بسم الله الرحمن الرحيم
خوشكى به‌ڕێزم : داواكارم ئه‌گه‌ر بتوانى به گوێى دڵ گوێبیستى ووته‌كانم بیت ، و هه‌ست و بیرى خۆتم بده‌یتێ ، له چه‌ند خوله‌كێكى ژیانت ، بۆ ئه‌وه‌ى چه‌ند ئامۆژگاریه‌كت به گوێدا بده‌م ، كه هه‌موویان ئامۆژگارى دڵسۆزن بۆ كه‌سێكى خۆشه‌ویستى خۆى ، له لایه‌ن كه‌سێكى په‌رۆش له سه‌ر دوا ڕۆژ و ژیانت ، له ڕۆژگارێكدا كه ئامۆژگاریكاران تێدا كه‌م و به‌ده‌گمه‌نن ، ئامۆژگاریه‌كانیشم به شێوه‌ى پرسیار ده‌بن ، بۆ ئه‌وه‌ى هه‌موو پرسیارێكى زه‌نگێكى بیداركارى بێت ، و چیتر له خه‌وى غه‌فڵه‌ت بێدارت بكاته‌وه ، و به ئاگا بیت ، و قۆڵى خواناسانه‌ى بۆ هه‌ڵماڵیت و په‌شیمان ببیته‌وه له‌وه‌ى كه ڕۆژێك له ڕۆژان كه‌مته‌رخه‌میه‌كت نوواندبێت له باڵا پۆشیتدا ، كه نیشانى بڕوادارى حیشمه‌ت و جوانى تۆیه له دونیاى كۆتاى هاتوو ، هۆكارى ڕزگار بوونى هه‌تا هه‌تاییته له ئاگرى دۆزه‌خ ، ئه‌و دۆزه‌خه‌ى كه خواى په‌روه‌ردگار له وه‌سفیدا فه‌رموویه‌تى :[ فَاتَّقُواْ النَّارَ الَّتِي وَقُودُهَا النَّاسُ وَالْحِجَارَةُ ] ( سورة البقرة : 24 ) ، واته : له‌و ئاگره بترسن كه سووته‌مه‌نیه‌كه‌ى خه‌ڵك و به‌رده ، خواى په‌روه‌ردگار په‌ناى من و تۆش بدات له‌وه‌ى كه خۆمان به ده‌ستى خۆمان بۆ دونیا و خۆشیه‌كى كاتى بكه‌ین به سووته‌مه‌نى ئه‌و ئاگره ، بۆیه داواكارم ئه‌گه‌ر تا ئه‌م ڕۆش كه‌مته‌رخه‌میه‌كت له باڵاپۆشه‌كه‌تدا كردبێت ، دوواى بیستنى ئه‌م ووتانه بڕیارى یه‌ك لاى خۆت بده‌یت و باڵاپۆشیه‌كه‌ت به باشترین شێوه و به‌و مه‌رجانه‌ى كه پێویسته له باڵا پۆشه‌كه‌تدا هه‌بێت ئه‌نجام بده‌یت ، و سه‌رده‌مى سستى و ته‌مبه‌ڵى به‌لاوه بنه‌یت ، بزانى كه مانه‌وه‌ت له دونیادا كاتى و كه‌مه ، به‌ڵكو هه‌ر زۆر كه‌مه ، و سه‌رده‌مى لاوێتى ده‌ڕوات و نامێنێت ، و جوانیه‌كه‌شت به‌هه‌مان شێوه له ناو ده‌چێت و نامێنێت ، و گه‌شى و دره‌وشاوه‌یى له ناو ده‌چێت ، ئه‌وه‌ش : به مردنێكى نزیك و خێرا ، یان به پیریه‌ك كه له ڕێگه‌ى هه‌مووانه و دێت ، و به هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌رچوون نیه له ده‌ستى ، خواى په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تى : [ وَاتَّقُواْ يَوْمًا تُرْجَعُونَ فِيهِ إِلَى اللّهِ ثُمَّ تُوَفَّى كُلُّ نَفْسٍ مَّا كَسَبَتْ وَهُمْ لاَ يُظْلَمُونَ ] ( سورة البقرة : 281 ) ، واته : خۆتان بپارێزن له‌و ڕۆژه‌ى كه ده‌گه‌ڕێنه‌وه تیایدا بۆ لاى خواى په‌وره‌دگار ، پاشان هه‌موو كه‌سێك پاداشت ده‌درێته‌وه له‌و كردارانه‌ى كه ئه‌نجامى داون ، و دڵنیاش بن كه كه‌س له‌و ڕۆژه‌دا سته‌مى لێ ناكرێت .
