به‌ناوى خواى به‌خشنده و میهره‌بان
سكچوون چى یه؟
ژماره‌ى جاره‌كانى پیسایى كردن به شێوه‌یه‌كى ئاسایى له رِۆژێكدا، به پێی جۆرى خۆراك و كه‌سه‌كه ده‌گۆرِێت. پیسایى كه‌سێك كه سكى بچێت، رِێژه‌ى ئاوى له كه‌سێكى ئاسایى زیاتره واته شله یان رِه‌وانه.
ئه‌گه‌ر منداڵێك سكى بچێت، زۆربه‌ى كات دایكه‌كه پێی ده‌زانێت. له‌و كاته‌دا له‌وانه‌یه دایكه‌كه بڵێت كه پیساییه‌كه بۆنێكى زۆر ناخۆشی هه‌یه و به قۆرِه‌یه‌كه‌وه دێته خواره‌وه و له هه‌مان كاتدا شله و وه‌ك ئاو وایه.
به هۆى قسه‌كردن له‌گه‌ڵ دایكاندا، ده‌توانین پێناسه‌یه‌كى ناوچه‌یى گونجاومان بۆ سكچوون ده‌ست بكه‌وێت. له زۆر كۆمه‌ڵگادا سكچوون واته پیسایى كردنى شل سێ جار له رۆژێكدا.
زۆربه‌ى كات منداڵان تووشى سكچوون ده‌بن، به تایبه‌تى ئه‌وانه‌ى ته‌مه‌نیان له نێوان 6 مانگ بۆ دوو ساڵه. هه‌روه‌ها له‌و ساوایانه‌شدا رِوو ده‌دات كه ته‌مه‌نیان له 6 مانگ كه‌متره و شیرى قوتوو (شیرى مانگا) ده‌خۆن.
یان ئه‌و منداڵانه‌ى ده‌رمانیان ده‌درێتێ به تایبه‌ت ئه‌نتى بایۆتیك Antibiotics.
هه‌ر ساوایه‌ك شیرى دایكى بخوات،پیساییه‌كه‌ى كه‌مێك له پیسایی ئاسایى شل تره، ئه‌م حاڵه‌ته‌ش سروشتى یه‌و به سكچوون دانانرێت.
چى ده‌بێته هۆى سكچوون؟
سكچوون زۆربه‌ى جار به هۆى میكرۆبه‌وه دروست ده‌بێت، ئه‌م میكرۆبه‌ش له‌وانه‌یه ڤایرۆس، به‌كتریا یان ئه‌میبا بێت، زۆربه‌ى ئه‌و میكرۆبانه‌ى ده‌بنه هۆى سكچوون، له ناو خۆراك و زبڵ و ئاوى زێراب و پیساییدا ده‌ژێن.
سكچوونى كت و پرِ (كورت خایه‌ن) و سكچوونى درێژخایه‌ن
سكچوونى كورت خایه‌ن له پڕ ده‌ست پێده‌كات و تا چه‌ند رِۆژێك ده‌خایه‌نێت. زۆربه‌ى كات هۆى ئه‌م سكچوونه به زۆرى به هۆى میكرۆبه‌وه رِوو ده‌دات. سكچوونى درێژخایه‌ن له سێ هه‌فته زیاتر ده‌خایه‌نێت و له رۆژێكه‌وه بۆ رِۆژێكى دیكه جیاوازه. ئه‌م سكچوونه له‌وانه‌یه به هۆى تووش بوون به میكرۆبه‌وه یان به هۆى هۆكارى دیكه تووشى مرۆڤ ببێت.
بۆچى سكچوون ترسناكه؟
سكچوون دوو ئاكامى پرِ مه‌ترسى لێ ده‌كه‌وێته‌وه كه بریتێن له:
به‌دخۆراكى و مردن. سكچوونى كت و پرِ له‌وانه‌یه ببێته هۆى له‌ده‌ست دانى رِێژه‌یه‌كى زۆرى ئاو و خوێى له‌ش له ماوه‌یه‌كى كورتدا كه ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆى مردن. له ده‌ست دانى ئاو و خوێى له‌ش پێی ده‌ووترێت: ووشك بوونه‌وه.
سكچوون له كه‌سانى به‌دخۆراكدا زیاتر باوه‌و مه‌ترسیشى زیاتره، له هه‌مان كاتدا سكچوونیش ده‌بێته هۆى به‌دخۆراكى چونكه:
1- مادده خۆراكیه‌كان به هۆى سكچوونه‌وه له له‌ش ده‌چنه ده‌ره‌وه.
2- ئه‌و كه‌سه‌ى سكچوونى هه‌یه حه‌زى له خواردن نى یه واته ئیشتیهاى كه‌مه.
دایكان زۆر جار ئه‌و هه‌ڵه‌یه دوو باره ده‌كه‌نه‌وه‌و له كاتى سكچووندا خۆراك ناده‌ن به منداڵه‌كانیان، ته‌نانه‌ت بۆ چه‌ند رِۆژێكیش له چاك بوونه‌وه‌ى منداڵه‌وه. له‌به‌ر ئه‌وه زۆر پێویسته خۆراكى باش بدرێت به‌و منداڵانه‌ى سكچوونیان هه‌یه. خۆراكى باش زۆر گرنگه بۆ خۆپاراستن و چاره‌سه‌ركردنى سكچوون.
سه‌رچاوه‌كان:
1- Treatment and prevention of acute diarrhea, WHO, Geneva, 1985.
2- Where there is no doctor, op. Cit.
3- بنه‌ماكانى ته‌ندروستى گشتى: لیژنه‌ى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده، هه‌رێمى كوردستانى عێراق.








