به‌رده‌وام نه‌یارانى ئایینى ئیسلام خه‌ریكى درووستكردنى گومانن ، و تۆمه‌ت ده‌ده‌نه پاڵ ئیسلام و حوكمه دادپه‌روه‌رانه‌كانى ، بۆ ئه‌وه‌ى خه‌ڵكى له دین دوور بخه‌نه‌وه ، و وایان تێ بگه‌یه‌نن كه ئیسلام دینێكى ناته‌واوه ، و هه‌ندێك له حوكم و رِێنماییه‌كانى پێویستیان به پێداچوونه‌وه هه‌یه ، له‌به‌رئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ ئه‌م سه‌رده‌مه‌ى ئێستادا ناگونجێت ... !!
ده‌ڵێن : ئیسلام سته‌مى له ئافره‌تان كردووه و له نێوان چوار دیواردا به‌ندى كردووه ، هیچ ئیشێكى پێنه‌دراوه جگه له چێشت لێنان و قاپ شتن و پاككردنه‌وه و .... نه‌بێت !!
ده‌ڵێن : ئه‌و سزایانه‌ى كه له ئیسلامدا دانراوه بۆ تاوانه گه‌وره‌كانى وه‌كو زینا و دزى و رِێگرى و كوشتن و ... زۆر توندوتیژن !!
وه ده‌ڵێن و ده‌ڵێن ... ، لێره‌دا بوار نیه كه گومانه‌كانیان به ته‌واوى بخه‌ینه رِوو ، به‌ڵام مه‌به‌ستمان لێره‌دا ئه‌وه‌یه كه هه‌ندێك له لاوه‌كانمان ـ خوا هیدایه‌تیان بدات ـ ئه‌و قسانه‌ى سه‌ره‌وه‌یان وه‌رگرتووه و به رِاستى ده‌زانن ، بۆیه گومانیان بۆ درووست بووه به‌رامبه‌ر به خواى گه‌وره ، به‌رامبه‌ر به قورئان ، به‌رامبه‌ر به پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم وه هه‌ندێكیان پێیان وایه كه ئیسلام ته‌نها بریتى یه له نوێژ و رِۆژوو ، و په‌یوه‌ندى به به‌رِێوه‌بردنى وڵاته‌وه نیه ـ په‌نا به خوا ـ !!
چاره‌سه‌رى ئه‌م كۆسپه : ته‌نها به فێربوونى زانستى شه‌رعى به‌سوود ده‌بێت ، كه بریتى یه له قورئان و سوننه‌ت و ئه‌و زانستانه‌ى كه به هۆیانه‌وه له قورئان و سوننه‌ت تێده‌گه‌ین .
به زانستى به‌سوود لاو ده‌زانێت كه ئیسلام رِزگاركه‌رى رِاسته‌قینه‌یه بۆ ئافره‌ت ، كه له تاریكى بێ رِێزى و سووكایه‌تى پێكردنه‌وه ده‌رى هێناوه و واى لێ كردووه بۆچوونى وه‌ربگیرێت و پرس و رِاى پێ بكرێت .
به زانستى به سوود لاو ده‌زانێت ئه‌و سزایانه‌ى له ئیسلامدا بۆ تاوانباران دانراون ، بۆ ئه‌وه‌یه كه كۆمه‌ڵگا له هێمنى و ئارامیدا بژێت .
به زانستى به‌سوود لاو ده‌زانێت كه ئیسلام زۆرى له كه‌س نه‌كردووه ببێت به موسڵمان ، ئه‌وه‌تا خواى گه‌وره زۆر به رِاشكاوى ده‌فه‌رموێت : [ لا إِكْرَاهَ فِي الدِّينِ ] [ البقرة : 256 ] . وا ته : به هیچ جۆرێك زۆركردن نیه له وه‌رگرتنى بیروباوه‌رِى ئایینى ئیسلامدا .
به‌ڵكو ناموسڵمانه‌كانیش ـ به شایه‌تى خاوه‌ن ویژدانه‌كانیان ـ هه‌ستیان به دادپه‌روه‌رى نه‌كردووه ته‌نها له سایه‌ى ئیسلامدا نه‌بێت .
پێویسته لاو بزانێت كه ئیسلام ئایینى زانست و زانیاری یه ، موسڵمانه‌كان له سه‌ده‌كانى ناوه‌رِاستدا خاوه‌ن زانست و زانیارى تۆكمه بوون ، له كاتێك دا كه ئه‌وروپا له ئه‌وپه‌رِى پله‌ى نه‌زانى و خورافیاتدا بوو .
( لین بول ) ده‌ڵێ : (( ئه‌وروپا پرِبوو له نه‌زانى و بێبه‌شبوون ( له زانست ) ، له كاتێكدا ئه‌نده‌لووس ـ كه وڵاتى موسڵمانان بوو له‌و سه‌رده‌مه‌دا ـ پێشه‌واى زانست ، و هه‌ڵگرى ئاڵاى رِۆشنبیرى بوو له جیهاندا )) .
شهد الأنام بفضله حتى العدا و الفضل ما شهدت به الأعداء








