5-سوێند خواردنى په‌روه‌ردگار به ژیان پیرۆزى
خواى په‌روه‌دگار له قورئانى پیرۆزدا سوێندى به‌زۆر شت خواردووه هه‌ر شتێكیش سوێندى پێ بخورێت ئه‌وه نیشانه‌ى گه‌وره‌یى ئه‌و شته‌یه وه‌حكمه‌تى سوێند خواردنیش لێره‌دا ئه‌وه‌یه كه تاوه‌كو به‌رِێزى و گه‌وره‌یى سوێند پێ خوراوه‌كه له دڵى گوێگردا بچه‌سپێنێت ژیانى پێغه‌مبه‌رى پێشه‌وامان (صلى الله عليه وسلم) یه‌ك پارچه نوور و رِوناكى و رِێز و سۆز و دڵسۆزى و وه‌فابووه وه به‌رِێزترین مرۆڤێك بووه كه نمایشى به‌نده‌یى ته‌واوى بۆ په‌روه‌دگار ئه‌نجام دابێت هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌یه كه په‌روه‌ردگارى بوونه‌وه‌ر له قورئانى پیرۆزدا ته‌نها به ژیانى پێغه‌مبه‌رى سه‌روه‌ر (صلى الله عليه وسلم) سوێندى خواردووه وه سوێندى به ژیانى هیچ پێغه‌مبه‌رێك یان مرۆڤێك له قورئاندا نه‌خواردووه جگه له پێغه‌مبه‌ر محمد (صلى الله عليه وسلم) وه‌ك خواى گه‌وره و میهره‌بان ده‌فه‌رموێت:
[لَعَمْرُكَ إِنَّهُمْ لَفِي سَكْرَتِهِمْ يَعْمَهُونَ ] {سورة الحجر:72} .
ئیبن و عه‌باس (رضي الله عنه) ده‌فه‌رموێت { ماخلق الله وما ذرأ وما برأ بنفساً اكرم عليه من محمد (صلى الله عليه وسلم) وما سمِعتُ الله أقسم بحياة أحد غيره ....} انظر : (تفسيرالطبري) (14/30) , و(تفسير ابن كثير) (2/572) .