"تا" چى یه؟
تا به‌مانای به‌رز بوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی له‌ش . كاتێك پله‌ی گه‌رمی جه‌سته‌ی منداڵێك زۆر به‌رز ده‌بێته‌وه (به‌رزتر له 37 پله‌ی سه‌دی )ئه‌و كاته ئه‌و منداڵه تای هه‌یه .تا به ته‌نها نه‌خۆشی نى یه به‌ڵكو یه‌كێكه له نیشانه‌كانی ژماره‌یه‌كی زۆر نه‌خۆشی جیاواز به‌ڵام تای به‌رز له‌وانه‌یه جێگه‌ی مه‌ترسی بێت بۆ منداڵی ساوا.
ئه‌گه‌ر كه‌سێك تای هه‌بوو به‌ڵام تایه‌كه‌ی زۆر به‌رز نه‌بوو:
1- دایمه پۆشه.منداڵی ساوا پێویسته به ته‌واوی رووت بكریته‌وه هه‌تا تایه‌كه‌ی داده‌به‌زێت.
هه‌رگیز منداڵه‌كه به جل به‌رگ یان به به‌تانی مه‌پێچه‌وه چونكه ئه‌وه زیاتر پله‌ی گه‌رمی به‌رز ده‌كاته‌وه.
*پێچانه‌وه‌ی منداڵێك كه تای هه‌بێت ژیانی ده‌خاته مه‌ترسیه‌وه.
*هه‌وای پاك و باوه‌شێن كردن زیانی نىیه بۆ كه‌سێك تای هه‌بێت .به‌ڵكو سوودی زۆری هه‌یه له دابه‌زاندنی تاكه‌دا.
2- ئه‌سپرین یان پاراسیتامول ده‌توانرێت به‌كاربهێنرێت بۆ دابه‌زاندنی تا.
3- هه‌ر كه‌سێك تای هه‌بێت پێویسته ئاو‌و شله‌مه‌نی زۆر بخواته‌وه.بۆ منداڵی ساوا به تایبه‌تی كۆرپه پێش به‌كارهێنان پێویسته ئاوه‌كه بكوڵێنریت وسارد بكرێته‌وه.
4- له هه‌موو حاڵه‌تێكدا داوای یارمه‌تی له كارمه‌ندی ته‌ندروستی بكه.
تای زۆر به‌رز :
ئه‌گه‌ر تای زۆر به‌رز به‌زوویی دانه‌به‌زێنین ئه‌وا مه‌ترسی زۆری هه‌یه‌و له‌وانه‌یه ببێته هۆی گه‌شكه كه هه‌ندێ جار زیانێكی هه‌تاهه‌تایی به مێشك ده‌گه‌یه‌نێ وه‌ك : (ئیفلیجی ,پركه‌م,دواكه‌تنی رِاده‌ی ژیری هتد) تای به‌رز مه‌ترسی بۆ سه‌ر منادڵی ساوا زیاتره.
ئه‌گه‌ر نه‌خۆشه‌كه تای زۆر به‌رزی هه‌بوو (له‌سه‌رووی 40 پله‌ی سه‌دی)ئه‌وا پێویسته یه‌كسه‌ر چاره‌سه‌ر بكرێت :
1- نه‌خۆشه‌كه رووت بكه‌ره‌وه.
2- باوه‌شێنی بكه.
3- ئاوی ساردی به‌سه‌ردا بكه یان پارچه قوماشێك له ئاوی سارد هه‌ڵبكێشه و سنگ و ناوچه‌وانی پێ ته‌رِ بكه,پارچه قوماشه‌كه زوو بگۆره بۆ ئه‌وه‌ی به ساردی بمێنێته‌وه له‌م كاره به‌رده‌وام به هه‌تا تایه‌كه دێته خواره‌وه .
4- ئاو وشله‌مه‌نی زۆری بده‌رێ.
5- ده‌رمانێكی دژه‌تای بده‌رێ وه‌ك ئه‌سپرین یان پاراسیتۆل ,
ئه‌گە‌ر منداڵه‌كه نه‌یتوانى حه‌به‌كه قووت بدات، بۆى وورد بكه‌و له گه‌ڵ هه‌ندێ شه‌كر له ئاودا بۆى بتوێنه‌ره‌وه.
ئه‌گه‌ر به ماوه‌یه‌كى زۆر دواى ئه‌و هه‌نگاوانه تایه‌كه دانه‌به‌زى یان منداڵه‌كه گه‌شكه‌ى لێ هات به‌رده‌وام به له فێنك كردنه‌وه‌ى و داواى یارمه‌تى كارمه‌ندى ته‌ندروستى بكه.
سه‌رچاوه‌كان:
1- Where there is no doctor, op.cit.
2- بنه‌ماكانى ته‌ندروستى گشتى: لیژنه‌ى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده، هه‌رێمى كوردستانى عێراق.








