوكردنى و چاره‌سه‌ركردنى.
كێشه‌كانى دیكه‌ى خواردنه‌وه‌ى مه‌ى له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگا:
كه‌سانى تووشبوو به خواردنه‌وه‌ى مه‌ى له‌شى منداڵه‌كانیان لاواز و ناساغ ده‌بێت و مێشكیان ناته‌واوه و بۆچوونیان زۆر ده‌بێت به‌ره‌و رِه‌فتارى نایاسایی بۆ په‌لاماردانى كه‌سانى ده‌وروبه‌ریان و ئه‌نجامدانى كارى ناشه‌رعى له نێوان كۆمه‌ڵگا. هه‌روه‌ها ده‌بینین ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵگا ژماره‌ى لاوانى تووشبوو به مه‌ى خواردنه‌وه زۆر بێت به شێوه‌ى گشتى ئه‌وا ده‌بێته كۆمه‌ڵگایه‌كى خراپ و دواكه‌وتوو له رِه‌وشت و ئه‌م جۆره لاوانه متمانه‌پێكراو نین بۆ پشتگیرى كردن له كۆمه‌ڵگاى خۆیان و ناتوانن كۆمه‌ڵگاكه به‌هێز بكه‌ن چونكه ده‌بنه خاوه‌ن ماڵ و خێزانێكى لاواز و نائاسایى یه.
زۆر ترسناكى مه‌ى خواردنه‌وه له‌سه‌ر لێخورِینى ئۆتۆمبیل:
زۆربه‌ى كاره‌ساته‌كانى ئۆتۆمبیل به‌هۆى خواردنه‌وه‌ى مه‌ى رِووده‌دات. له توێژینه‌وه‌یه‌كى زانستى ده‌ركه‌وت كه به نه‌هێشتن و قه‌ده‌غه‌كردنى لێخورِینى ئۆتۆمبیل له لایه‌نى كه‌سانێكى تووشبوو به مه‌ى خواردنه‌وه بوو به هۆكارێكى سه‌ره‌كى بۆ كه‌مكردنى رِێژه‌ى كاره‌ساته‌كانى ئۆتۆمبیل به ئاستێكى زۆر به‌رز.
دوایین ووته
له كۆتاییدا پێویسته ئه‌و كه‌سانه‌ى كه تووشى كێشه‌ى مه‌ى خواردنه‌وه بوونه بزانن كه له دواى ماوه‌یه‌كى كه‌م له ئه‌نجامدانى ئه‌م كاره خراپه تووشى سستبوونێكى زۆر ده‌بن له په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ كه‌سانى ده‌وروبه‌ریان به‌تایبه‌تى دایك و باوك و خێزان له‌گه‌ڵ دابه‌زینی ئاستى تێگه‌یشتن و تواناى بیركردنه‌وه له‌گه‌ڵ له‌بیرچوونى قسه و دووباره‌كردنى خوێندنى دێرِى بابه‌ته‌كه بۆ چه‌ند جارێك به شێوه‌یه‌كى نائاسایی بۆ تێگه‌یشتن و ئه‌مه‌ش هه‌مووى نیشانه‌ی تووشبونیان به لاوازییه‌كى زۆر توندى ترسناك له ماسولكه‌كانى گشتى له‌ش، وه ئه‌م قۆناغه ده‌بێته سه‌ره‌تاى ده‌ستپێكردن به تووشبوون به جۆره‌هاى نه‌خۆشى وه‌كو له به‌شه‌كانى سه‌ره‌وه‌ى ئه‌م بابه‌ته رِوون كراوه. هه‌روه‌ها تووشبوونیان به نه‌خۆشى شه‌كره كه ده‌بێته هۆى قاچ برِینیان به بێ به‌نج چونكه له‌شیان هیچ جۆره به‌نجێك وه‌رناگرێت له كاتى نه‌شته‌رگه‌رى وئازاریان به‌رده‌وامه وه‌كو ئه‌و حاڵه‌تانه كه به شێوه‌ى رِۆژانه له نه‌خۆشخانه ده‌بینرێت.
خواى په‌روه‌ردگار له قورئانى پیرۆز ده‌فه‌رموێت : [ إِنَّمَا يُرِيدُ الشَّيْطَانُ أَن يُوقِعَ بَيْنَكُمُ الْعَدَاوَةَ وَالْبَغْضَاء فِي الْخَمْرِ وَالْمَيْسِرِ وَيَصُدَّكُمْ عَن ذِكْرِ اللّهِ وَعَنِ الصَّلاَةِ فَهَلْ أَنتُم مُّنتَهُونَ ] سورة المائدة (91)، واته شه‌یتان هه‌وڵده‌دات دوژمنایه‌تى و دووبه‌ره‌كى و رِق و كینه بخاته نێوانتانه‌وه به مه‌ى خواردنه‌وه‌یان و دوورخستنیان له زیكرى خوا و له نوێژ، وه خواى گه‌وره فه‌رمانى داوه به وازهێنان و خۆدوورخستنه‌وه له خواردنه‌وه‌ى مه‌ى و ده‌بێت موسڵمانى تووشبوو خۆى بپارێزێت له‌م كاره حه‌رامه به ته‌وبه كردن و جێبه‌جێكردنى فه‌رمانى خواى په‌روه‌ردگار بۆ رِزگاربوون له ئازارى دونیا و ئازارى دۆزه‌خ له دوارِۆژدا .
والسلامُ عليكم ورحمةُ الله وبركاته …