نه‌خۆشى سیل له‌ كاتى سكپڕى دا
بەروار: 2010/05/26سەردارن: 3267نوسەر: بەشی پزیشکى لە ماڵپەڕى بەهەشت

به‌ناوى خواى به‌خشنده‌ و میهره‌بان
هه‌تا ئێستاش نه‌خۆشى سیل له‌ ووڵاته‌ دواكه‌وتووه‌كاندا هه‌رماوه‌ به‌ هۆى:
1- كه‌م ته‌رخه‌مى خێزان، له‌ كوتانى منداڵه‌كانیان به‌ ڤاكسینى BCG له‌ هه‌فته‌ى یه‌كه‌مى دواى له‌ دایك بوون.
2- كه‌م ده‌رامه‌تى خێزان و خێزانى قه‌ره‌باڵغ.
3- سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى نه‌خۆشى ئه‌یدز (له‌م باره‌دا ووڵاته‌ پیشه‌سازى یه‌كانیش ئه‌گرێته‌وه‌) چونكه‌ ئه‌یدز ئه‌بێته‌ هۆى دابه‌زینى به‌رگرى دژى نه‌خۆشى سیل.
نه‌خۆشى سیلى سى یه‌كان كه‌م جار ئه‌بێته‌ هۆى رِێگر له‌ به‌رده‌م منداڵبوون. دایكى سكپرِ كه‌ دووچارى ئه‌م نه‌خۆشىیه‌ ده‌بێت، ده‌توانێت هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ ده‌رمانى دژى سیل وه‌ربگرێت.
4- ئه‌بێ ئامۆژگارى دایكى نه‌خۆش بكرێت، زوو ڤاكسینى BCG بۆ ساواكه‌ى بكات، واته‌ یه‌كسه‌ر دواى بوونى.
5- دایكه‌كه‌ ئه‌بێت پاك و خاوێنى ده‌ست و مه‌مكى رِاگرێ، پێش شیردان به‌ منداڵه‌كه‌.
6- له‌ كاتى شیرداندا هه‌ناسه‌ى له‌ منداڵه‌كه‌ى نزیك نه‌كاته‌وه‌ و به‌رِوویدا نه‌كۆكێ.
7- ئامۆژگارى نه‌خۆشه‌كه‌ بكرێت كه‌ كه‌وچك و قاپ و شوێنى پشوودانى خۆى له‌ منداڵ و خێزانه‌كه‌ى جیا بكاته‌وه‌.


سه‌رچاوه‌كان:
- Principles of Patient Management for Paramedics, First Edition, 2000.
- بنه‌ماكانى چاره‌سه‌ركردن بۆ كارمه‌ندانى ته‌ندروستى. وه‌زاره‌تى رِۆشنبیرى، 2000.