به‌ناوى خواى به‌خشنده و میهره‌بان
1- ئه‌گه‌ر كه‌سێك سكچوونى هه‌بێت و دواى چوونه ئاوده‌ست ده‌ستى به ئاو و سابوون نه‌شواته‌وه.
2- ئه‌گه‌ر پیسایى له شوێنێكى سه‌ربه‌ره‌ڵادا بمێنێته‌وه و مێش و مه‌گه‌ز به‌سه‌ریه‌وه بنیشێته‌وه ئه‌وا میكرۆبه‌كانى ده‌گوێزنه‌وه بۆ سه‌ر ئه‌و خۆراك و ئاوه‌ى مرۆڤ دیخوات.
3- میكرۆبه‌كانى سكچوون به هۆى جل و به‌رگ و كه‌ل و په‌ل و ئه‌و ده‌فرانه‌شه‌وه ده‌گوازرێنه‌وه كه نه‌خۆشى تووشبوو به سكچوون به‌كاریده‌هێنێت.
چۆن سكچوون ده‌بێته هۆى ووشك بوونه‌وه؟
زۆربه‌ى ئه‌و منداڵانه‌ى به سكچوون ده‌مرن، هۆیه‌كه‌ى له ده‌ستدانى رِێژه‌یه‌كى زۆرى ئاو و خوێیه له له‌شیان. ئه‌م له‌ده‌ست دانى ئاوه پێی ده‌ووترێت ووشك بوونه‌وه. ووشك بوونه‌وه كاتێك رِووده‌دات كه برِى شله‌مه‌نى له‌ده‌ست چوو زیاتر بێت له‌و شله‌یه‌ى ده‌چێته ناو له‌شه‌وه. ئه‌مه‌ش كاتێك رِووده‌دات ئه‌گه‌ر سكچوونه‌كه توند بێت و رِشانه‌وه‌شى له‌گه‌ڵدا بێت.
به‌هه‌مان شێوه ووشك بوونه‌وه له كاتى نه‌خۆشى توندوتیژیشدا رِووده‌دات ئه‌گه‌ر نه‌خۆشه‌كه تواناى خواردن و خواردنه‌وه‌ى نه‌بێت.
له هه‌موو كه‌سێكدا و له هه‌موو ته‌مه‌نێكدا ووشك بوونه‌وه رِووده‌دات، به‌ڵام ووشك بوونه‌وه له منداڵاندا زۆر خێراتره و مه‌ترسى زۆر زیاتره.
پێویسته هه‌مووان و به‌تایبه‌ت دایكان، نیشانه‌كانى ووشك بوونه‌وه بزانن و هه‌روه‌ها رِێگاكانى خۆپاراستن و چاره‌سه‌ركردنى.
نیشانه‌كانى ووشك بوونه‌وه:
1- كه‌م بوونه‌وه‌ى میز یان نه‌مانى، میزه‌كه رِه‌نگى زه‌ردێكى تۆخه.
2- كه‌م بوونى له پرِى كێش.
3- ووشك بوونه‌وه‌ى ده‌م و زمان.
4- نه‌مانى فرمێسك و به‌قوڵداچوونى چاو.
5- به قوڵداچوونى په‌رده‌ى مه‌ڵاشووى سه‌ر.
6- نه‌مانى لاستیكیه‌تى پێست (به رِاكێشانى پێست به دوو په‌نجه، به هێواشى ده‌چێته‌وه بارى ئاسایى یان وه‌كو خۆى ده‌مێنێته‌وه).
ووشك بوونه‌وه‌ى توند له‌وانه‌یه ببێته هۆى ترپه‌ى خێرا و لاوازى دڵ و هه‌ناسه‌ى قوڵ و خێرا یان گه‌شكه.
هه‌ر منداڵێك سكچوونه‌كه‌ى وه‌كو ئاو وابێت ئه‌وا له مه‌ترسى ووشك بوونه‌وه دایه.
یارمه‌تیدانى منداڵان بۆ تێگه‌یشتنى سكچوون و ووشك بوونه‌وه:
سكچوون به ماناى پیسایى شل یان ئاوى چه‌ند جارێك له رِۆژێكدا. له‌هه‌مان كاتدا زۆربه‌ى ئه‌و منداڵانه رِشانه‌وه‌یان هه‌یه و سكیان هه‌ڵده‌ئاوسێت و پێچ و ئازارى هه‌یه. پیساییه‌كه له وانه‌یه بۆنى له پیسایى ئاسایى ناخۆشتربێت.
له زۆر ناوچه‌دا، سكچوون بڵاوترین هۆى مردنى منداڵانه. زۆربه‌ى ئه‌و منداڵانه‌ى تووشى ده‌بن ته‌مه‌نیان له نێوان شه‌ش مانگ بۆ دوو ساڵه.
ئه‌و ساوایانه‌ى به شیرى قووتوو په‌روه‌رده ده‌كرێن، پێنج تا شه‌ش جار ئه‌گه‌رى تووش بوونیان به سكچوون له‌و منداڵانه زیاتره كه شیرى دایك ده‌خۆن. هه‌روه‌ها سكچوون له‌و خێزانانه‌دا كه‌متره كه ئاوى بۆریان بۆ رِاكێشراوه.
بۆ پاراستنى منداڵان له سكچوون:
1- هه‌تا ده‌كرێت شیرى دایك بدرێت به ساوا.
2- منداڵ خۆراكى ته‌واو پێبدرێت.
3- چاودێرى پاك و خاوێنى بكرێت و به‌پێی توانا ئاوى بۆرى به‌كاربهێنرێت.
