ئامۆژگارى بۆ ئافره‌تى سكپڕ
بەروار: 2011/05/15سەردارن: 4308نوسەر: بەشی پزیشکى لە ماڵپەڕى بەهەشت

به‌ناوى خواى به‌خشنده‌ و میهره‌بان
1- جگه‌ره‌ كێشان زیانێكى زۆر ده‌گه‌یه‌نێ به‌ كۆرپه‌له‌و ئه‌بێته‌ هۆى:
- كه‌مى كێشى منداڵ.
- له‌ بارچوونى منداڵ.
- مردنى منداڵ له‌ سكى دایكىدا.
2- وه‌رزش له‌كاتى سكپرِىدا پێویسته‌ بۆ چالاك كردنى سوورِى خوێن.
وه‌رزش له‌م كاتانه‌دا زیانى هه‌یه‌:
- دایكه‌كه‌ پێشتر منداڵى له‌ بارچووبێت.
- فشارى خوێنى به‌رزبێت.
- سكه‌كه‌ى دووانه‌ بێت.
- پێشتر منداڵى بووبێت پێش كاتى ئاسایی خۆى.
هاتوو چۆ له‌ ناو ماڵدا هه‌ر 2 سه‌عات جارێك پێویسته‌ بۆ به‌رگرتن له‌ مه‌ینى خوێن له‌ ناو خوێنهێنه‌ره‌كاندا.
3- ده‌رمان
- به‌كارنه‌هێنانى ده‌رمان بێ ئاگادارى پزیشك له‌به‌ر ئه‌وه‌ى زۆر ده‌رمان له‌ كاتى سكپرِىدا مه‌ترسى بۆ سه‌ر كۆرپه‌له‌ دروست ده‌كات.
4- جل و به‌رگ: ئافره‌تى سكپرِ پێویسته‌ جل و به‌رگى فراوان له‌به‌ر بكات و جل و به‌رگى ته‌سك و پێڵاوى پاژنه‌ به‌رز به‌كارنه‌هێنێ.
- خه‌و و پشوو دان: ئافره‌تى سكپرِ شه‌وانه‌ به‌لایه‌نى كه‌مه‌وه‌ پێویستى به‌ 8 سه‌عات خه‌و هه‌یه‌ و به‌ رِۆژیش پێویسته‌ 2 سه‌عات بخه‌وێت یان پشووبدات به‌تایبه‌تى له‌ كاتى نیوه‌رِۆیان.
له‌كاتى پشووداندا باشتر وایه‌ ئافره‌ته‌كه‌ له‌سه‌ر ته‌نیشتى لاى چه‌پ پاڵ بكه‌وێت كه‌ ئه‌مه‌ش سورِى خوێنى كۆرپه‌له‌ چالاكتر ده‌كات.هه‌روه‌ها ئافره‌ت نابێت كارى قورس بكات و خۆى ماندوو بكات و شتى قورس هه‌ڵبگرێت.
5- پاك و خاوێنى:
ئافره‌تى سكپرِ پێویسته‌ گرنگى بدات به‌ پاك و خاوێنى له‌ش و جل و به‌رگ. هه‌روه‌ها گرنگى دانى ته‌واو به‌ پاك و خاوێنى و ته‌ندروستى ده‌م و ددان چونكه‌ له‌ كاتى سكپرِیدا رِێژه‌ى كلۆربوون و هه‌وكردنى ددان و خوێن به‌ربوونى پووك به‌ رِێژه‌یه‌كى زیاتر له‌ سروشتى رِووئه‌دات.
6- خۆپاراستن له‌ نه‌خۆشى:
- گرنگى دان به‌ خۆراك.
- گرنگى دان به‌ پاك و خاوێنى هه‌روه‌ك له‌سه‌ره‌وه‌ ئاماژه‌ى بۆ كراوه‌.
7- كوتان دژى ده‌رده‌كۆپان:
ئه‌م كوتانه‌ دایكه‌كه‌ش و منداڵه‌كه‌ش له‌م نه‌خۆشىیه‌ ترسناكه‌ ده‌پارێزێ چونكه‌ منداڵى تووش بوو هیچ چاره‌سه‌رێكى نىیه‌ و ته‌نها به‌ كوتان له‌ مردن رِزگار ده‌كرێت.
8- پشكنینى بارى ته‌ندروستى دایك له‌ كاتى سكپرِىدا:
دایكى سكپرِ پێویسته‌ به‌ شێوه‌یه‌كى ده‌ورى سه‌ردانى یه‌كه‌ى چاوه‌دێرى دایكان و منداڵان بكات بۆ چاوه‌دێرى و به‌دواداچوون به‌م شێوه‌یه‌ى لاى خواره‌وه‌:
- چوارهه‌فته‌ جارێك تاوه‌كو ته‌مه‌نى سكپرِى ده‌گاته‌ 32 هه‌فته‌.
- دوو هه‌فته‌ جارێك تاوه‌كو ته‌مه‌نى سكپرِى ده‌گاته‌ 36 هه‌فته‌.
- هه‌فته‌ى جارێك تا كاتى منداڵبوون.
ناسینه‌وه‌ى نیشانه‌كانى سكپڕى:
- وه‌ستانى خولى مانگانه‌.
- هێڵنج و رِشانه‌وه‌.
- تۆخ بوونى رِه‌نگى گۆى مه‌مك.
- گۆرِانى رِه‌نگى پێست.
- زوو زوو میز كردن.
- گه‌وره‌ بوونى مه‌مك و گۆرِانى.


سه‌رچاوه‌كان:
- Principles of Patient Management for Paramedics, First Edition, 2000.
- بنه‌ماكانى چاره‌سه‌ركردن بۆ كارمه‌ندانى ته‌ندروستى. وه‌زاره‌تى رِۆشنبیرى، 2000.