ئه‌مه‌ش ئامۆژگاریه‌كانن :
* ئایا ده‌زانى باڵانه‌پۆشینت سه‌رپێچى كردن و شكاندنى فه‌رمان و ووته‌ى په‌روه‌ردگارته كه فرمانى پێكردوویت :[ يَا أَيُّهَا النَّبِيُّ قُل لِّأَزْوَاجِكَ وَبَنَاتِكَ وَنِسَاء الْمُؤْمِنِينَ يُدْنِينَ عَلَيْهِنَّ مِن جَلَابِيبِهِنَّ ... ] ( سورة الأحزاب : 59 ) ، واته : ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم به خێزان و كچه‌كانت و ئافره‌تى بڕواداران بڵێ با باڵا پۆشه‌كانیان بده‌ن به خۆیاندا .
وه هه‌روه‌كو فه‌رموویه‌تى :[ وَلَا تَبَرَّجْنَ تَبَرُّجَ الْجَاهِلِيَّةِ الْأُولَى ] ( سورة الأحزاب : 33 ) ، واته : له‌كاتى ده‌رچونتاندا خۆتان ڕووت نه‌كه‌نه‌وه ، هه‌روه‌ك چۆن ئافره‌تان له سه‌رده‌مى نه‌فامیدا خۆیان ڕووت ده‌كرده‌وه .
* وه ئایا ده‌زانیت ئه‌و كاره‌ت هۆكارى ئازاردنى خۆته ، هه‌روه‌كو خواى گه‌وره فه‌رموویه‌تى :[ يَا أَيُّهَا النَّبِيُّ قُل لِّأَزْوَاجِكَ وَبَنَاتِكَ وَنِسَاء الْمُؤْمِنِينَ يُدْنِينَ عَلَيْهِنَّ مِن جَلَابِيبِهِنَّ ذَلِكَ أَدْنَى أَن يُعْرَفْنَ فَلَا يُؤْذَيْنَ وَكَانَ اللَّهُ غَفُورًا رَّحِيمًا ] ( سورة الأحزاب : 59 ) ، واته : ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم به خێزان و كچه‌كانت و ئافره‌تى بڕواداران بڵێ با باڵا پۆشه‌كانیان بده‌ن به خۆیاندا ، ئه‌وه‌ش نزیك تره بۆ ئه‌وه‌ى كه به ڕه‌وشت به‌رز و به حه‌یا و حیشمت بناسرێنه‌وه ، و ئه‌زیه‌ت و ئازار نه‌درێن ، په‌روه‌ردگارى تۆش لێبوورده و میهره‌بانه .
* وه ئایا ده‌زانیت به‌و كاره‌ت چاوى گورگه برسیه‌كان ، و كه‌سانى دڵ نه‌خۆش تێر ده‌كه‌یت ، و ده‌بیته‌ى هۆى ئه‌وه‌ى سه‌ده‌ان له‌و گورگانه ته‌ماحت تێ بكه‌ن ؟! هه‌روه‌كو خواى گه‌وره فه‌رموویه‌تى : [ فَلَا تَخْضَعْنَ بِالْقَوْلِ فَيَطْمَعَ الَّذِي فِي قَلْبِهِ مَرَضٌ ] (سورة الأحزاب : 32 ) ، واته : پێویسته له سه‌رتان له هه‌موو ڕێگه‌یه‌كى حه‌رام و قه‌ده‌غه‌كرا و خۆتان بپارێزن ، له‌وانه‌ش قسه نه‌كردنه به نازه‌وه له‌گه‌ڵ پیاوانى نامه‌حره‌مدا ، بۆ ئه‌وه‌ى كه‌سانى ده‌روون نه‌خۆش ته‌ماحتان تێنه‌كه‌ن ، ووته‌شتان با ووته‌یه‌كى ئاسایى بێت ، ئه‌مه ئه‌گه‌ر ووته‌كانت ئه‌وه‌نده كاریگه‌ر بن ، ئه‌ى ئه‌بێت باڵا نه‌پۆشینت چۆن بێت ؟!! جا ئامان نه‌كه‌ى خوشكه‌كه‌م خۆت بكه‌یته جێی ته‌ماحى گورگه برسیه‌كانى ئه‌م ڕۆژگاره .
