تایبه‌تمه‌ندیه‌كانى پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) 7-قه‌ده‌غه‌كردنى ناوهێنانى به‌ ته‌نها
بەروار: 2010/10/16سەردارن: 4295نوسەر: م. عدنان عبدالقادر سه‌یوانى

7-قه‌ده‌غه‌كردنى ناوهێنانى به‌ ته‌نها

خواى په‌روه‌ردگار فه‌رمانمان پێده‌كات ئه‌وپه‌رِى رِێز و ئه‌ده‌ب بنوێنین له‌ كاتى هێنانى ناوى پیرۆزى ئه‌م پێشه‌وایه‌ماندا , ده‌بێت چۆن په‌روه‌ردگار له‌ قورئانى پیرۆزدا ته‌نها به‌ (رسول الله) یان (نبي الله) بانگى كردووه‌ , وه‌ك ئاماژه‌مان پێكرد له‌ خاڵى پێشوودا , ئێمه‌ش ده‌بێت هه‌مان هه‌ڵوێست و هه‌مان شێواز به‌كاربهێنن .
ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیه‌ش بۆ پێغه‌مبه‌رى خۆمانه‌(صلى الله عليه وسلم) به‌ته‌نها چونكه‌ پێغه‌مبه‌رانى تر دروودى خوا له‌ هه‌موویان بێت , گه‌له‌ كانیان به‌ ناوى خۆیانه‌وه‌ بانگیان كردوون , وه‌ك له‌ قورئاندا ئاماژه‌ى پێ كراوه‌ و خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت:
[ قَالُوا يَا مُوسَى ادْعُ لَنَا رَبَّك ..... ] {سورة الاعراف:134} .

یان[ قَالُوا يَا مُوسَى اجْعَلْ لَنَا إِلَهاً كَمَا لَهُمْ آلِهَة ] {سورة الاعراف:138} .

یان [ إِذْ قَالَ الْحَوَارِيُّونَ يَا عِيسَى ابْنَ مَرْيَمَ ..... ]  {سورة المائدة:112} .
به‌ڵام خواى په‌روه‌ردگار بۆ پێغه‌مبه‌رى ئازیزمان (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت:
پێ
ئیبن و عه‌باس و موجاهد و سه‌عیدى كۆرِى جوبه‌یر (رضي الله عنه) ده‌فه‌رمون{كانوا يقولون : يامحمد , ياأبا القاسم , فنهاهم الله عز وجل عن ذلك إعظاما لنبيه (صلى الله عليه وسلم) وأمرهم أن يقولوا : يا نبيّ الله , يا رسول الله } انظر : (تفسير الطبري) (18/134) , و (تفسير ابن الكثير) (3/318) .
هه‌روه‌ها زانایانى ته‌فسیر له‌م باره‌وه‌ ده‌فه‌رموون { أمر الله تعالى أن يهاب نبيه (صلى الله عليه وسلم) وأن يبجل وأن يعظم و أن يسوَّدَ ..... } (تفسير الطبري) (18/134) , و (تفسير ابن الكثير) (3/318) .

بابەتەکانی تر
باسی سێیەم::گرنگترین ڕووداوەكانی خیلافەتی ئەبوبەكری صدیقعەدالەتی هاوەڵان(رضي الله عنهم)‏ بەشی یەكەمباسی دووەم ::گــرنــگترین ڕووداوەكــــانی ســـەردەمــــی عومەری كوڕی خەتتاب رضي الله عنه:باسی چوارەم:هۆكاری جیاوازی نێوان هاوەڵان رضي الله عنهبەشی شەشەم:خیلافەتی ئەمیری ئیمانداران موعاویەی كوڕی ئەبوسوفیان وگرنگترین ڕوداوەكانله‌كاتی خوێندنه‌وه‌ى كتێبه‌ مێژوویه‌كاندا له‌ چی ووریا بین؟ده‌مێك له‌ مێژوى ئیسلام - پێشه‌كى نوسه‌ربەشی سێیەم::خیلافەتی ئەمیری ئیمانداران عوسمانی كوڕی عەففان رضي الله عنهباسی دووەم::ئەبوبەكری صدیق رضي الله عنه لە چەند دێڕێكداباسی چوارەم::خیلافه‌تى ئه‌میرى ئیمانداران عوسمانى كورِى عه‌ففان ::دەستپێكردنی فیتنەباسی سێیه‌م:كوشتنى ئه‌میرى ئیمانداران عه‌لى كورِى ئه‌بو تاڵیب رضي الله عنه ساڵی40كباسی پێنجەم::ئەو شتانەی كە لە عوسمانیان گرت رضي الله عنهفەرموودە زۆرەكانی ئەبو هورەیرە ـ رضي الله عنه و گومانێكی بێبنەماباسی دووەم::عوسمانی كوڕی عەففان لە چەند دێڕێكدا