13-شه‌وڕه‌وى (الاسرا‌ء والمعراج)
دواین تایبه‌تمه‌ندى له‌به‌شى یه‌كه‌م ئه‌م تایبه‌تمه‌ندى یه‌یه كه به‌ته‌نها بۆ پیغه‌مبه‌رى خۆمان محمد المصطفى (صلى الله عليه وسلم) بووه , ئه‌ویش شه‌ورِه‌وى پێكردنى له (المسجد الحرام) له مه‌ككه‌وه بۆ (المسجد الاقصى) كه به‌یت المقدسه له (ئیلیاء) , وه‌له‌وێشه‌وه بۆ ئاسمانه‌كان و پاشان بۆ (سدره المنتهى) وه گه‌رِانه‌وه ته‌شریفى پیرۆزى بۆ (مه‌ككه) هه‌ر له‌هه‌مان شه‌ودا.
باس وخواسى (الاسرا‌ء والمعراج) له قورئان و سوننه‌تدا زۆر گرنگى پێدراوه , وه‌له‌و شه‌وه پیرۆزه‌دا پێغه‌مبه‌رمان (صلى الله عليه وسلم) پێش نوێژى هه‌موو پێغه‌مبه‌رانى كردووه .
خواى په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێت: [ سُبْحَانَ الَّذِي أَسْرَى بِعَبْدِهِ لَيْلاً مِنَ الْمَسْجِدِ الْحَرَامِ إِلَى الْمَسْجِدِ الْأَقْصَى الَّذِي بَارَكْنَا حَوْلَهُ لِنُرِيَهُ مِنْ آيَاتِنَا إِنَّهُ هُوَ السَّمِيعُ الْبَصِيرُ] {سورة الاسرا‌ء:1} .
وه‌له سوره‌تى (النجم) ئایه‌تى (3) هه‌تا ئایه‌تى 18) باسى (میعراج) كراوه , وه‌له قورئانى پیرۆزدا به صه‌ریحی (الاسرا‌ء) باسكراوه وه (معراج)یش به‌فه‌رمووده‌ى (المتواتر) وه له‌قوئانیشدا ئاماژه (الاشارة) باسى هاتووه .ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیانه گه‌وره‌ترین به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه ئه‌م پێغه‌مبه‌ره (صلى الله عليه وسلم) سه‌ردارى هه‌موو پێغه‌مبه‌رانه , ئاینه‌كه‌شى دوایین ئاینه و له‌دواى ئه‌و هیچ پێغه‌مبه‌ر و هیچ ئاینێكى تر نایه‌ت وه‌ئاینى رِاست و په‌سه‌ند كراویش لاى په‌روه‌دگار ته‌نها ئیسلامه وه‌ك ده‌فه‌رموێت:
[ إِنَّ الدِّينَ عِنْدَ اللَّهِ الْأِسْلامُ] {سورة آل عمران:16} .
لێره‌دا دێینه كۆتایى ئه‌ڵقه‌ى یه‌كه‌م خوداى میهره‌بان پشتیوان بێت -له ئه‌ڵقه‌ى داهاتوودا- دێینه سه‌ر به‌شى دووه‌م كه (مااختص به لذاتة في الآخرة) یه .