66- ده‌رخستنی كه‌سایه‌تی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه واله وسلم) وتایبه‌ت مه‌ندییه‌كانی ئوممه‌ته‌كه‌ی له‌میانه‌ی بڵاو كردنه‌وه‌یدا وگفتوگۆ كردن له‌و باره‌یه‌وه له‌بۆنه‌كانی رِاگه‌یاندن و رِووناكبیریدا.
67- بڵاو نه‌كردنه‌وه‌ی هه‌ر بابه‌تێك كه‌سوكایه‌تی كردنى تێدا بێت به‌سوننه‌ته‌كانی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه واله وسلم).
68- به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی رِاگه‌یاندی رِۆژئاوایی وجوله‌كه دوژمن كاره‌كان, وه‌به‌رپه‌چ دانه‌وه‌ی ئه‌و شتانه‌ی كه‌ده‌یوروژێنن له‌گومان وپرِوپاگه‌نده‌كانیان ده‌رباره‌ی ئایین و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌مان (صلى الله عليه واله وسلم) .
69- به‌ستنی چاوپێكه‌وتنی رِۆژنامه‌گه‌ری و رِاگه‌یاندنی ورِوناكبیری له‌گه‌ڵ دادپه‌روه‌رانی غه‌یره موسڵمانه‌كان و گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵیاندا ده‌رباره‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه واله وسلم) وپه‌یامه‌كه‌ی.
70- بڵاو كردنه‌وه‌ی ئه‌و شتانه‌ی كه‌دادپه‌روه‌ره غه‌یره موسڵمانه‌كان باسیان كردووه له‌باره‌ی پێغه‌مبه‌رى خواوه (صلى الله عليه واله وسلم) .
71- به‌ستنی كۆرِو كۆبوونه‌وه‌ی رِوناكبیری بۆ خستنه‌رِووی به‌رنامه وژیان نامه‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه واله وسلم) ورِوون كردنه‌وه‌ی گونجاندنی به‌رنامه‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه واله وسلم) بۆ هه‌موو كات وسات وشوێنێك .
72- ئاماده‌كردنی پێشبرِكێی رِاگه‌یاندنه‌وانی ده‌رباره‌ی ژیان نامه‌ی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه واله وسلم)، وه‌ته‌خان كردنی كۆمه‌ڵه خه‌ڵاتێكی به‌نرخ بۆی .
73- نوسینی ئه‌و سه‌روتارو چیرۆك ونامیلكانه‌ی كه‌باس له پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه واله وسلم) ده‌كات.
74- پێشنیار كردن له‌لای سه‌رنوسه‌رى رِۆژنامه‌و گۆڤاره‌كان بۆ ته‌رخان كردنی سوچێك كه‌ئه‌و ئایه‌ت وفه‌رموودانه‌ی تێدا رِوون بكرێته‌وه كه‌به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر پێویست بوونی خۆشویستنی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه واله وسلم) وه‌رِوونی كاته‌وه كه‌خۆشویستنی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه واله وسلم) له‌پێش تره له‌خۆشویستنی مناڵ ودایك وباوك وهه‌موو خه‌ڵكی, به‌ڵكو له‌پێش تره له‌گیانی خۆتیش، وه ئه‌م خۆشویستنه‌ش وات لێ ده‌خوازێت كه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه واله وسلم) به گه‌وره بزانیت ورِێزی بۆ دابنێیت وشوێنی بكه‌ویت ووته‌ی بخه‌یته پێش وته‌ی هه‌موو كه‌سێك له‌دروست كراوه‌كان.
75- پێشنیار كردن له‌لای به‌رِێوه‌به‌رانی كه‌ناڵه‌كانی ئاسمانى بۆ ئاماده كردنی به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ژیان نامه‌ی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه واله وسلم) وه‌چۆنێتی مامه‌ڵه كردنی له‌گه‌ڵ خێزان و منالڕ وهاوه‌ڵان و دوژمنه‌كانی، وه‌جگه له‌مانه‌ش له‌سیفه‌ته دیمه‌نی ورِواڵه‌تی ورِه‌وشته‌كانیدا .
76- هاندانی دامه‌زرێنه‌رانی وه‌به‌رهێنانی رِاگه‌یاندی, به‌هه‌ڵسان بۆ وه‌به‌رهێنانی شریت وكاسێتی ڤیدیۆ كه‌ژیان نامه‌ی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه واله وسلم) نمایش بكات به‌شێوه‌یه‌كی پیشه‌گه‌ریانه‌ى ئاره‌زوومه‌ندانه.
77- هاندانی ویستگه‌كانی ته‌له‌فزیۆنی زه‌مینی و كه‌ناڵه‌كانی ئاسمانی بۆ وه‌به‌رهێنان و په‌خش كردنی فیلمی كارتۆنی بۆتازه پێگه‌یشتووان كه‌باس له خورِه‌وشتی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه واله وسلم) بكات, وه‌هه‌ندێ چیرۆكیش له‌سوننه‌ت وفه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه واله وسلم) .