به‌ناوى خواى به‌خشنده و میهره‌بان
تووشبونه‌كانی جوگه‌ی هه‌رس و ڕێگاكانی خۆپاراستن لێیان
نه‌بوونی هۆشیاری ته‌ندروستی وپه‌یرِه‌و نه‌كردنی پاك و خاوێنی ده‌بێته هۆی گوێزرانه‌وه‌ی زۆر له نه‌خۆشیه‌كانی جۆگه‌ی هه‌رس له یه‌كێكه‌وه بۆ ئه‌وانی دیكه. به هه‌زاره‌ها میكرۆب وكرم (یان هێلكه‌كانیان) له‌و كه‌سانه‌وه كه تووش بوون بۆ كه‌سانی دیكه ده‌گوازرێنه‌وه.ئه‌م زینده‌وه‌رانه كه‌له پیساییدا ده‌ژین. له په‌نجه‌ی پیسی نه‌خۆشه‌وه كه بۆ ده‌می یه‌كێكی دیكه ده‌گوازرێنه‌وه .له‌زۆربه‌ى حاڵه‌ته‌كاندا ئه‌م گواستنه‌وه‌یه ئاشكرا نى یه چونكه برِێكی كه‌می پیسایی كه به چاو هه‌ستی پێ ناكرێت .ژماره‌یه‌كی زۆر میكروب ده‌گوازێته‌وه .كه‌واته ئاوێك كه زۆر رِوون و پاك دیاره، له‌وانه‌یه به شێوه‌یه‌كی مه‌ترسیدار پیس بووبێت. یان خوارده‌مه‌نی پیس بوو. له‌وانه‌یه تام و بۆن و رِه‌نگی زۆر ئاسایی بێت .به‌ڵام هێشتا نه‌خۆشی تێدا شارابێته‌وه.
ده‌ستێك له‌وانه‌یه له‌به‌ر چاو پاك دیار بێت، به‌ڵام ژماره‌یه‌كی زۆر میكرۆبی هه‌ڵگرتبێت. ئه‌گه‌ر سه‌یری ئه‌م وێنه‌یه‌ی سه‌ره‌وه بكه‌ین ده‌بینین كه خۆراك هۆیه‌كی سه‌ره‌كیه له پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی نه‌خۆشیدا.
1- ئاو رِاسته‌وخۆ به هۆی پیساییه‌وه پیس ده‌بێت یان به‌هۆی رِاماڵینی ئه‌و پاشه‌رِۆیه‌ی ئه‌كرێته سه‌ر كه‌نار رِووبارو جۆگه‌كان .
2- دوای پیسایی كردن یان ده‌ست لێدانی شتی پیس ده‌ست پیس ده‌بیت .
3- مێش، میكرۆب له پیساییه‌وه بۆ خۆراك ده‌گوێزێته‌وه به هه‌ڵگرتنی پیساییه‌كه به قاچ و له‌شیان یان رِشانه‌وه له‌سه‌ر خوارده‌مه‌نی یان به‌هۆی پاشه‌رِۆ كردن له‌سه‌ر خوارده‌مه‌نیه‌كه.
ئه‌م توشبوونانه له‌وانه‌یه به رِێگه‌یه‌كی زۆر رِاسته‌وخۆ بگوازرێنه‌وه. بۆ كۆنترۆڵ كردنی بڵاوبوونه‌وه‌ی تووشبوونه باوه‌كانی جۆگه‌ی هه‌رس له قوتابخانه‌دا ده‌بێت ئه‌م پێداویستیانه بكرێن :
1- ئاوی خواردنه‌وه‌ی پاك .
2- ژماره‌یه‌كی پێویست له ئاوده‌ستن .
3- كه‌ل و په‌لی پێویست بۆ ده‌ست شتن و شوێنێكی پاك بۆ قوتابیان خواردنی لێ بخۆن .
سه‌رچاوه‌كان:
1- Morley, David, child to child programme. Institute of child health, London, 1985.
2- بنه‌ماكانى ته‌ندروستى گشتى: لیژنه‌ى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده، هه‌رێمى كوردستانى عێراق.








