78- دروست كردنی چه‌ند لیژنه‌یه‌ك یاخود چه‌ند به‌شێك كه‌هه‌ڵگری ئڵای سه‌رخستنی پێغه‌مبه‌ر بن (صلى الله عليه واله وسلم) .
79- ته‌رخان كردنی چه‌نده‌ها شوێن له‌پێشانگاكان وكۆنگره‌كانی ناوخویى و نێو ده‌وڵه‌تیه‌كان, كه‌وا دامه‌زراوه‌كان به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن, بۆنمایش كردنی په‌رتوك وشریت وكاسێتی ره‌نگى وده‌نگى كه‌وا تایبه‌ت مه‌ندیه‌كانی په‌یامی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه واله وسلم) ده‌خاته رِوو.
80- ته‌رخان كردنی چه‌نده‌ها جێگه‌ی هه‌میشه‌یی بۆ بڵاو كردنه‌وه‌ی شریت وكاسێت وپه‌رتووك و {المطويات} پێچ دراوه‌كان كه‌باس له پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه واله وسلم) ده‌كه‌ن.
81- ته‌رخان كردنی خه‌ڵاتێكی به‌نرخ وپێوراو له‌پێشتر رێكه‌وتبێتن له‌سه‌ری بۆ باشترین خزمه‌ت كاری فه‌رمووده‌و ژیان نامه‌ی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه واله وسلم)، وه‌گێرِانى ئاهه‌نگێكی رێزلێنانی ساڵانه كهسایهتىیه گه‌وره‌كانی بۆ بانگ بكرێت.
82- له‌ستۆ گرتنی چاپكردنی په‌رتووكه‌كانی ژیان نامه‌ی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه واله وسلم) به‌زمانه بیانیه‌كان وبێگانه‌كان ودابه‌ش كردنی به‌سه‌ر سه‌نته‌ره‌كانی رۆژ هه‌ڵات ناسان وكتێبخانه گشتیه‌كان و زانكۆیىیهكانی هه‌موو جیهان.
83= ده‌ركردنی گۆڤارێك یاخود په‌خش نامه‌یه‌كی مانگانه, گرنگی وبایه‌خ بدات به‌ژیان نامه پاكه‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه واله وسلم) وفێركاریه‌كانی ئایینی ئیسلام، وه‌خستنه رِووی سیفه‌ته‌كانی ئه‌م ئوممه‌ته و رِه‌وشته به‌رزه‌كانی ئه‌م ئایینه‌ی كه پێغه‌مبه‌ره‌كه‌مان محمد (صلى الله عليه واله وسلم)پێی هاتووه .
84- ته‌رخان كردنی چه‌نده‌ها سندوقی به‌خشین بۆ ده‌وڵه‌مه‌ند كردنی هه‌ڵمه‌ته‌كانی سه‌رخستنی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه واله وسلم) ونوسین و وه‌رگێرِان له‌ژیان نامه‌داو دروست كردنی كۆمه‌ڵه {مواقع} ماڵپه‌رِێك له‌سه‌ر تۆرِی جیهانی .