* وه ئایا ده‌زانیت كه باڵا نه‌پۆشینت پێچه‌وانه بوونه‌وه‌ى ووته‌ى پێغه‌مبه‌ره‌ى خوایه صلى الله عليه وسلم ، و ڕازیكردن و شوێنكه‌وته‌ى ووته‌ى شه‌یتانه‌كانى جنۆكه و مرۆڤه ؟! پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم فه‌رموویه‌تى : " يا أسماء إن المرأة إذا بلغت المحيض لم يصلح أن يرى منها شي‌ء إلا هذا وهذا – وأشار إلى وجهه وكفيه " ( حسنه الألباني في صحيح الجامع ، برقم : 7874 ) ، واته : ئه‌ى ئه‌سما ئه‌گه‌ر ئافره‌تى موسڵمان گه‌شته ته‌مه‌نى باڵغ بوون نابێت جگه له ده‌سته‌كان و ڕوومه‌تى زیاتر ده‌ركه‌وێت .
وه خواى په‌روه‌ردگار بۆمان ده‌گێڕێته‌وه كه شه‌یتان له‌گه‌ڵ باوكه ئاده‌م و دایكه حه‌وادا چى كردووه ، كه فه‌رموویه‌تى : [ ... فَبَدَتْ لَهُمَا سَوْآتُهُمَا ... ] ( سورة طـه : 121 ) ، واته : به هۆى ئه‌و تاوانه‌ى كه پێی كردن ، عه‌وره‌تیان ده‌ركه‌وت .
* وه ئایا ده‌زانیت به‌و كاره‌ت خۆت به ئه‌هلى دۆزه‌خ داده‌نه‌یت ، و خۆت ده‌خه‌یته ڕێزى دۆزه‌خیانه‌وه ، خواى په‌روه‌ردگار پارێزه‌رت بێت له ئاگرى دۆزه‌خ ، پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم فه‌رموویه‌تى :" صِنْفَانِ مِنْ أَهْلِ النَّارِ لَمْ أَرَهُمَا ... وَنِسَاءٌ كَاسِيَاتٌ عَارِيَاتٌ مُمِيلاَتٌ مَائِلاَتٌ رُءُوسُهُنَّ كَأَسْنِمَةِ الْبُخْتِ الْمَائِلَةِ ... " ( رواه مسلم ) ، واته : دوو كۆمه‌ڵ هه‌ن له ئه‌هلى دۆزه‌خ نه‌مبینیوون ... كۆمه‌ڵێكیان ئافره‌تێلێكن داپۆشراون به‌ناو له ڕاستیدا ڕووتن ، به‌له‌نجه‌ولار ده‌ڕۆنه ڕێوه ، و سه‌رنجى پیاوان بۆ خۆیان ڕاده‌كێشن ، و پرچیان به شێوه‌یه‌ك به سه‌ر سه‌ریانه‌وه ده‌به‌ستن وه‌كو بان پشتى ووشتر وایه ... وه زانایان فه‌رمویانه : : (( أراد صلى الله عليه وسلم النساء اللواتي يلبسن من الثياب الشيء الخفيف ، الذي يصف ولا يستر ، فهنَّ كاسيات بالإسم ، عاريات في الحقيقة )) ( جلباب المرأة المسلمة : 127 ) ، واته : مه‌به‌ستى پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم ئه‌و ئافره‌تانه‌یه كه جل و به‌رگى ناسك ده‌كه‌نه به‌ر ئه‌و جۆره پۆشاكانه له ڕاستیدا له‌شیان ده‌رده‌خات ، نه‌ك ئه‌وه‌ى كه دایان بپۆشێت ، ئه‌و جۆره ئافره‌تانه به ناو داپۆشراون ، كه‌چى له ڕاستیدا ڕووتن .
