12-مانه‌وه و پاراستنى قورئانى پیرۆز
هه‌موو پێغه‌مبه‌رێك له پێغه‌مبه‌ران دروودى خواى گه‌وره‌یان لێبێت , كه خواى گه‌وره ناردوونى چه‌ند به‌ڵگه و موعجیزه‌یه‌كى پێ به‌خشیون كه به‌ڵگه‌ى رِاست و دروستى گه‌یاندنى په‌یامه‌كه‌یان بووه -به‌ڵام ئه‌م موعجیزانه (كاتى بوون) به نه‌مانى ئه‌و سه‌رده‌مه موعجیزهكانیش كۆتاییان هاتووه , به‌ڵام ئه‌م قورئانه پیرۆزه كه به‌نرخترین خه‌ڵاتى په‌روه‌ردگاره بۆ پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم) وه بۆ ئۆممهتهكهى ,موعجیزه‌یه‌كى پارێزراوه له سه‌رده‌مى دا به‌زینى یه‌وه هه‌تا رِۆژى دوایى , زانایانى پایه‌به‌رزى ئیسلام ده‌فه‌رموون { لو اجتمع الاولون والآخرون على أن يزيدوا فيه كلمة أو ينقصوا منه لعجزوا عن ذلك , ولايخفى ما وقع من التبديل في التوراة والانجيل..} انظر : (غاية السول في خصائص الرسول) (ص/70) .
له قورئانى پیرۆزدا ئه‌م مه‌سه‌له‌یه دووپات كراوه‌ته‌وه له چه‌ندین جێگه‌دا , ئێمه ئایه‌تى:
[ إِنَّا نَحْنُ نَزَّلْنَا الذِّكْرَ وَإِنَّا لَهُ لَحَافِظُونَ] {سورة الحجر:9} .
به‌سه كهبیكهینه به‌ڵگه‌ى ئه‌م مه‌سه‌له‌یه , له كۆنه‌وه تا ئێستا هه‌وڵى زۆر دراوه له‌لایه‌ن دوژمنانى ئیسلامه‌وه كه پیتێك زیاد بكرێت یان لاببرێ به‌ڵام هیچ هه‌وڵێك سه‌ركه‌وتنى به‌ده‌ست نه‌هێناوه , وهسهركهوتنیش به‌ده‌ست نایه‌ت ,چونكه برِیارێكه و له‌لایه‌ن خواى خاوه‌نى هێز و ده‌سته‌ڵاته‌وه دراوه .