كه‌م خوێنى له‌ كاتى سكپڕیدا
بەروار: 2010/05/30سەردارن: 3785نوسەر: بەشی پزیشکى لە ماڵپەڕى بەهەشت

به‌ناوى خواى به‌خشنده‌ و میهره‌بان
كه‌م خوێنى به‌ هۆى كه‌مى رِێژه‌ى ئاسن له‌ له‌شدا، نه‌خۆشى یه‌كى باوه‌ له‌ ناو ژنانى سكپرِ و شیرده‌ردا. له‌به‌ر ئه‌وه‌ى هه‌موو ئه‌و ئاسنه‌ى كه‌ پێویسته‌ بۆ دروست بوون و گه‌شه‌ى كۆرپه‌له‌ و وێڵداش له‌ دایكه‌كه‌وه‌ وه‌رده‌گیرێت، هه‌روه‌ها له‌ ده‌ستدانى ئاسن له‌ كاتى شیردانیشدا هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت. زۆربه‌ى كات كه‌مى فۆلیك ئه‌سید شان به‌شانى كه‌مى ئاسن، ئه‌بێته‌ هۆى كه‌م خوێنى.
هۆیه‌كانى كه‌مى ئاسن:
1- كه‌مى رِێژه‌ى ئاسن له‌ خواردندا، یان به‌د مژینى له‌ رِیخۆڵه‌كانه‌وه‌.
2- منداڵبوونى یه‌ك له‌ دواى یه‌ك (هه‌موو ساڵێك).
3- هه‌ندێ جۆرى مشه‌خۆر و كرم وه‌كو مه‌لاریا و كرمى قولاپى.
4- خواردنه‌وه‌ى چا و قاوه‌ى زۆر رِێگه‌ له‌ مژینى ئاسن ئه‌گرێت له‌ رِیخۆڵه‌وه‌ باشتر وایه‌ تا ماوه‌یه‌ك دواى خواردن نه‌خورێنه‌وه‌.
5- خوێنرێژى له‌ كاتى سكپرِى و منداڵبووندا.
نیشانه‌ و مه‌ترسى یه‌كانى كه‌م خوێنى:
1- بێ رِه‌نگى (رِه‌نگ هه‌ڵبزركان) و بێ هێزى و زوو ماندووبوون و نه‌خۆش كه‌وتنى به‌رده‌وام.
2- سكپرِى كه‌م خوێن مه‌ترسى مردنى به‌ هۆى خوێنرِێژیه‌وه‌ زیاتره‌.
3- منداڵه‌كه‌ى له‌وانه‌یه‌ كێش و ته‌ندروستى باش نه‌بێت.
به‌كارهێنانى خه‌پله‌ى ئاسن له‌وانه‌یه‌ چه‌ند كاریگه‌رىیه‌كى لاوه‌كى لێ بكه‌وێته‌وه‌ وه‌ك:
- ئازارى سك و هێڵنج كه‌ ئه‌توانرێت به‌رگرى لێ بكرێت به‌ به‌كارهێنانى خه‌پله‌كه‌ له‌گه‌ڵ خواردندا.
- له‌ هه‌مان كاتدا خواردنى ژه‌مه‌ خۆراكى كه‌م كه‌م و زوو زوو.
- له‌وانه‌یه‌ ئه‌و خه‌پلانه‌ ببنه‌ هۆى تێكچوونى كارى رِیخۆڵه‌كان وه‌كو سكچوونێكى كه‌م یان قه‌بزى.
- یان رِه‌ش بوونى پیسایی كه‌ هه‌موو ئه‌وانه‌ جێگه‌ى مه‌ترسى نین.
تێبینى:
هه‌موو جۆره‌ ده‌رمانێك له‌ سێ مانگى یه‌كه‌مى سكپرِیدا بێ مه‌ترسى نى یه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ له‌م ماوه‌یه‌دا له‌ كاتى زۆر پێویست دا نه‌بێت باشتر وایه‌ ده‌رمان به‌كارنه‌هێنرێت. هه‌روه‌ها هه‌موو ئه‌و ده‌رمانانه‌ى كه‌ تازه‌ كه‌وتوونه‌ته‌ بازارِه‌وه‌ نابێت له‌ كاتى سكپرِیدا به‌كاربهێنرێن چونكه‌ زانیارى ته‌واو له‌ باره‌ى كاریگه‌رییه‌ خراپه‌كانى ئه‌و جۆره‌ ده‌رمانانه‌ كه‌مه‌.


سه‌رچاوه‌كان:
- Principles of Patient Management for Paramedics, First Edition, 2000.
- بنه‌ماكانى چاره‌سه‌ركردن بۆ كارمه‌ندانى ته‌ندروستى. وه‌زاره‌تى رِۆشنبیرى، 2000.