* وه ئایا ده‌زانیت به ئه‌و كاره‌ت وا له خۆت ده‌كه‌ى كه به‌ر نه‌فره‌تى موسڵمانان بكه‌ویت ـ خواى په‌روه‌ردگار په‌نات دات ـ نه‌فره‌تیش ، واته : دوورى و ده‌رچوونت له ڕه‌حمه‌تى خواى به به‌زه‌یى ، هه‌روه‌كو پێغه‌مبه‌رى خوا فه‌رموویه‌تى: " ... ، نساؤهم كاسيات عاريات على رؤوسهن كأسنمة البخت العجاف العنوهن فإنهن ملعونات ... " ( صححه العلامة الألباني في السلسلة الصحيحة ، برقم : 2683 ، وفي صحيح الترغيب والترهيب ، برقم : 2044 ) ، واته : ئافره‌ته‌كانیان داپۆشراون به‌ناو له ڕاستیدا ڕووتن ، به‌سه‌ر سه‌ریانه‌وه وه‌كو پشتى ووشتر هه‌یه ـ واته : پرچیان به شێوه‌یه‌ك به سه‌ر سه‌ریانه‌وه ده‌به‌ستن ـ نه‌فره‌تیان لێ بكه‌ن ئه‌وانه نه‌فره‌ت لێكراوون .
* وه ئایا ده‌زانیت به‌باڵا نه‌پۆشینت خۆتى پێ بێ به‌ش ده‌كه‌ى له به‌هه‌شتى به‌رینى خواى په‌روه‌ردگار ، هه‌روه‌كو پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم ئاماژه‌ى به‌وه داوه و فه‌رموویه‌تى : " صِنْفَانِ مِنْ أَهْلِ النَّارِ لَمْ أَرَهُمَا ... وَنِسَاءٌ كَاسِيَاتٌ عَارِيَاتٌ مُمِيلاَتٌ مَائِلاَتٌ رُءُوسُهُنَّ كَأَسْنِمَةِ الْبُخْتِ الْمَائِلَةِ لاَ يَدْخُلْنَ الْجَنَّةَ وَلاَ يَجِدْنَ ڕيحَهَا وَإِنَّ ڕيحَهَا لَيُوجَدُ مِنْ مَسِيرَةِ كَذَا وَكَذَا " ( رواه مسلم ) . واته : دوو كۆمه‌ڵ هه‌ن له ئه‌هلى دۆزه‌خ نه‌مبینیوون ... كۆمه‌ڵێكیان ئافره‌تێلێكن داپۆشراون به‌ناو له ڕاستیدا ڕووتن ، به‌له‌نجه‌ولار ده‌ڕۆنه ڕێوه ، و سه‌رنجى پیاوان بۆ خۆیان ڕاده‌كێشن ، و پرچیان به شێوه‌یه‌ك به سه‌ر سه‌ریانه‌وه ده‌به‌ستن وه‌كو بان پشتى ووشتر وایه ، ئه‌وانه ناڕۆنه به‌هه‌شته‌وه ئه‌گه‌ر چى بۆنى به‌هه‌شت له دوورى ئه‌وه‌نده و ئه‌وه‌نده‌شه‌وه ده‌بیسترێت .
* وه ئایا ده‌زانیت به‌و كرداره‌ت تاوانى ئه‌و كه‌سانه‌ش ده‌خه‌یته ئه‌ستۆه خۆت كه تۆ له خشته‌یان ده‌بیت ، و ده‌یانخه‌یته تاوانه‌وه ، خواى په‌روه‌ردگار فه‌رمویه‌تى :[ لِيَحْمِلُواْ أَوْزَارَهُمْ كَامِلَةً يَوْمَ الْقِيَامَةِ وَمِنْ أَوْزَارِ الَّذِينَ يُضِلُّونَهُم بِغَيْرِ عِلْمٍ أَلاَ سَاء مَا يَزِرُونَ ] ( سورة النحل : 25 ) .
