له ناوبردنی خۆڵ و پاشه‌ڕۆ
مرۆڤ له هه‌ر شوێنێك بژی یان كار بكات .پاشه‌رِۆ وخۆڵ له‌دوای خۆی به‌جێ ده‌هێڵیت پشتگوێ خستنی پاشه‌رِۆ و خشت وخۆڵ:
1- دیمه‌نی ناشرینه .
2- بۆنی ناخۆش بڵاوده‌كاته‌وه .
3- مێروو وگیانه‌وه‌ری زیان به‌خشی لێ كۆده‌بێته‌وه وه‌ك مێش و سیسرك و مشك.
4- ئه‌بێته هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی.
5- له‌وانه‌یه ببێته هۆی ئاگر كه‌وتنه‌وه.
6- له‌وانه‌یه ببێته هۆی پیس بوونی هه‌واو ئاو و خواردن.
جۆر و برِی خۆڵ و پاشه‌رِۆ له كۆمه‌ڵگایه‌كه‌وه بۆ كۆمه‌ڵگایه‌كی دیكه جیاوازه .ئه‌و خێزانه‌ی به ته‌نها خۆیان له كێڵگه‌یه‌كدا ده‌ژین و كه‌سی دیكه‌یان لێوه نزیك نى یه پاشه‌رۆی كه‌میان له‌دوا به‌جێ ده‌مێنێت ئه‌و برِه كه‌مه‌ش پێویسته له‌ناوببرێت به سووتاندن یان ناشتن له ژێرگڵ .كاتێ خه‌ڵكانێكی زۆر له گونده‌كاندا یان له شارۆچكه‌كاندا پێكه‌وه ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن پاشه‌رۆی زۆریان لێ وه‌پاش ده‌كه‌وێت و ئه‌گه‌ر به شێوه‌یه‌كی كاریگه‌ر ئه‌م پاشه‌رِۆیه له ناونه‌برێت ئه‌وا له‌وانه‌یه گیروگرفتی ته‌ندروستی گه‌وره‌ی لێ بكه‌وێته‌وه .
له‌ناوبردنی پیسایی
پێویسته پیسایی به شێوه‌یه‌كی دروست له ناوببرێت له به‌رئه‌وه‌ی زۆر له‌و میكرۆبانه‌ی كه مرۆڤ تووشی نه‌خۆشی ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ پیسایی و هه‌ندێكیان له‌گه‌ڵ میز درده‌هاوێژرێنه ده‌ره‌وه میكرۆبه‌كانی ناو ئاوه‌رِو (میزو پیسایی مرۆڤ + ئاو + هه‌رشتێك مرۆڤ فرِییداته ناو زێرابه‌كانه‌وه) به شێوه‌یه‌كی رِاسته‌وخو یان دوای چه‌ند قۆناغێكی ناوه‌ندی ده‌بنه هۆی گواستنه‌وه‌ی نه‌خۆشی .ئه‌م نه‌خۆشیانه به هۆی ئاوه‌رِۆوه ده‌گوازرینه‌وه بۆ نمونه:زه‌حیری ى (سكچوون)چیلكه‌یی یان ئه‌میبی گرانه‌تا كۆلێرا ئیفلیجی منداڵان هه‌وكردنی جگه‌ر (زه‌ردوویی) ژه‌هراوی بوونی خۆراكی به‌لهارزیا وهه‌موو جۆره‌كانی كرمی ناو رِیخۆڵه .
مرۆڤ و هه‌موو جۆره‌كانی ئاژه‌ڵ پیسایی به‌جێ ده‌هێڵن.هه‌ر كاتێك كۆمه‌ڵێكی زۆر له خه‌ڵكی له شوێنێك دا پێكه‌وه بژین له ناوبردنی پاشه‌رِۆو ئاوه‌رۆیه‌كه‌یان به شێوه‌یه‌كی دروست یه‌كێكه له پێداویستى یه كۆمه‌ڵایه‌تی وته‌ندروستى یه گرنگه‌كان .چونكه ئاوه‌رِۆ و پیسایی له وانه‌یه نه‌خۆشی به‌ربڵاوی لێ بكه‌وێته‌وه له كۆمه‌ڵگادا.
