فریاكه‌وتنى سه‌ره‌تایى ::چۆن خوێن به‌ربوونى لووت ئه‌وه‌ستێنى
بەروار: 2010/05/18سەردارن: 3408نوسەر: بەشی پزیشکى لە ماڵپەڕى بەهەشت

1- به‌ هێمنى نه‌خۆشه‌كه‌ دانیشێنه‌.
2- به‌ توندى لووتى له‌ خوار ئێسقانى لووتى یه‌وه‌ له‌ نێوان هه‌ردوو په‌نجه‌دا بۆ ماوه‌ى 10 خوله‌ك یان هه‌تا خوێنه‌كه‌ ده‌وه‌ستێت بگره‌.
ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ سوودى نه‌بوو:
به‌ پارچه‌یه‌ك شاش، یان پارچه‌ قوماشێكى نه‌رمى خاوێن لووتى بئاخنه‌، با به‌شێكى پارچه‌ قوماشه‌كه‌ به‌ده‌ره‌وه‌ بێت، ئه‌گه‌ر كرا پێش ئه‌وه‌ پارچه‌ شاشه‌كه‌ به‌ وه‌زه‌نین (ڤازلین) چه‌ور بكه‌. پاشان لووتى بۆ ماوه‌ى 10 خوله‌كى دیكه‌ش بگووشه‌.
دواى خوێن وه‌ستانه‌كه‌، شاشه‌كه‌ بۆ چه‌ند سه‌عاتێك بهێڵه‌وه‌، پاشان به‌ هێواشى ده‌رى بكه‌. ئه‌گه‌ر كه‌سێك زوو زوو خوێنى لووتى به‌ربوو، ئه‌وا با ناو لووتى رِۆژى دوو جار به‌ وه‌زه‌نین چه‌ور بكات.
خواردنى به‌رده‌وامى سه‌وزه‌و ته‌ماته‌ و پرته‌قاڵ، ده‌بێته‌ هۆى به‌هێز بوونى دیوارى بۆریه‌خوێنه‌كان و له‌وانه‌یه‌ ئه‌گه‌رى خوێن به‌ربوون كه‌م بكاته‌وه‌.
له‌ به‌ته‌مه‌نه‌كاندا، شوێنى خوێن به‌ربوونه‌كه‌ له‌وانه‌یه‌ له‌ به‌شى دواوه‌ى بۆشایى لووتدا بێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ له‌وانه‌یه‌ گرتنى لووت هیچ سوودێكى نه‌بێت. له‌ حاڵه‌تێكدا خوێن به‌ربوونه‌كه‌ به‌ په‌یرِه‌وكردنى ئه‌م هه‌نگاوانه‌ى سه‌ره‌وه‌ نه‌وه‌ستا، كه‌سه‌كه‌ دابنیشێنه‌، سه‌رى بۆ پێشه‌وه‌ شۆربكاته‌وه‌و پارچه‌ ته‌په‌دۆرێك یان هه‌ر شتێكى تر به‌ ددانه‌كانى بگرێت و هه‌وڵ نه‌دات خوێنه‌كه‌ قووت بدات، هه‌تا خوێنه‌كه‌ ده‌وه‌ستێت (ئه‌و ته‌په‌دۆره‌ى به‌ ددانه‌كانى گرتوویه‌تى ناهێڵێت ئه‌و كه‌سه‌ خوێنه‌كه‌ قووت بدات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ خوێنه‌كه‌ زووتر ده‌مه‌یێت و ده‌وه‌ستێت).
ئه‌گه‌ر به‌م هه‌نگاوانه‌ى له‌ سه‌ره‌وه‌ باسمان كردوون خوێن به‌ربوونه‌كه‌ نه‌وه‌ستا، به‌زوویى داواى یارمه‌تى پزیشكى بكه‌.


سه‌رچاوه‌كان
1- Where there is no doctor, op.cit.
2- بنه‌ماكانى ته‌ندروستى گشتى: لیژنه‌ى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌، هه‌رێمى كوردستانى عێراق، 1999 .