واته : له ڕۆژى دواییدا تاوانباران تاوانى خۆیان به ته‌واوى هه‌ڵده‌گرن ، له‌گه‌ڵ تاوانى ئه‌وانه‌ى كه گومڕایان ده‌كه‌ن به بێ زانین ، به‌ڕاستى ئه‌وه تاوانباریه‌كى زرۆ خراپه .
* وه ئایا ده‌زانیت به‌و كاره‌ت خۆت ده‌خه‌یته ڕیزى دوو ڕووانه‌وه ـ خواى په‌روه‌ردگار په‌ناده‌رت بێت له‌و كاره ـ هه‌روه‌كو له فه‌رمووده‌دا هاتووه كه پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم فه‌رموویه‌تى : " وشر نسائكم المتبرجات المتخيلات ، وه‌ن المنافقات ، لا يدخل الجنة منهن إلا مثل الغراب الأعصم " ( صححه العلامة الألباني في : الصحيحة ، برقم : 1849 ) ، واته : خرابترینى ئافره‌ته‌كانتان ئه‌و ئافره‌تانه‌ن كه جوانیه‌كانى خۆیان ده‌رده‌خه‌ن ، و خۆ ده‌ڕٍازێننه‌وه ، و له خۆ ڕازین و فیز و ته‌كه‌بور ده‌كه‌ن به سه‌ر ئافره‌تانى تردا ، به‌ڕاستى ئه‌وانه خۆ ده‌شوبهێنن به دوو ڕووان ، هیچ یه‌كێك له‌وانه ناڕواته به‌هه‌شته‌وه ، ئیللا وه‌كو قه‌ڵه بازه‌ڵه نه‌بێت ( كه جۆرێكه له قه‌ڵه ڕه‌ش باڵه‌كانى یان پێكانى سپین ) ، هێنانه‌وه‌ى ئه‌م شێوه‌یه له قه‌ڵه ڕه‌ش به نموونه به هۆى كه‌میانه‌وه‌یه ، بۆ ئاماژه كردنه به كه‌مى ئه‌و ئافره‌تانه‌ى كه ده‌ڕۆنه به‌هه‌شته‌وه ، ئه‌گه‌ر باڵا پۆش نه‌بن .
له كۆتایدا پێت ده‌ڵێم ئه‌گه‌ر تاكو ئه‌م ڕۆ نه‌تزانیبێت ، ئه‌وا ئه‌م ڕۆ ئه‌و تاوانه‌ت لا ئاشكرا بوو ، به‌ڵام نائومیدیش مه‌به له ڕه‌حمه‌تى خواى میهره‌مان ئه‌گه‌ر تۆبه‌یه‌كى ڕاسته‌قینه‌ت كرد و گه‌ڕایته‌وه بۆ لاى ئه‌و ، هه‌روه‌كو فه‌رموویه‌تى :[ قُلْ يَا عِبَادِيَ الَّذِينَ أَسْرَفُوا عَلَى أَنفُسِهِمْ لَا تَقْنَطُوا مِن رَّحْمَةِ اللَّهِ إِنَّ اللَّهَ يَغْفِرُ الذُّنُوبَ جَمِيعًا إِنَّهُ هُوَ الْغَفُورُ الرَّحِيمُ ] ( سورة الزمر : 53 ) ، واته : بڵێ به‌و به‌ندانه‌ى كه زیادڕه‌ویان كردووه له تاوان كردن‌دا ، بێ ئومێد و مه‌ئیووس نه‌بن له ڕه‌حم و به‌زه‌یى خواى په‌روه‌ردگار ، چونكه خواى په‌روه‌ردگار له هه‌موو تاوانێك خۆش ده‌بێت ، هه‌ر ئه‌ویشه لێبورده ، و به به‌زه‌یى یه به‌رامبه‌ر به به‌نده‌كانى .
جا خوشكى به‌ڕێزم : بیرێك له‌م ووتانه بكه‌ره‌وه ، وبڕیار بده كه ئایا دواى بیستنى ئه‌م ووتانه هێشتا هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بیت له سه‌ر باڵا نه‌پۆشینت ، وهێشتا دڵت ڕانه‌چه‌ڵه‌كیوه ؟! یان چى ؟!
وَآخِرُ دَعْوَاهُمْ أَنِ الْحَمْدُ لِلّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