هه‌تا ئێستاش، زۆر له گوندنشینان له شوێنه كراوه‌كاندا پیسایى ده‌كه‌ن، واته ئاوده‌ستیان نىیه. بۆ باشتر كردن و پاك ڕاگرتنى ده‌وروبه‌ر، پێویسته ئاسانكارى بۆ گوندنشینان بكرێت و رِێگاى ئاسان و كه‌م مه‌سره‌فیان بۆ بدۆزرێته‌وه‌و گرنگى ئه‌م كاره‌یان به ته‌واوى بۆ رِوون بكرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن به شێوه‌یه‌كى دروست پاشه‌رِۆو پیسایى له ناوببه‌ن و ده‌وروبه‌ره‌كه‌یان له پیس بوون بپارێزن.
كاریگه‌رترین رِێگه‌ى له ناوبردنى پیسایى له گونده‌كاندا، بریتىیه له دروست كردنى جۆرێك له ئاوده‌ست، كه له خواره‌وه ڕوون كراوه‌ته‌وه. هه‌موو كارا و كارمه‌ندانى ته‌ندروستى ده‌بێت شاره‌زاییان هه‌بێت له چۆنیه‌تى دروست كردنى ئه‌م شێوه ئاوده‌ستانه و پێویسته له‌سه‌ریان كه گرنگى ئه‌م ئاوده‌ستانه بۆ خه‌ڵكى ڕوون بكه‌نه‌وه. قوتابیان ده‌توانن هه‌مان ڕۆڵ ببینن، به گه‌یاندنى زانیارى پێویست ده‌رباره‌ى گرنگى ئاوده‌ست بۆ خێزان و دراوسێكانیان، هه‌روه‌ها ده‌توانن به‌شدارى بكه‌ن له دروست كردنى ئه‌و ئاوده‌ستانه‌دا، له‌هه‌ر شوێنێك پێویست بێت.
ئاوده‌ستى سه‌ركوون:
ئه‌م ئاوده‌سته بریتىیه له چاڵێك، كه سه‌ره‌كه‌ى له پلێتێك دروست كراوه و ناوهڕاسته‌كه‌ى كونێكى تێكراوه، به دیوارێكى ساده ده‌وره دراوه و سه‌قفى هه‌یه.
مه‌به‌ستى سه‌ره‌كى بۆ ئه‌وه‌یه پیسایى یه‌كه به شێوه‌یه‌كى دروست له ناو ببرێت و مێشى لێ كۆنه‌بێته‌وه و قاچ و ده‌ستى به‌رنه‌كه‌وێت.
ئاوده‌ستى باشتر:
ئه‌و ئاوده‌سته‌ى له سه‌ره‌وه وێنه‌كه‌ى كراوه، بۆ ماڵان گونجاوه و كه‌مى تێده‌چێت به‌ڵام ئاوده‌ستى داخراو باشتره چونكه بۆنى بڵاونابێته‌وه و مێش و مه‌گه‌زى له ده‌ور كۆنابێته‌وه. ئاوده‌ستى داخراو سه‌ره‌كه‌ى به چیمه‌نتۆ یان له ته‌خته‌یه‌كى ئه‌ستوور دروست ده‌كرێت، كه سه‌رقاپى هه‌یه بۆ كونه‌كه‌ى. چیمه‌نتۆ باشتره چونكه قایمتر جێگه‌ى خۆى ده‌گرێت و نارِزێت.
رِێگه‌یه‌ك بۆ دروست كردنى پلێتى چیمه‌نتۆ بۆ سه‌ر چاڵى ئاوده‌سته‌كه:
1- چاڵێك به قوڵى 7 سانتیمه‌تر هه‌ڵكه‌نه به رِووبه‌رى یه‌ك مه‌تر دووجا، وه دڵنیا به له‌وه‌ى ناو چاڵه‌كه به رِێكى ته‌خت كراوه.
2- له شیشى ئاسن، كه ئه‌ستوریه‌كه‌ى نزیكه‌ى 1\4 بۆ 1 سانتیمه‌تر بێت، شه‌به‌كه‌یه‌ك دروست بكه به شێوه‌یه‌ك كه دوورى شیشه‌كان له‌یه‌ك (10) سانتیمه‌تر بێت و له ناوه‌رِاسته‌كه‌ى كونێك هه‌بێت به پانى 25 سانتیمه‌تر.
