ئه‌م نه‌خۆشیه و نه‌خۆشى گرانه‌تا زۆر بڵاون له كوردستاندا. تاى ماڵتا نه‌خۆشیه‌كى مرۆژه‌ڵیه، واته له گۆشت و به‌رووبوومى ئاژه‌ڵه‌وه بۆ مرۆڤ ده‌گوازرێته‌وه به تایبه‌تى گۆشت، ئه‌گه‌ر باش نه‌كوڵا بێت یان به كاڵى ده‌ستى لێبدرێت. هه‌روه‌ها له به‌رووبوومه‌كانى دیكه‌ى وه‌كو شیر و په‌نێر و ماست، ئه‌گه‌ر شیره‌كه پێشتر نه‌كوڵێنرێت. هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ى ئاژه‌ڵدارن و قه‌سابه‌كان و كارمه‌ندانى پزیشكى ئاژه‌ڵیش مه‌ترسى تووشبوونیان له‌سه‌ره.
ئه‌گه‌ر گۆشت باش بكوڵێنرێت و شیر بۆ ماوه‌ى 5 خوله‌ك له‌سه‌ر ئاگر قوڵپ بدات، ئه‌وا میكرۆبه‌كه‌ى ناوى له‌ناو ده‌چێت و مه‌ترسى نامێنێت. هه‌روه‌ها كووتانى ئاژه‌ڵ له دژى ئه‌م نه‌خۆشیه مه‌ترسى بڵاوبوونه‌وه‌ى كه‌م ده‌كاته‌وه.
به پێ ى ماوه‌ى تووشبوون، سێ جۆر تاى ماڵتا هه‌یه:
1- كورتخایه‌ن (له شه‌ش هه‌فته كه‌متر).
2- نیمچه‌درێژخایه‌ن (چه‌ند مانگێك).
3- درێژخایه‌ن (له ساڵێك زیاتر بخایه‌نێت).
تاى ماڵتاى كورتخایه‌ن، له شێوه‌ى ئاره‌ق كردنه‌وه‌ى زۆر و ئازار یان ئاوسانى جومگه‌كان، ئازار و ئاوسانى گوون له پیاودا و تێكچوونى سوورِى مانگانه و خوێنرێزى له ئافره‌تدا ده‌رده‌كه‌وێت. ده‌شێت ئه‌م نه‌خۆشیه چه‌ند جارێك هه‌ڵبداته‌وه (ئه‌م به‌كتریایه تواناى هه‌یه بۆ سێ ساڵ له له‌شدا بمێنێته‌وه). پێویسته دواى ده‌ست نیشان كردنى نه‌خۆشیه‌كه به چاندنى خوێن یان تێستى رِۆزبینگاڵ Rose Bengal test نه‌خۆشه‌كه چاره‌سه‌رى پێویست وه‌ربگرێت له لایه‌ن پزیشكى پسپۆرِه‌وه. پێویسته چاره‌سه‌ره‌كه بۆ ماوه‌ى 6 تا 8 هه‌فته به‌رده‌وام بێت، بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌گه‌رى هه‌ڵدانه‌وه‌ى نه‌خۆشیه‌كه كه‌م بكرێته‌وه.
سه‌رچاوه‌كان:
- Principles of Patient Management for Paramedics, First Edition, 2000.
- بنه‌ماكانى چاره‌سه‌ركردن بۆ كارمه‌ندانى ته‌ندروستى. وه‌زاره‌تى رِۆشنبیرى، 2000.