به‌ناوى خواى به‌خشنده و میهره‌بان
له كاتى سكپڕی یان منداڵبووندا، هه‌ندێك بارى تایبه‌ت هه‌یه كه پێویستى به ڕه‌وانه‌كردن هه‌یه بۆ نه‌خۆشخانه وه‌كو ئه‌مانه‌ى خواره‌وه:
1- یه‌كه‌م منداڵ (نۆبه‌ره).
2- نه‌خۆشێك كه پێشتر منداڵێك یان زیاترى به نه‌شته‌رگه‌رى بووبێت. یان هه‌ر نه‌شته‌رگه‌رىیه‌كى منداڵدانى بۆ كرابێت.
3- به‌رزى فشارى خوێن و په‌ركه‌م له پێش یان له كاتى منداڵبووندا.
4- له سه‌ره‌تادا ژانى زۆر و پاشان نه‌مانى ژانه‌كه و لاواز بوون یان نه‌مانى ترپه‌ى دڵى منداڵه‌كه (مه‌ترسى ته‌قینى منداڵدانى لێ ده‌كرێت).
5- هاتن یان دواكه‌وتنى ناوكه‌په‌تكى منداڵ.
6- هاتنى ده‌ست یان منداڵى سوار به قاچ هاتبێ.
7- كه‌م خوێنى ئه‌گه‌ر رِێژه‌ى خوێنه‌كه‌ى كه‌متر بێت له 9 گرام.
8- نه‌خۆشى خوێن له دایكدا.
9- پێشتر له سێ منداڵ پترى له بارچووبێت.
10- ئه‌گه‌ر خوێنى دایكه‌كه Rh-ve بێت، بۆ ئه‌وه‌ى له كاتى پێویستدا چاره‌سه‌رى منداڵه‌كه بكرێت.
11- دواكه‌وتنى واده‌ى منداڵبوون.
12- منداڵى مردوو له سكدا ئه‌گه‌ر له چوار هه‌فته زیاتر مابێته‌وه.
13- ئاوى زۆر یان كه‌م بوونه‌وه‌ى ئاو له ده‌وروپشتى كۆرپه‌له.
14- ناته‌واوى زگماكى له كۆرپه‌له‌دا كه پێشتر به سۆنار دیارى كراوه.
15- نه‌خۆشى درێژخایه‌ن له دایكدا وه‌ك ته‌نگه‌نه‌فه‌سى (به‌رهه‌نگ) و نه‌خۆشى دڵ و نه‌خۆشى شه‌كره.
16- سه‌ر ئاو ته‌قین پێش وه‌ختى منداڵبوون.
17- رِه‌نگى سه‌رئاو سه‌وزباوبێت كه نیشانه‌ى هیلاكى منداڵه.
18- منداڵى قه‌باره گه‌وره.
19- كێشى دایك له 90 كیلۆ گرام زیاتر بێت.
سه‌رچاوه‌كان:
- Principles of Patient Management for Paramedics, First Edition, 2000.
- بنه‌ماكانى چاره‌سه‌ركردن بۆ كارمه‌ندانى ته‌ندروستى. وه‌زاره‌تى رِۆشنبیرى، 2000.