3- شه‌به‌كه‌كه بخه‌ره‌وه ناو چاڵه‌كه‌وه و سه‌رى شیشه‌كان بنوشتێنه‌وه یان به‌رد بخه‌ره ژێر لاكانیه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى نزیكه‌ى 3 سانتیمه‌تر له سه‌ر رِووى زه‌وىیه‌وه به‌رز ببێته‌وه. پاشان سه‌تڵێكى كۆن بخه‌ره ناو كونى شه‌به‌كه‌كه‌وه.
4- چیمه‌نتۆى گیراوه بكه ناو چاڵه‌كه‌وه هه‌تا به به‌رزى 5 سانتیمه‌تر چیمه‌نتۆكه به‌رز ده‌بێته‌وه (له‌گه‌ڵ هه‌ر بێڵێك چیمه‌نتۆ، 2 بێڵ لم و 3 بێڵ چه‌و تێكه‌ڵاو بكه).
5- دواى 3 سه‌عات، دواى ئه‌وه‌ى چیمه‌نتۆكه كه‌مێك رِه‌ق ده‌بێت، سه‌تڵه‌كه ده‌ربهێنه، پاشان چیمه‌نتۆكه به په‌رِۆى ته‌رِ یان چووش یان نایلۆن دابپۆشه و به ته‌رِى بیپارێزه هه‌تا 3 رِۆژ، پاشان پلێته چیمه‌نتۆكه ده‌ربهێنه.
بۆ دروست كردنى ئاوده‌ستى داخراو، چاڵێكى بازنه‌یى به پانى یه‌ك مه‌تر و به قوڵى 1-2 مه‌تر هه‌ڵده‌كه‌نرێت و سه‌ره‌كه‌ى به پلێته چیمه‌نتۆیه‌ك ده‌گێرێت.بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و ئاوده‌سته نه‌بێته هۆى نه‌خۆشى، ده‌بێت به‌لایه‌نى كه‌مه‌وه له دوورى 20 مه‌تره‌وه له ماڵان و بیر و كانى و جۆگه و رِووباره‌كانه‌وه دروست بكرێت. ئه‌گه‌ر شوێنه‌كه لاى سه‌رچاوه‌ى ئاوه‌وه بوو، پێویسته له خوار سه‌رچاوه‌كه‌وه دروست بكرێت. با ئاوده‌سته‌كه به پاكى رِابگیرێت، به به‌رده‌وامى بشۆرێت، منداڵان فێر بكه پاك و خاوێنى ناو ئاوده‌سته‌كان رِابگرن.
دڵنیابه له‌وه‌ى كه كونى ئاوده‌سته‌كه سه‌رقاپى هه‌یه و له شوێنى خۆیه‌تى. ئه‌توانرێت سه‌رقاپێكى ساده له ته‌خته دروست بكرێت.
سووده‌كانى ئاوده‌ست له ناوچه گوندنشینه‌كاندا:
1- زۆربه‌ى گونده‌كان به‌شی ئه‌وه شوێن و خاكیان هه‌یه ئاوده‌ستى تێدا دروست بكه‌ن.
2- دروست كردنى ئه‌و جۆره له ئاوده‌ست زۆر ئاسانه‌و كه‌مى تێده‌چێت.
3- بۆ دروست كردنیان، شاره‌زایى زۆر پێویست نىیه، خه‌ڵكى ناوچه‌كان ته‌نها پێویستیان به كه‌مێك زانیارى و سه‌رپه‌رشتى هه‌یه.
4- كه‌ره‌سته‌كانى دروست كردنى به ئاسانى به‌رده‌ست ده‌كه‌ون.
5- ئه‌م ئاوده‌ستانه پێویستیان به رِاكێشانى ئاوى بۆرى نىیه.
6- ئه‌گه‌ر به باشى دروست بكرێن، ئه‌وا زۆر خاوێنن و بۆنیان لێوه نایه‌ت.
7- به‌كارهێنانیان ئاسانه.
8- هه‌ر كاتێك چاڵى ئاوده‌سته‌كه پرِ بوو، به ئاسانى دائه‌پۆشرێت و یه‌كێكى دیكه دروست ئه‌كرێت.
سه‌رچاوه‌كان:
1- Community health by C.H. Wood, J.P. Vaughan, H. de Glanville.
2- Where there is no doctor, by David Werner, op. cit.
3- Sanitation without water, Winblad et al, 1978.
4- بنه‌ماكانى ته‌ندروستى گشتى: لیژنه‌ى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده، هه‌رێمى كوردستانى عێراق.