به‌ناوى خواى به‌خشنده و میهره‌بان
1- خوێنرێژى له كاتى سكپرِى دا.
2- به‌رزبوونه‌وه‌ى فشارى خوێن (فشارى خوێن 140/90 یان به‌رزتر).
3- ئاوسانى ده‌م و چاو و په‌نجه و قاچ.
4- سه‌رئێشه.
5- ئازارى سك.
6- رِشانه‌وه‌ى به‌رده‌وام.
7- له‌رز و تا له 3-5 رِۆژ زیاتر بێت و هۆكه‌ى نه‌زانراو بێت.
8- كه‌م بوون یان زیاتر بوونى جووڵه‌ى منداڵ.
9- میز نه‌كردن له 6 سه‌عات زیاتر بێ و بوونى رِشانه‌وه یان خوێنرێژیى زۆر یان نه‌خۆشى گورچیله.
10- زیاد بوونى كێش له كاتى سكپرِى دا به برِى 12-12.5 كیلۆگرام بێ ئه‌وه‌ى رِه‌وانه كرابێت.
چه‌ند رِێنماییه‌ك بۆ كاتى له دایك بوون:
- ده‌ست پێكردنى شیردانى سروشتى له نیو سه‌عاتى یه‌كه‌مى دواى منداڵبوون، كه ئه‌مه‌ش یارمه‌تى ئاسایى بوونه‌وه‌ى منداڵدان و وه‌ستانى خوێن ده‌كات.
- پێدانى ژه‌ك به ساوا بۆ پاراستنى له نه‌خۆشى و بۆ شیردان ئه‌بێت هه‌ردوو مه‌مك به‌كاربێت هه‌ریه‌كه بۆ ماوه‌ى 5 خوله‌ك، دایك ئه‌بێت هۆشى لاى منداڵه‌كه‌ى بێت بۆ ئه‌وه‌ى شیرى زیاتر بێت.
- دایك ئه‌بێت كاتى پێویست یان هه‌ر 2-3 سه‌عات جارێك شیر بدات به ساواكه‌ى.
- دایك ئه‌بێت خواردنى جۆراوجۆر بخوات بۆ ئه‌وه‌ى شیرى پێویست دابین بكات بۆ منداڵه‌كه‌ى.
- خۆشتن به زووترین كات دواى منداڵبوون، پاك رِاگرتنى مه‌مك و ده‌ست بۆ ئه‌وه‌ى ساواكه‌ى له نه‌خۆشى بپارێزێ.
- وه‌رگرتنى خه‌پله‌ى مه‌ڵتی ڤیتامین، ئاسن و كالسیۆم.
ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ى له كاتى سكپرِى دا دووچارى ئافره‌ت ده‌بن:
1- هه‌وكردنى كۆئه‌ندامى میز كه نیشانه‌كانى:
- میزه چركه و نارِه‌حه‌تى له كاتى میزكردندا.
- ئازار له به‌شى خواره‌وه‌ى ناوك.
- هه‌ندێ جار له‌رز و تا و نه‌مانى كۆنترۆڵ به‌سه‌ر میزڵداندا.
2- هه‌وكردنى كۆئه‌ندامى هه‌ناسه كه نیشانه‌كانى:
- تا و له‌رز.
- كۆكه له‌گه‌ڵ یان به بێ به‌ڵغه‌م.
سه‌رچاوه‌كان:
- Principles of Patient Management for Paramedics, First Edition, 2000.
- بنه‌ماكانى چاره‌سه‌ركردن بۆ كارمه‌ندانى ته‌ندروستى. وه‌زاره‌تى رِۆشنبیرى، 2000.