كاتێك كه لاو سه‌یرى پێش خۆى ده‌كات كه‌سێك نابینێت رِێنمایى بكات بۆ رِێگاى رِاست ، ئیتر له گومرِایى خۆیدا به‌رده‌وام ده‌بێت ، و هه‌وا و ئاره‌زووى خۆى به سه‌ریدا زاڵ ده‌بێت ، جارى واش هه‌یه ئاشنا ده‌بێت به‌وانه‌ى كه پابه‌ندن به دینه‌وه ، به‌ڵام ناتوانن به جوانى بانگه‌شه بۆ دینه‌كه‌یان بكه‌ن ، بۆیه ئه‌و لاوه سوودیان لێ نابینێت ، به‌ڵكو هه‌ندێك جار لێیان هه‌ڵدێت ، و ده‌بێته هۆى زیاتر سووربوونى له سه‌ر تاوان و گوناه .
بۆیه لێره‌دا پێویسته له سه‌ر باوكان و دایكان و مامۆستاى خوێندنگاكان كه پێشه‌نگى چاك بن بۆ لاوان .
وه پێویسته له سه‌ر وتاربێژ و پێش نوێژى مزگه‌وته‌كان و لاوه پابه‌ند به دینه‌كان كه نه‌رم و نیان بن له‌گه‌ڵ لاوان‌دا ، و به بێ توورِه‌بوون و رِق لێ هه‌ڵگرتن به‌ره‌و رِێگاى رِاست ئاراسته‌یان بكه‌ن ، با له‌م كاره‌شیاندا چاو له پێشه‌نگى مرۆڤایه‌تى بكه‌ن صلى الله عليه وسلم .
ئه‌وه‌یه نموونه‌ى نه‌رم و نیانى و به‌زه‌یى و سۆز به‌رامبه‌ر به لاوان ، سوێندت ده‌ده‌م به خواى گه‌وره ئه‌گه‌ر لاوێك بێت بۆ لاى تۆ و بڵێ زینا ده‌كه‌م چى پێ ده‌ڵێیت ؟ ، بێگومانم له‌وه‌ى كه به تووندترین شێوه لێى توورِه ده‌بیت .
له هه‌مان كاتدا پێویسته له سه‌ر لاوان وشه‌ى هه‌ق وه‌ربگرن و ملكه‌چى بن ، و گوێ له توورِه‌یى ئامۆژگاریكار نه‌ده‌ن ، چونكه ئه‌و كه‌سه تۆى خۆش ده‌وێت بۆیه ئامۆژگاریت ده‌كات ، و خه‌مى ئه‌وه‌یه‌تى نه‌وه‌ك تۆ له سه‌ر كرده‌وه خراپه‌كانت بمریت و بچیته دۆزه‌خه‌وه ـ خوا په‌نامان بدات ـ
خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت : [ كُنْتُمْ خَيْرَ أُمَّةٍ أُخْرِجَتْ لِلنَّاسِ تَأْمُرُونَ بِالْمَعْرُوفِ وَتَنْهَوْنَ عَنْ الْمُنكَرِ وَتُؤْمِنُونَ بِاللَّهِ ] [ آل عمران : 110 ] . واته : به‌رِاستى ئێوه چاكترین نه‌ته‌وه‌یه‌كن كه بۆ سوودى خه‌ڵكى هێنراوته مه‌یدانه‌وه ، چونكه فه‌رمان ده‌كه‌ن به چاكه و قه‌ده‌غه‌ى خراپه ده‌كه‌ن و باوه‌رِى دامه‌زراو به خودا ده‌هێنن .
براى لاوم : ئایا به‌هه‌شت و ناز و نیعمه‌ته‌كانى واز لێ ده‌هێنیت ته‌نها له‌به‌رئه‌وه‌ى كه‌سێك به رِه‌قى قسه‌ى له‌گه‌ڵ كردوویت و ئامۆژگارى كردوویت ، ئه‌گه‌ر تۆ به‌هه‌شتت ناوێت ئایا ده‌توانیت له‌سه‌ر سزاى دۆزه‌خ ئارام بگریت ؟! ـ په‌نا به خوا ـ
هه‌ندێك له پێشینان وتوویانه : ((ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێكدا دابنیشین بمان ترسێنن تاوه‌كو دڵنیاییمان پێده‌گات ( واته : له رِۆژى دواییدا ) ، پێمان باشتره له‌وه‌ى له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێكدا دابنیشین دڵنیامان بكه‌ن تاوه‌كو ترسمان پێده‌گات )) ـ








