تایبه‌تمه‌ندیه‌كانى پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) 1-په‌یمانى گشتى
بەروار: 2010/07/11سەردارن: 4020نوسەر: م. عدنان عبدالقادر سه‌یوانى

 1-په‌یمانى گشتى 

په‌روه‌دگارى بوونه‌وه‌ر له‌یه‌كه‌م پێغه‌مبه‌ره‌وه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌ر (آدم)ه‌ , هه‌تا پێغه‌مبه‌ر (عیسى) (عليهم الصلاة والسلام) هه‌موو پێغه‌مبه‌ران خواى گه‌وره‌ په‌یمانێكى گشتى لێ وه‌رگرتوون كه‌ هه‌مووان به‌ گه‌له‌كانیان رِابگه‌یه‌نن كه‌ باوه‌رِ به‌ پێغه‌مبه‌ر محمد (صلى الله عليه وسلم) بهێنن و ببنه‌ یارمه‌تى ده‌رى ئاینه‌كه‌ى گه‌ر پێى گه‌یشتن.
خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت:
[ وَإِذْ أَخَذَ اللَّهُ مِيثَاقَ النَّبِيِّينَ لَمَا آتَيْتُكُمْ مِنْ كِتَابٍ وَحِكْمَةٍ ثُمَّ جَاءَكُمْ رَسُولٌ مُصَدِّقٌ لِمَا مَعَكُمْ لَتُؤْمِنُنَّ بِهِ وَلَتَنْصُرُنَّهُ قَالَ أَأَقْرَرْتُمْ وَأَخَذْتُمْ عَلَى ذَلِكُمْ إِصْرِي قَالُوا أَقْرَرْنَا قَالَ فَاشْهَدُوا وَأَنَا مَعَكُمْ مِنَ الشَّاهِدِينَ ] {سورة :آل عمران} .
زانایانى ته‌فسیر له‌رِاڤه‌ى ئه‌م ئایه‌ته‌دا ده‌فه‌رموون { مابعث الله نبيا من الابياء الا أخذ عليه ميثاق , لئن بعث الله محمداً وهو حي ليؤمننَّ به ولينصرنه } انظر : (تفسير الطبري) (2/263) , و(تفسير ابن كثير) (1/386) . , جارێكیان ئیمامى عمر (رضي الله عنه) په‌رِاوێكى به‌ده‌سته‌وه‌ بوو كه‌ ته‌وراتى تێدا نوسرابوو , پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم) چاوى پێكه‌وت فه‌رمووى ئه‌ى عومه‌ر (رضي الله عنه) (( والذي نفسي بيده لو أن موسى (صلى الله عليه وسلم) كان حيا ماوسعه إلاّ ان يتبعني )) اخرجه : احمد في (المسند) (3/387) وقال محققه الشيخ الالباني في (المشكاة) (1/63) اسناده حسن . , واته‌ : سوێند به‌وه‌ى گیانى منى به‌ده‌سته‌ كه‌ خودایه‌ , ئه‌گه‌ر موساى پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) له‌ ژیاندا بوایه‌ ده‌بوایه‌ شوێن ئه‌م ئاینه‌ى من بكه‌وتایه‌ .