چه‌ند كۆسپێك له‌ ڕێگاى لاواندا:حه‌وته‌م : ژینگه‌ى ده‌ورووبه‌ر
بەروار: 2010/07/20سەردارن: 3216نوسەر: و به‌ ده‌ستكاریه‌وه‌: إدریس محمود

جارى وا هه‌یه‌ لاو له‌ ژینگه‌یه‌كدا ده‌ژى كه‌ پرِه‌ له‌ سه‌رپێچى و خراپه‌كارى ، ماڵه‌وه‌ پرِه‌ له‌ ئامرازى له‌ خشته‌به‌ر وه‌كو سه‌ته‌لایت ، بازارِ پرِه‌ له‌ ئافره‌تى نیمچه‌ رِووت ، له‌و لاشه‌وه‌ زۆرێك له‌ تاكه‌كانى كۆمه‌ڵگا پێیان وایه‌ كه‌ لادانى لاوان شتێكى ئاساییه‌ ، به‌ هۆى ئه‌و قۆناغه‌وه‌ كه‌ تیایدا ده‌ژین ، هه‌موو ئه‌وانه‌ى باسمان كرد ده‌بنه‌ هۆى له‌ خشته‌بردنى لاوان و دووركه‌وتنه‌وه‌یان له‌ رِێگاى رِاست .
چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه‌ : كه‌ لاو تا له‌ توانایدا هه‌یه‌ تێكه‌ڵاوى ئه‌و ژینگه‌ خراپه‌ نه‌كات ، و خۆى به‌ خوێندنه‌وه‌ى قورئان و فه‌رمووده‌ و ژیانى هاوه‌ڵان و پیاوچاكانه‌وه‌ خه‌ریك بكات ، و بگه‌رِێت به‌ دواى هاوسه‌رێكى چاكدا بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن پێكه‌وه‌ ژینگه‌یه‌كى دوور له‌ سه‌رپێچى و خراپه‌كارى درووست بكه‌ن .