خۆشگوزه‌رانى زۆر ، ده‌بێته هۆى سه‌ركه‌شى و سنوور تێپه‌رِاندن ، و لاو له خۆ بایى ده‌كات و واى لێده‌كات كه گوێ به زۆر شت نه‌دات ، و دڵى په‌یوه‌ست ده‌كات به خۆشى و جوانیه‌كانى دونیا و رِۆژى قیامه‌تى له بیرده‌باته‌وه .
خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت : [وَاتَّبَعَ الَّذِينَ ظَلَمُوا مَا أُتْرِفُوا فِيهِ وَكَانُوا مُجْرِمِينَ ] [ هود : 116 ] . واته : زۆربه‌یان له سنوورى فه‌رمانى خوا ده‌رچوون و شوێن رِابواردن و ئاره‌زوو كه‌وتن ، ئیتر به‌و كرده‌وه ناشرینه‌یان چوونه رِیزى تاوانبار و خراپه‌كارانه‌وه .
بۆیه پێویسته له سه‌ر باوكان و دایكان منداڵه‌كانیان دوور بخه‌نه‌وه له خۆشگوزه‌رانى زۆر ، و رِایان بهێنن له سه‌ر رِه‌قى و سه‌ختى ژیان ، بۆ ئه‌وه‌ى رِێزى نیعمه‌ته‌كانى خواى گه‌وره بزانن و سوپاسى بكه‌ن .