ئه‌و منداڵانه‌ى به سكچوون ده‌مرن، زۆربه‌ى كات له‌به‌ر ئه‌وه‌یه له‌شیان رِێژه‌یه‌كى زۆر ئاو له‌ده‌ست ده‌دات واته منداڵه‌كه به‌هۆى ووشك بوونه‌وه ده‌مرێت. له‌به‌ر ئه‌وه باشترین رِێگاى چاره‌سه‌رى بریتیه له قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ى ئه‌و ئاوه‌ى منداڵه‌كه له ده‌ستى داوه. بۆ زۆربه‌ى جۆره‌كانى سكچوون، ده‌رمان سوودێكى ئه‌وتۆى نىیه و ئه‌وه‌ى یارمه‌تى چاك بوونه‌وه‌ى منداڵه‌كه ده‌دات شله‌مه‌نیه وه‌كو شیرى دایك، ئاو، شۆربا، یان هه‌ر شله‌مه‌نیه‌كى دیكه. له هه‌مان كاتدا پێویسته خۆراكى ته‌واو بدرێت به منداڵه‌كه. خۆراك له كاتى نه‌خۆشیدا له‌ش به‌هێز ده‌كات و به‌رگرى له دژى نه‌خۆشی زیاد ده‌كات.له هه‌موو شله‌مه‌نیه‌كان باشتر بۆ سكچوون، گیراوه‌ى تایبه‌تى سكچوونه كه پێی ده‌گوترێت (گیراوه‌ى خوێیه‌كانى پاراوكردن به‌ده‌م). ئه‌م گیراوه‌یه بریتیه له ئاو كه خوێ و شه‌كرى تێدا تواوه‌ته‌وه. قوتابى به ئاسانى فێرده‌بێت چۆن ئه‌و گیراوه‌یه دروست بكات و له كاتى سكچووندا بیدات به خوشك و برا ساواكانى.
به كورتى، ئه‌گه‌ر منداڵێك سكچوونى هه‌بێت:
1- شله‌مه‌نى زیاترى پێویسته.
2- پێویسته هان بدرێت بۆ ئه‌وه‌ى خواردن بخوات هه‌ر كاتێك تواناى هه‌بوو.
كێ هه‌ڵده‌ستێت به‌م چالاكیانه؟
مامۆستایان، كارمه‌ندانى ته‌ندروستى، یان هه‌ر كه‌سێكى دیكه‌ى په‌یوه‌ندیدار.
یارمه‌تیدانى منداڵ بۆ ئه‌وه‌ى كێشه‌ى سكچوون تێ بگات:
سكچوون تا چ رِاده‌یه‌ك بڵاوه و ترسناكه؟
بۆ زانیارى ده‌رباره‌ى ئه‌م كێشه‌یه، منداڵه‌كان ده‌توانن لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كى ساده ئه‌نجام بده‌ن. با پرسیار له دایكانیان بكه‌ن، له ماوه‌ى ساڵى رِابردوودا چه‌ند جار خوشك یان برا بچووكه‌كانیان تووشى نه‌خۆشى سكچوون بوون. بۆ هه‌ر یه‌كێك له‌م منداڵه بچووكانه با ئه‌م زانیاریانه كۆبكه‌نه‌وه:
1- ته‌مه‌نى منداڵه‌كه.
2- به چ شیرێك په‌روه‌رده‌كراوه (قووتوو یان شیرى دایك).
3- ساڵى رِابردوو چه‌ند جار منداڵه‌كه تووشى سكچوون بووه؟ ئه‌گه‌ر دایكه‌كه نه‌یتوانى ماوه‌كه به ساڵ یان به مانگ دیارى بكات، داواى لێ بكه وه‌رزێك یان رِووداوێكى گه‌وره دیارى بكات.
4- چه‌ند منداڵ به هۆى سكچوونه‌وه ساڵى پار مردوون؟
كاتێك منداڵه‌كان ده‌گه‌رِێنه‌وه بۆ قوتابخانه، ئه‌و زانیاریانه‌ى ده‌ستیان كه‌وتووه له‌سه‌ر ته‌خته رِه‌شه یان له‌سه‌ر كارتۆنێكى گه‌وره تۆمارى ده‌كه‌ن. له‌م رِێگه‌یه‌وه قوتابیه‌كان بۆیان ده‌رده‌كه‌وێت، له چ ته‌مه‌نێكدا سكچوون زۆره. هه‌روه‌ها ئه‌و رِاستیه‌شیان بۆ رِوون ده‌بێته‌وه كه ئه‌و منداڵانه‌ى شیرى دایك ده‌خۆن زۆر كه‌متر تووشى سكچوون ده‌بن له چاو ئه‌و منداڵانه‌ى به شیری قووتوو په‌روه‌رده ده‌كرێن.
ئه‌و زانیاریانه‌ى منداڵه‌كان كۆى ده‌كه‌نه‌وه، یارمه‌تیان ده‌دات نه‌ك ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ى بزانن كه بارى ته‌ندروستى ناوچه‌كه‌یان چۆنه, به‌ڵكو بۆشیان رِوون ده‌بێته‌وه كه ئه‌و چالاكیانه تا چ رِاده‌یه‌ك كاریگه‌رى له‌سه‌ر ئه‌و باره هه‌یه.
سه‌رچاوه‌كان:
1- Treatment and prevention of acute diarrhea, WHO, Geneva, 1985.
2- Where there is no doctor, op. Cit.
3- بنه‌ماكانى ته‌ندروستى گشتى: لیژنه‌ى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده، هه‌رێمى كوردستانى عێراق، 1999.