سه‌د هۆكار بۆ سه‌رخستنى پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم ) /له‌سه‌ر ئاستی خاوه‌ن ماڵپه‌ڕه‌كان
بەروار: 2010/06/27سەردارن: 4059نوسەر: ئاماده‌ كردنی / لیژنه‌یه‌كی جیهانی بۆسه‌رخستنی كۆتا پێغه‌مبه‌ران/ وه‌رگێڕانى : باوکی مسلم

85- پێك هێنانی كۆمه‌ڵێك كه‌سه‌رۆك كاری خستنه‌ رِووی باشه‌كانی ئه‌م ئایینه‌ بگرنه‌ ئه‌ستۆو سه‌یر كردنی ئیسلام بۆ هه‌موو پێغه‌مبه‌ران{عليهم الصلاة والسلام}به‌هه‌مان شێوه‌ له‌ خۆشویستنیاندا، وه‌ جگه‌ له‌مانه‌ش له‌و بابه‌تانه‌ی كه‌ به‌م باسه‌وه‌ په‌یوه‌ستن.
86- كردنه‌وه‌ی چه‌نده‌ها{موقع} ماڵپه‌رِ یاخود كۆرِو كۆبوونه‌وه‌ وه‌یاخود ته‌رخان كردنی چه‌ند كه‌لێنێك له‌و ماڵپه‌رِانه‌ی كه‌هه‌ڵساون به‌ بایه‌خ دان به‌ژیان نامه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه واله وسلم) وخستنه‌ رِووی په‌یامه‌ جیهانى­یه‌كه‌ی.
87- به‌شداری كردن له‌گفتوگۆ هێمنى­یه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی غه‌یره‌ موسڵمانن وبانگ كردنیان بۆتاو توێ كردنی كه‌سایه‌تی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه واله وسلم) وئه‌و ئایینه‌ی كه‌ هاوردویه‌تی .
88- ده‌سته‌ به‌ركردن یاخود له‌په‌راوێز دانانی ئه‌ونامه‌ ئه‌لیكترۆنیانه‌ی كه‌ ده‌نێردرێت بۆ لیسته‌ پۆستیه‌كان تایبه‌ت بێت به‌هه‌ندێ له‌فه‌رمووده‌و ئامۆژگارییه‌ پێغه‌مبه‌رى­یه‌كان .
89- ئاماده‌كردنی په‌خشێكی ئه‌لیكترۆنی له‌كاتێكه‌وه‌ بۆ كاتێكی تر ده‌رباره‌ی بانگه‌وازو كه‌سایه‌تی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه واله وسلم) وه‌به‌تایبه‌تی له‌بۆنه‌كان و رِووداوه‌ له‌ناكاوه‌كاندا.
90- جارِدان له‌وه‌گه‌رِهێنه‌كانی توێژینه‌وه‌ به‌ناوبانگه‌كان ده‌رباره‌ی هه‌ندێك له‌و په‌رتوك و وتارانه‌ی كه‌باس له‌ پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه واله وسلم) ده‌كه‌ن.