له‌و نووسینانه‌ش وه‌كو نامه و گۆڤار و رِۆژنامه و ... هتد ، ئه‌وانه‌ى گومان له سه‌ر ئایین و بیروباوه‌رِى مرۆڤ درووست ده‌كه‌ن ، و بانگه‌شه بۆ خراپه‌كارى و به‌درِه‌وشتى ده‌كه‌ن ، بۆیه لاو ده‌بێت هه‌وڵ بدات رِۆشنبیریه‌كى دینى قووڵى هه‌بێت ، بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ق و نا هه‌ق و سوودبه‌خش و زیانبه‌خش له یه‌كتر جیابكاته‌وه ، ئه‌گینا هه‌ندێك جار ئه‌و نووسینانه هه‌ڵى ده‌گه‌رِێننه‌وه له دین . خوا په‌نامان بدات . .
چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه كه : واز له خوێندنه‌وه‌ى ئه‌و نووسراوانه بهێنێت و نووسراوى به سوود بخوێنێته‌وه ، ئه‌و نووسراوانه‌ى ده‌بنه‌هۆى زیادكردنى خۆشه‌ویستى خوا و پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم له دڵدا ، و باوه‌رِ به هێز ده‌كه‌ن ، و مرۆڤ هان ده‌ده‌ن بۆ كرده‌وه‌ى چاك و یارمه‌تیدانى خه‌ڵكى ، و ده‌بێت ئارام بگرێت له سه‌ر خوێندنه‌وه‌ى ئه‌و كتێبه به‌سوودانه ، چونكه له‌وانه‌یه به‌و خوێندنه‌وه‌یه ده‌روونى ئازارى بدات ، و حه‌زى له كتێبه زیانبه‌خشه‌كان بێت .
خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت : [ إِنَّ النَّفْسَ لأَمَّارَةٌ بِالسُّوءِ ] [ یوسف : 53 ] .
واته : به‌رِاستى نه‌فس ( ئه‌گه‌ر به نوورى خواناسى ئاوه‌دان نه‌بێت ) زۆر فه‌رمانده‌ره به هه‌ڵه و تاوان .
گرنگترین كتێبه به‌سووده‌كانیش قورئانه له‌گه‌ڵ ئه‌و كتێبانه‌ى كه ته‌فسیرى ده‌كه‌ن ، ئینجا كتێبه‌كانى فه‌رمووده و ئه‌و كتێبانه‌ى ئه‌و فه‌رموودانه رِوون ده‌كه‌نه‌وه .
به‌رِاستى به خوێندنه‌وه‌ى ئه‌و كتێبانه ده‌روونى مرۆڤ ئاسووده ده‌بێت ، وه‌كو خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت : [أَلا بِذِكْرِ اللَّهِ تَطْمَئِنُّ الْقُلُوبُ ] .








