ميوانانى خۆشه‌ویستى سایته‌كه‌مان به‌گشتى و ئه‌م گۆشه‌یه‌ش به‌تایبه‌ت ، ئه‌وه‌تان پێ رِاده‌گه‌یه‌نین كه ئامانج له‌م گۆشه‌یه ته‌نها گێرِانه‌وه‌ى به‌سه‌رهات و مێژووى ژیانى پێغه‌مبه‌ر نیه ( صلى الله عليه وسلم ) ... به‌ڵكو ئامانجى تر له خۆ ده‌گرێت ، كه ئه‌مانه‌ى خواره‌وه هه‌ندێكن له‌و ئامانجانه :
یه‌كه‌م : نوێكردنه‌وه‌ى خۆشه‌ویستیمان بۆ پێغه‌مبه‌رى خۆشه‌ویستمان ( صلى الله عليه وسلم ) .
ئه‌م ئامانجه تێركردنى ده‌روونه به پته‌وكردنى خۆشه‌ویستیمان بۆ پێغه‌مبه‌رى خوا ( صلى الله عليه وسلم ) ، ناڵێم بۆ دۆزینه‌وه‌ى خۆشه‌ویستى پێغه‌مبه‌ر ، چونكه گومانى تێدا نیه هیچ موسڵمانێك نیه له‌م دونیایه‌دا باوه‌رِى به خواى گه‌وره و پێغه‌مبه‌رایه‌تى ( محمد ) هه‌بێت و دڵى نه‌بوبێته كۆگایه‌ك بۆ خۆشه‌ویستى ئه‌و پێغه‌مبه‌ره ئازیزه‌ى كه خواى گه‌وره كردوویه‌تى به رِه‌حمه‌ت و ناردوویه‌تى بۆمان هه‌روه‌ك ده‌فه‌رموێت : [ لَقَدْ جاءَكُمْ رَسُولٌ مِنْ أَنْفُسِكُمْ عَزِيزٌ عَلَيْهِ ما عَنِتُّمْ حَرِيصٌ عَلَيْكُمْ بِالْمُؤْمِنِينَ رَؤُوفٌ رَحِيمٌ ] ( التوبة : 128 ) .
چونكه ئێمه له‌و باوه‌رِدا نین كه كه‌سێك هه‌بێت باوه‌رِى به خوا و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى هه‌بێت و خۆشى نه‌وێت ؟!!
له فه‌رمووده‌یه‌ك دا كه پێشه‌وا ( البخاری ) رِیوایه‌تى كردووه ده‌فه‌رموێت : " لا يؤمن أحدُكم حتّى أكون أحبّ إليه من ماله وولده والناس أجمعين " .
واته : ئیمانى ته‌واو نیه كه‌سێك تاكو منى له ماڵ و منداڵ و هه‌موو خه‌ڵكى خۆشتر نه‌وێت .
جێی خۆیه‌تى لێره‌دا ئه‌م فه‌رمووده‌یه بیرى خۆم و ئێوه‌شى بخه‌مه‌وه ـ ئه‌وه‌ش بۆ پته‌وكردنى ئه‌م ئامانجه ـ ئه‌وه‌ش ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ى كه تێیدا هاتوو پێغه‌مبه‌رى خوا كاتێك سه‌ردانى گۆرِستانى به‌قیع ده‌كات ، ئه‌وه‌ش پێش كۆچى دوایى ، سه‌لام ده‌كات له ئه‌هلى به‌قیع و هه‌ندێك له هاوه‌ڵانى و پاشان فه‌رمووى :" وَدِدتُ أنّي قد رأيتُ إخواننا" قالوا : يا رسول الله ! ألسنا إخوانك ؟ قال : " بل أنتم أصحابي ، وإخواني الذين لم يأتوا بعدُ وأنا فَرَطُهم على الحَوض " ( رواه النسائي وصححه العلامة الألباني في الصحيحة ، برقم : 2888 ، وفي صحيح الجامع الصغير ، برقم : 7108 ) .
بینیتان پێغه‌مبه‌رى خوا چه‌نده به په‌رۆشه بۆبینینمان ؟؟
ئایا ئه‌و په‌رۆشى یه به په‌رۆشیمان بۆى نه‌گۆرِینه‌وه ؟
بۆیه پێویسته كه خۆشه‌ویستى ئه‌و پێشه‌وایه ئامانجێكى سه‌ره‌كى بێت له ژیانى هه‌موو موسڵمانێكدا .
دووه‌م : ئه‌وه‌یه كه پێغه‌مبه‌ر ( صلى الله عليه وسلم ) بكه‌ینه سه‌رمه‌شق و پێشه‌نگى خۆمان له هه‌موو كار و كرده‌وه‌یه‌كماندا هه‌روه‌ك خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت :[ لَقَدْ كَانَ لَكُمْ فِي رَسُولِ اللهِ أُسْوَةٌ حَسَنَةٌ ] ( الأحزاب : 21 )، ئه‌مه‌ش به نوێكردنه‌وه‌ى په‌یمانمان بۆى .. خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت : [ قُلْ إِنْ كُنْتُمْ تُحِبُّونَ اللهَ فَاتَّبِعُونِي يُحْبِبْكُمُ اللهُ وَيَغْفِرْ لَكُمْ ذُنُوبَكُمْ ] ( آل عمران : 31 ) .
