هه‌وكردنى جگه‌رى ڤایرۆسى A، نه‌خۆشیه‌كى بڵاوه، له رِێگه‌ى پیسبوونى ئاوى خواردنه‌وه و خۆراكه‌وه به پیسایی نه‌خۆشێكى دیكه بڵاوده‌بێته‌وه. له‌سه‌ره‌تادا نه‌خۆشه‌كه تایه‌كى كه‌مى هه‌یه، حه‌زى له خواردن و جگه‌ره نى یه. سك ئێشه‌یه‌كى كه‌مى هه‌یه، رِه‌نگى میزه‌كه‌ى زه‌رد ده‌بێت یان وه‌ك چاى ده‌بێت. به پشكنینی سك، له‌وانه‌یه هه‌ست به ئاوسانى جگه‌ر بكرێت و له‌گه‌ڵ فشار خستنه‌سه‌رى به‌ده‌ست ئازارى هه‌یه.
چاره‌سه‌ر:
- ده‌رمان پێویست نى یه. له‌وانه‌یه زیانیشى هه‌بێت.
- ئامۆژگارى نه‌خۆشه‌كه بكرێت به خواردنى سووك و شله‌مه‌نى بخوات.
- خۆپاراستن له ماندووبوون و ده‌بێت له ناو جێگا پشوو بدات.
جۆرى B زیاتر به هۆى گواستنه‌وه‌ى خوێن و به‌رهه‌مه‌كانى، به‌كارهێنانى سرنجى به‌كارهاتوو، یان ددان كێشان و پركردنه‌وه و په‌یوه‌ندى جووتبوونه‌وه ده‌گوازرێته‌وه. 10% ى نه‌خۆشه‌كان له‌وانه‌یه تووشى هه‌وكردنى درێژخایه‌نى جگه‌رى ببن، كه دوورنىیه ببێته هۆى به‌مۆمبوونى جگه‌ر (تشمع الكبد) یان شێرپه‌نجه‌ى جگه‌ر.
ڤایرۆسى جۆرى C زیاتر به هۆى خوێنه‌وه بڵاوده‌بێته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته پێشوه‌خت هه‌موو خوێنێك بۆ هه‌ردوو ڤایرۆسى B و C تاقیبكرێته‌وه پێش ئه‌وه‌ى بدرێت به نه‌خۆش.
سه‌رچاوه‌كان:
- Principles of Patient Management for Paramedics, First Edition, 2000.
- بنه‌ماكانى چاره‌سه‌ركردن بۆ كارمه‌ندانى ته‌ندروستى. وه‌زاره‌تى رِۆشنبیرى، 2000.