گومانى تێدانى یه كه پێغه‌مبه‌ران (صلى الله عليه وسلم) ههڵبژێردراوانى په‌روه‌ردگارن له‌نێو هه‌موو مرۆڤایه‌تى دا , كه‌سانێكیش كه خواى دانا و زانا به‌تایبه‌ت هه‌ڵیبژاردبن , ده‌بێت لهوپهرِى كه‌ماڵ وتهواوىدابن تاوه‌ك شایسته‌بن بۆ په‌یامى خوایى , چونكه كه‌ماڵى ((خَلْق)) ىو ((خُلُق))ى كاریگه‌ریه‌كى گرنگیان هه‌یه , له‌گه‌یاندنى ئه‌م په‌یامه‌دا.
[ اللَّهُ أَعْلَمُ حَيْثُ يَجْعَلُ رِسَالَتَهُ] {سورة الا‌نعام:124} .
پێغه‌مبه‌رى بهرِێزمان محمد (صلى الله عليه وسلم) كه دوا هه‌مین پێغه‌مبه‌ره وه‌ك هه‌موو پێغه‌مبه‌ران (عليهم الصلاة والسلام) كامڵترین مرۆڤى سه‌ر زه‌وى و خاوه‌نى چه‌ندین تایبه‌ت مهندىیه . ئه‌وه‌ى له‌م بابه‌ته‌دا ده‌مانه‌وێت خوێنه‌رى بهرِێزى پێ ئاشنا بكه‌ین چه‌ند روویه‌كى ئه‌م تایبه‌ت مه‌ندیانه‌یه كه‌ده‌كرێت به‌م جۆره‌ى خواره‌وه دابه‌ش بكرێت :-
زانایانى ئیسلام (رِهحمهتى خوایان لێبێت) گرنگى یه‌كى زۆریان به‌م بواره داوه , وه چه‌ندین نووسراوى هه‌مه جۆر له‌م باره‌وه تۆمار كراوه . وه‌ك ((الخصائص الكبرى))ى ئیمامى سیوطي و , ((خصائص أفضل المخلوقين))ى ابن الملقن و , ((بداية السول في تفضيل الرسول ))ى عزى كورِى عبد السلام و چه‌ندین به‌رهه‌مى به‌نرخى تر كه گه‌واهین له‌سه‌ر گه‌وره‌یى ئه‌م پێشه‌وا مه‌زنه هه‌زاران دروودى په‌روه‌ردگارى میهره‌بانى له‌سه‌ر بێت , به‌ڵكو نه‌یاران و دوژمنانى ئیسلامیش شایه‌تى گه‌وره‌یى و بێگه‌ردى ئه‌م سهروهرهیان داوه هه‌ر له‌كۆنه‌وه تا ئێستا جائیتر چ گه‌وره‌یى یه‌ك له‌م ئاسانهدایه كه دۆست و دوژمن شاهیدى بۆ بده‌ن .
شَهِدَ الأنام بفضلِهِ حتى العِدا *** والفضل ماشَهِدَت بهِ الأعداءُ
له‌م ئه‌ڵقه‌یه‌دا ده‌چینه خزمه‌ت به‌شى یه‌كه‌م : ماختص به (صلى الله عليه وسلم) لذاته في الدنيا.
خواى په‌روه‌ردگار پێغه‌مبه‌رى پێشه‌واى (صلى الله عليه وسلم) تایبه‌تمه‌ند كردووه (به‌هه‌ندێك تایبه‌تمه‌ندى) كه له پێغه‌مبه‌رانى تردا ئه‌م جۆره تایبه‌تیانه نین , به‌پشتیوانى په‌روه‌دگار هه‌ریه‌ك له‌و تایبه‌تمه‌ندیانه به كورتى باس ده‌كه‌ین :-