تایبه‌تمه‌ندیه‌كانى پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم)3-كۆتایى هێنه‌رى پێغه‌مبه‌رانه‌
بەروار: 2010/09/02سەردارن: 3905نوسەر: م. عدنان عبدالقادر سه‌یوانى

3-كۆتایى هێنه‌رى پێغه‌مبه‌رانه‌

یه‌كێكى تر له‌ تایبه‌تمه‌ندى یه‌كانى پێشه‌وامان (صلى الله عليه وسلم) ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئیدى پاش ئه‌و هیچ پێغه‌مبه‌رێكى تر نایه‌ت وه‌ خاته‌م و كۆتا پێغه‌مبه‌ره‌ ,وه‌هه‌ر كه‌سێك دواى ئه‌و بانگێشه‌ى پێغه‌مبه‌رایه‌تى بكات ئه‌وه‌ به‌ درۆزنێكى زه‌ق له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێت , خواى په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێت:
[ مَا كَانَ مُحَمَّدٌ أَبَا أَحَدٍ مِنْ رِجَالِكُمْ وَلَكِنْ رَسُولَ اللَّهِ وَخَاتَمَ النَّبِيِّينَ .........] {سورة الاحزاب:40} .
وه‌له‌چه‌ندین فه‌رمووده‌دا ئاماژه‌ به‌م تایبه‌تمه‌ندىیه‌ كراوه‌ وه‌ك ده‌فه‌رموێت ( فضلت على الانبياء بست ....) پاشان ده‌فه‌رموێت ((...... وختم بي النبيون )) اخرجه : مسلم (523) , وه‌ده‌فه‌رموێت (( إن الرسالة والنبوة قد إنقطعت فلا رسول بعدي ولانبيّ ....)) اخرجه : الترمذي (5272) بسند صحيح , وصححه الحاكم ووافقه الذهبي في (المستدرك) (4/391) وأصله في الصحيحين , و(صحيح الجامع) (1627) باسناد صحيح . , وه‌ده‌فه‌رموێت (( وأنا العاقب الذي ليس بعده أحد )) اخرجه : البخاري –فتح -6 (3532) , ومسلم برقم (125) .