رِێگه‌كانى به‌رگرتن له‌ سكپڕى
بەروار: 2010/05/31سەردارن: 4241نوسەر: بەشی پزیشکى لە ماڵپەڕى بەهەشت

به‌ناوى خواى به‌خشنده‌ و میهره‌بان

1- خه‌پله‌ى به‌رگرتن له‌ سكپڕى (پرۆجستیرۆن + ئیسترۆجین): كه‌ له‌ پێنجه‌م ڕۆژى سووڕى مانگانه‌وه‌ هه‌موو شه‌وێك یه‌ك خه‌پله‌ له‌ هه‌مان كاتدا.
كه‌م و كورِیه‌كانى ئه‌م ڕێگه‌یه‌:
نابێت به‌كار بێت بۆ:
- ئافره‌تى سه‌رووى ته‌مه‌نى 40 ساڵى.
- ئه‌وانه‌ى نه‌خۆشى جگه‌ر، شه‌كره‌ یان نه‌خۆشى دڵیان هه‌یه‌.
- ئه‌گه‌رى مه‌یینى خوێن له‌ خوێنهێنه‌ره‌كاندا زیاد ده‌كات.
- ئه‌گه‌رى تووشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌ى مه‌مك پتر ده‌كات ئه‌گه‌ر پێش منداڵبوون بۆ ماوه‌ى 5 ساڵ به‌رده‌وام به‌كاربێت.
2- ده‌رزى (ئه‌مپول)ى به‌رگرتن له‌ سكپرِى (ئه‌م ده‌رزىیه‌ به‌ 3 مانگ جارێك به‌كاردێت، له‌ پێنجه‌م رِۆژى دواى سوورِى مانگانه‌وه‌ به‌كارده‌هێنرێت).
كه‌م و كورِیه‌كانى ئه‌م رِێگه‌یه‌:
- كاریگه‌رىیه‌كه‌ى پێچه‌وانه‌ نابێته‌وه‌ هه‌تا ته‌واوبوونى ماوه‌ى كاریگه‌رىیه‌كه‌ى (3 مانگ).
- هه‌ندێك جار ده‌بێته‌ هۆى وه‌ستانى سوورِى مانگانه‌.
3- ده‌زگاى ناو منداڵدان (پێویسته‌ له‌ لایه‌ن پزیشكى پسپۆرِه‌وه‌ دابنرێت و له‌ ساڵێك بۆ 10 ساڵ ده‌مێنێته‌وه‌ به‌ پێى جۆرى ئامێره‌كه‌).
كه‌م و كورِیه‌كانى ئه‌م رِێگه‌یه‌:
به‌كارهێنانى له‌م ئافره‌تانه‌دا باش نى یه‌:
- ئه‌وانه‌ى هێشتا منداڵیان نه‌بووه‌.
- ئه‌وانه‌ى زوو زوو تووشى سووتانه‌وه‌ى كۆئه‌ندامى زاووزێ ده‌بن.
- ئه‌وانه‌ى ئازارى سوورِى مانگانه‌یان هه‌یه‌ یان كه‌مخوێنن.
- ئه‌وانه‌ى زمانه‌ى دڵیان نه‌خۆشه‌.
له‌وانه‌یه‌ ببێته‌ هۆى كوون بوونى منداڵدان یان دروستبوونى كۆرپه‌له‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ى منداڵدان.


سه‌رچاوه‌كان:
- Principles of Patient Management for Paramedics, First Edition, 2000.
- بنه‌ماكانى چاره‌سه‌ركردن بۆ كارمه‌ندانى ته‌ندروستى. وه‌زاره‌تى رِۆشنبیرى، 2000.