تایبه‌تمه‌ندیه‌كانى پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) 2-په‌یامه‌كه‌ى گشتى یه‌
بەروار: 2010/07/19سەردارن: 4178نوسەر: م. عدنان عبدالقادر سه‌یوانى

 2-په‌یامه‌كه‌ى گشتى یه‌ 
هه‌ر پێغه‌مبه‌رێك كه‌ په‌روه‌ردگار ناردوویه‌تى بۆ گه‌له‌كه‌ى خۆى بووه‌و به‌س , وه‌ك له‌ چه‌ندین شوێنى قورئانى پیرۆزدا ئاماژه‌ بۆ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ كراوه‌ .
*بۆ پێغه‌مبه‌ر نوح ده‌فه‌رموێت:
[ لَقَدْ أَرْسَلْنَا نُوحاً إِلَى قَوْمِهِ ] {سورة الاعراف:59} .
*بۆ پێغه‌مبه‌ر هود ده‌فه‌رموێت:
[ وَإِلَى عَادٍ أَخَاهُمْ هُوداً ] {سورة الاعراف:65} .
*بۆ پێغه‌مبه‌ر صاڵح ده‌فه‌رموێت:
[ وَإِلَى ثَمُودَ أَخَاهُمْ صَالِحاً ] {سورة الاعراف:73}
*بۆ پێغه‌مبه‌ر لوط ده‌فه‌رموێت:
[ وَلُوطاً إِذْ قَالَ لِقَوْمِهِ ] {سورة الاعراف:80}
*بۆ پێغه‌مبه‌ر شوعه‌یب ده‌فه‌رموێت:
[ وَإِلَى مَدْيَنَ أَخَاهُمْ شُعَيْباً ] {سورة الاعراف:85}
به‌ڵام پێغه‌مبه‌رى ئازیزمان (صلى الله عليه وسلم) په‌یامه‌كه‌ى گشتىیه‌و بۆ هه‌موو مرۆڤایه‌تىیه‌ به‌ڵكو نێرراوى خودایه‌ بۆ په‌رى و مرۆڤیش , وه‌ك ده‌فه‌موێ :
* [ وَمَا أَرْسَلْنَاكَ إِلَّا رَحْمَةً لِلْعَالَمِينَ ] {سورة الانبياء:107} .
* [ وَمَا أَرْسَلْنَاكَ إِلَّا كَافَّةً لِلنَّاسِ بَشِيراً وَنَذِيراً ] {سورة سبأ:28}
* [ قُلْ يَا أَيُّهَا النَّاسُ إِنِّي رَسُولُ اللَّهِ إِلَيْكُمْ جَمِيعاً] {سورة الاعراف:158} .
وه‌ پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت (( أعطيت خمساً لم يعطهن أحد قبلي ..... پاشان ده‌فه‌رموێت: وكان النبيّ يبعث الى قومه خاصة وبعثت الى الناس عامة )) انظر : (فتح الباري) (1/553) , ومسلم برقم (521) . , وه‌له‌ فه‌رمووده‌یه‌كى تردا ده‌فه‌رموێت ((والذي نفس محمد بيده لايسمع بي أحد من هذه الامة يهودي ولانصراني ثم يَموت ولم يؤمن بالذي أرسلت به الا كان من أصحاب النار )) اخرجه : مسلم (153) . .