نه‌خۆشه‌كه جگه له‌وه‌ى له‌وانه‌یه زه‌ردوویی پێوه‌دیار بێت و كه‌مخوێن بێت، سپڵیشى گه‌وره ده‌بێت. زۆربه‌ى ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ى ده‌بنه هۆى تێكشكانى خرۆكه سووره‌كان زگماكن (وراثي) وه‌ك نه‌خۆشى تالاسیمیا. له‌م باره‌دا له‌وانه‌یه باوانى نه‌خۆشیه‌كه هه‌ڵگرى نه‌خۆشه‌كه بن، به‌ڵام هیچ نیشانه‌یه‌كیان پێوه‌دیار نى یه، یان له‌وانه‌یه یه‌كێكیان كه‌مخوێنیه‌كى سووكى هه‌بێت.زۆربه‌ى كات باوانى نه‌خۆشه‌كه خزمن. هه‌ندێك جار خرِۆكه سووره‌كان زۆر به خێرایی شى ده‌بنه‌وه و ده‌ته‌قن وه‌كو له‌وانه‌دا كه نه‌خۆشى G6PD (فاڤیزم) یان هه‌یه له دواى خواردنى پاقله‌ى باش نه‌كوڵاو یان ده‌رمانى وه‌ك پریماكوین تووشى كه‌مخوێنیه‌كى سه‌خت ده‌بن.