تایبه‌تمه‌ندیه‌كانى پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) 8-خاوه‌نى (جوامع الكلم)ه‌
بەروار: 2010/10/25سەردارن: 4203نوسەر: م. عدنان عبدالقادر سه‌یوانى

8-خاوه‌نى (جوامع الكلم)ه‌ 

یه‌كێكى تر له‌و تایبه‌تمه‌ندیانه‌ى كه‌ په‌روه‌ردگار به‌ پێغه‌مبه‌رى ئازیزمانى (صلى الله عليه وسلم) به‌خشیوه‌ -بریتىیه‌ له‌و رِه‌وان بێژى و لێهاتوویى یه‌ له‌ ده‌ربرِینى واتاكان به‌ رِسته‌یه‌كى زۆر كورتى ته‌واو پرِمانا , كه‌ ئه‌م جوانى ده‌سته‌ واژانه‌ لێك دراونه‌ته‌وه‌ به‌ (مفاتیح الكلام) یان (جوامع الكلم).
له‌فه‌رمووده‌یه‌كدا پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت : (( فضلت على الانبياء بست : أعطيت جوامع الكلم ....)) اخرجه : مسلم(523) .. , هه‌روه‌ها له‌ فه‌رمووده‌یه‌كى تردا ده‌فه‌رموێت :(( أعطيت فواتح الكلم و جوامعه و خواتمه )) اخرجه : الامام احمد في مسنده (1/408) , و (صحيح الجامع الصغير) (1069) , و (سلسلة الاحاديث الصحيحة) (1483)
(ابن رجب الحنبلی) ده‌فه‌رموێت : ئه‌م (جوامع الكلم)ه‌ له‌ دوو رِووه‌وه‌یه‌ :-
یه‌كه‌م / بریتى یه‌ له‌ قورئانه‌ پیرۆزه‌كه‌ له‌ رِه‌وان بێژى و فه‌صاحه‌تى دا هیچ ووته‌ و په‌رتووكێك له‌ ئاستیدانى یه‌ .
دووه‌م / بریتى یه‌ له‌و فه‌رموودانه‌ى كه‌ له‌ زارى پیرۆزى ئه‌وه‌وه‌ به‌ ئێمه‌ گه‌یشتوون و چه‌ندین كتێبى فه‌رمووده‌ و شه‌رح له‌م باره‌یه‌وه‌ دانراون(انظر : (جامع العلوم والحكم) لابن رجب الحنبلي , مكتبة السالة الحديثة (ص/3) .) هه‌ر بۆ نموونه‌ فه‌رمووده‌ى (( إنما الاعمال بالنيات وإنما لكل إمرىء مانوى .... ))ئیمامى شافعى (رحمه‌تى خواى لێبێت) ده‌فه‌رموێت { هذا الحديث ثلث العلم : ويدخل في سبعين بابا من الفقه ..... } انظر : (جامع العلوم والحكم) لابن رجب الحنبلي , مكتبة السالة الحديثة (ص/5) .
هه‌روه‌ها چه‌ندین فه‌رمووده‌ى پیرۆزى تر كه‌ زانایان له‌ خزمه‌تیاندا شه‌ونخونیان كێشاوه‌ و رِاڤه‌یان كردووه‌ وه‌ك (فتح الباري) و (عمدة القاري) و (شرح صحيح مسلم) و (عارضة الاحوذي) و (عون المعبود) و (المفهم) و هه‌زارانى ترى له‌م جۆره‌ كه‌ گه‌وره‌ترین و به‌كه‌ڵك ترین گه‌وهه‌رن كه‌ هه‌موو خوێنده‌وارێك گه‌ر بیه‌وێت له‌ نهێنى و حیكمه‌تى فه‌رمووده‌كان تێبگات وه‌ ده‌بێت له‌ خزمه‌تیاندا چۆك دابدات .