هه‌ندێك له به‌ته‌مه‌نه‌كان كاتێك هه‌ندێك له لاوان ده‌بینن له رِێگاى رِاست لایانداوه ، ده‌سته‌وسان ده‌وه‌ستن و ناتوانن ئه‌و لادانه‌یان بۆ چاره‌سه‌ربكه‌ن ، و نائومێدن له‌وه‌ى كه ئه‌و لاوانه چاك ببن ، به‌مه‌ش رِقیان لێ هه‌ڵده‌گرن و لێیان دوورده‌كه‌ونه‌وه و گوێیان پێ ناده‌ن ، چاك بن یان خراپ ، وه له‌وانه‌یه لاوه‌كانى تریش به گومرِا بزانن ، و گرێیه‌كى ده‌روونیان بۆ درووست ببێت به‌رامبه‌ر به هه‌موو لاوێك ، به هۆى ئه‌مه‌شه‌وه كۆمه‌ڵگا لێك هه‌ڵده‌وه‌شێت ، و هه‌ردوو لا ( لاوان و به ته‌مه‌نه‌كان ) به چاوى سووكه‌وه سه‌یرى یه‌كتر ده‌كه‌ن ، ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین مه‌ترسیه له سه‌ر كۆمه‌ڵگا .
چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه كه : هه‌ریه‌كه له لاوان و به ته‌مه‌نه‌كان هه‌وڵ بده‌ن بۆ نه‌هێشتنى ئه‌و وشكى و دووریه‌ى كه له نێوانیاندا هه‌یه ، هه‌موویان برِوایان وابێت كه كۆمه‌ڵگا به لاو و به ته‌مه‌نه‌وه وه‌كو یه‌ك جه‌سته وان ، ئه‌گه‌ر ئه‌ندامێكى ئه‌و جه‌سته‌یه خراپ ببێت ، هه‌موو جه‌سته‌كه خراپ ده‌بێت .
هه‌روه‌ها پێویسته له سه‌ر به‌ته‌مه‌نه‌كان هه‌ست به به‌رپرسیارێتى سه‌رشانیان بكه‌ن به‌رامبه‌ر به لاوان ، و نا‌ئومێد نه‌بن له چاك بوونیان ، چونكه خواى گه‌وره به توانایه به سه‌ر هه‌موو شتێك‌دا ، چه‌ند كه‌سى گومرِا هه‌بوون خواى گه‌وره هیدایه‌تى دان و بوونه تۆوى چاكه و بانگه‌وازكردن بۆ لاى دینى خواى گه‌وره .
وه پێویسته له سه‌ر لاوانیش رِێز له به‌ته‌مه‌نه‌كان بگرن ، و بۆچوونیان وه‌ربگرن ، چونكه ئه‌وان ئه‌زموونى ژیانیان زیاتره له لاوان .
بۆیه ئه‌گه‌ر دانایى به‌ته‌مه‌نه‌كان و هێزى لاوان به یه‌ك بگه‌ن كۆمه‌ڵگا ئاسووده و به‌خته‌وه‌ر ده‌بێت( بإذن الله ) .