ئه‌و كاره‌شمان ئامانجێكى گه‌وره‌تر ده‌پێكێت ك به ده‌ست هێنانى خۆشه‌ویستى خواى بڵند و باڵا ده‌سته هه‌روه‌ك هاتووه له ئایه‌ته‌كه‌دا : ( ئه‌گه‌ر خواتان خۆش ده‌وێت دواى من بكه‌ون خوا خۆشى ده‌وێن ) .
باش تێبفكرێ خواى گه‌وره پێم ده‌ڵێت : ( منت خۆش ئه‌وێت ؟ مه‌ولا و خالقه‌كه‌تت خۆش ده‌وێت ؟ ) ( به‌ڵێ ئه‌ى خوایه گیان ) . به‌ڵگه‌یه‌ك بۆ ئه‌و خۆشه‌ویستیه .... شوێنكه‌وتنى رِێبازى پێغه‌مبه‌ره ( صلى الله عليه وسلم ) .... هه‌ر وه‌كو له ئایه‌تى پێشوو ده‌ركه‌وت ، و خواى گه‌وره‌ش ده‌فه‌ركوێت : [ مَنْ يُطِعِ الرَّسُولَ فَقَدْ أَطَاعَ اللهَ ] ( النساء : 80 )
وه‌رن با به‌ڵێنمان بۆ پێغه‌مبه‌رى خوا نوێ بكه‌ینه‌وه ... ئه‌و سونه‌ته پاك و بێگه‌رده‌ى بۆى به‌جێ هیشتووین ده‌ستى پێوه بگرین و لێى دوور نه‌كه‌وینه‌وه .
سێ یه‌م : ئه‌و رِه‌وشتانه‌ى كه خواى گه‌وره پێغه‌مبه‌رى ( صلى الله عليه وسلم ) پێ به‌رِێز كرد بكه‌ینه مه‌نهه‌جى بانگه‌شه له پێناو خواى گه‌وره .
رِه‌وشتى باش هۆكارێكى سه‌ر رِێگه‌ى ده‌عوه‌یه بۆ ئاینى پیرۆزى ئیسلام ، رِه‌وشتى باش ئه‌و ده‌رمانه‌یه كه‌وات لێ ده‌كات له دڵى خه‌ڵكیدا خۆشه‌ویست بیت و ئه‌و ووشانه‌ى به‌كارى ده‌هێنى ده‌بنه سوڵتانێك بۆ مێشكیان و پاشان سوڵتانێك له‌سه‌ر دڵیان ...
رِه‌وشتى باش و په‌سه‌ند نۆبه‌ره‌ى دارى ئیسلام بوو ، له رِێیه‌وه موسڵمانان توانیان دڵ و ده‌روونى رِۆژئاوا و رِۆژهه‌ڵاتى جیهانى پێ بكه‌نه‌وه بۆ ئه‌م ئاینه پیرۆزه ... ئایا به هۆى ئه‌و رِه‌وشته‌وه نه‌بوو گه‌شتنه ئه‌و پله‌و پایه‌یه ؟؟
هۆى موسڵمان بوونى زۆربه‌ى بێ باوه‌رِان بینینى رِه‌وشتى جوان و هه‌ڵس و كه‌وت و مامه‌ڵه و نه‌رم و نیانى و دڵسۆزى ..... هتد بۆ .
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته و رِاست كردنه‌وه و پیشاندانى رِووى جوان و رِاستى ئه‌م دینه و نه‌هێشتنى ئه‌و شێواندنه‌انه‌ى له‌سه‌رى هه‌یه بكه‌ینه ئامانجێكى تر .
ئه‌وه پێغه‌مبه‌رى خودایه كه به‌هۆى رِه‌وشتى جوان و ئینسانى خۆى ، واى له بێباوه‌رِه دڵ رِه‌ش و دڵ رِه‌قه‌كان ده‌كرد كه عاشقى رِه‌وشت و خۆ به‌كه‌م زانین و رِاستگۆیى ببن ....
كه‌واته ده‌ست بگرن به سوننه‌ته‌كه‌یه‌وه و ببنه نوورێك و رِووناكى هیدایه‌ت بۆ كه‌سانى دووركه‌وته و تێ نه‌گه‌شتوو له حه‌قیقه‌تى ئه‌م دینه و په‌یامبه‌ره‌كه‌ى .... خۆشه‌ویستى بۆ نوێ بكه‌نه‌وه و دڵتان بكه‌نه كۆگاى رِێز و خۆشه‌ویستى بۆى دواى خۆشه‌ویستى خواى گه‌وره ...
دامه‌زراوبن له‌سه‌ر رِێبازه‌كه‌ى و دووباره به‌یعه‌تى پێ بده‌نه‌وه ... بۆ ئه‌وه‌ى ـ إن شا‌ء الله ـ له رِۆژى دواییدا له‌سه‌ر حه‌وزى كه‌وسه‌ر پێى ده‌گه‌ین و به ده‌سته پیرۆزه‌كانى ئاوى كه‌وسه‌ر ده‌نۆشین كه دواى ئه‌وه هه‌رگیز تینوێتى هه‌ست پێ ناكرێ .
وَآخِرُ دَعْوَانا أَنِ الْحَمْدُ لِلّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