باوه‌ڕبوون به خواى گه‌وره به‌وه ئه‌بێ ، كه باوەڕت ببێ خواى گه‌وره په‌رستراوى ڕاسته‌قینه‌یه و شایسته‌ى په‌رستنه ، جگه له‌و هیچ كه‌س و شتێكى تر شایسته‌ى په‌رستن نىیه ، چونكه خوا به‌دیهێنه‌رى خه‌ڵكى یه و چاكه‌یان به‌رانبه‌ر ئه‌ك او ڕۆزیان ئه‌دا و زانایه به په‌نهان و ئاشكرایان ، هه‌ر ئه‌و توناى هه‌یه پاداشتى چاكه كارانیان بداته‌وه و سزاى تاوانبارانیشیان بدات .
خواى گه‌وره ئاده‌میزاد و جنۆكه‌ى ته‌نها بۆ په‌رستن به‌دى هێناوه، فه‌رمانیشى به‌وه پێ كردوون وه‌كو ده‌فه‌رموێ : [وَمَا خَلَقْتُ الْجِنَّ وَالْإِنسَ إِلَّا لِيَعْبُدُونِ مَا أُرِيدُ مِنْهُم مِّن رِّزْقٍ وَمَا أُرِيدُ أَن يُطْعِمُونِ إِنَّ اللَّهَ هُوَ الرَّزَّاقُ ذُو الْقُوَّةِ الْمَتِينُ] الزاريات : 56 ـ 58 .
واته : جنۆكه و ئاده‌میزادم بۆ هیچ دروست نه‌كردووه ته‌نها بۆ ئه‌وه نه‌بێت كه عیباده‌تم بكه‌ن ، رِۆزیم له‌وان ناوێ و ناشمه‌وێ خۆراكم بده‌نێ ، به‌رِاستى هه‌ر خوایه رِۆزى ده‌ر و خاوه‌ن هێز و ده‌سه‌ڵات .
وه ده‌فه‌رموێ :[ يَا أَيُّهَا النَّاسُ اعْبُدُواْ رَبَّكُمُ الَّذِي خَلَقَكُمْ وَالَّذِينَ مِن قَبْلِكُمْ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ الَّذِي جَعَلَ لَكُمُ الأَرْضَ فِرَاشاً وَالسَّمَاء بِنَاء وَأَنزَلَ مِنَ السَّمَاء مَاء فَأَخْرَجَ بِهِ مِنَ الثَّمَرَاتِ رِزْقاً لَّكُمْ فَلاَ تَجْعَلُواْ لِلّهِ أَندَاداً وَأَنتُمْ تَعْلَمُونَ ] البقرة : 21 – 22 .
واته : ئه‌ى خه‌ڵكینه په‌روه‌ردگارى خۆتان بپه‌رستن ، ئه‌و په‌روه‌ردگاره‌ى كه ئێوه و پێشینانى خوڵقاند بۆ ئه‌وه‌ى خواپه‌رستى بكه‌ن ، ئه‌و په‌روه‌ردگاره‌ى كه زه‌وى كردووه‌ته فه‌رش بۆ ئێوه و ئاسمانیشى كردووه‌ته بینا و له ئاسمانیش ئاو و بارانى بۆ ئێوه ناردوه ، به هۆى ئه‌و بارانه‌وه هه‌موو جۆره میوه‌یه‌كى بۆ رِۆزى ( رزق ) ى ئێوه له زه‌وى رِوواندووه ، كه‌وابوو هاوبه‌ش بۆ خوا دامه‌نێن له كاتێكدا كه ئه‌وانه ئه‌زانن .
هه‌روه‌ها بێگومان خواى گه‌وره پێغه‌مبه‌رانى ڕه‌وانه كردووه و كتێبه‌كانى دابه‌زاندووه بۆ رِوون كردنه‌وه و بانگه‌واز كردن بۆ ئه‌م رِاستىیه ، وه بۆ ترساندن له كردنى ئه‌وانه‌ى پێچه‌وانه‌ى ئه‌م ڕاستىیه ده‌وه‌ستن ، وه‌كو خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت :[ وَلَقَدْ بَعَثْنَا فِي كُلِّ أُمَّةٍ رَّسُولاً أَنِ اعْبُدُواْ اللّهَ وَاجْتَنِبُواْ الطَّاغُوتَ] النحل : 36 .
واته : به ڕاستى ئێمه له ناو هه‌ر ئوممه‌تێكدا پێغه‌مبه‌رێكمان ناردووه تا خوا به ته‌نها بپه‌رستن و دوور كه‌ونه‌وه له په‌رستنى جگه له خوا ، وه‌كو شه‌یتان و بت و فاڵچى و ... هتد .
وه ده‌فه‌رموێ : [ وَمَا أَرْسَلْنَا مِن قَبْلِكَ مِن رَّسُولٍ إِلَّا نُوحِي إِلَيْهِ أَنَّهُ لَا إِلَهَ إِلَّا أَنَا فَاعْبُدُونِ] الأنبياء : 25 .
واته : ئێمه به‌ر له تۆ هیچ پێغه‌مبه‌رێكمان رِه‌وانه نه‌كردووه ئیلا وه‌حى مان بۆ ناردووه كه بێجگه له من هیچ په‌رستراوێك نىیه كه شایسته‌ی په‌رستن بێت جگه له من جا كه‌وا بوو ته‌نها من بپه‌رستن .
وه ده‌فه‌رموێ : [ الر كِتَابٌ أُحْكِمَتْ آيَاتُهُ ثُمَّ فُصِّلَتْ مِن لَّدُنْ حَكِيمٍ خَبِيرٍ ، أَن لاَّ تَعْبُدُواْ إِلاَّ اللّهَ إِنِّنِيَ لَكُمْ مِّنْهُ نَذِيرٌ وَ بَشِيرٌ ]هود : 1 ـ 2 .
واته : ئه‌م قورئانه كتێــبێكه ئایه‌ته‌كانى تێر و ته‌سـه‌ل كراوه و شه‌رح دراوه له لایه‌ن خوایه‌كى زانا و داناوه ، پێیان بڵێ هیچ كه‌س و شتێكى تر نه‌په‌رستن جگه له خوا ، وه بڵێ من ته‌نها موژده‌ر و ترسێنه‌رم .
حه‌قیقه‌تى ئه‌م په‌رستنه‌ش بریتىیه له تاك كردنه‌وه‌ى خوا له هه‌موو ئه‌و په‌رستنانه‌ى به‌نده ئه‌نجامیان ئه‌دات ، له پاڕانه‌وه و ترس و ئومێدپێ بوون و نوێژ و ڕۆژو و سه‌ربڕین و نه‌زر و چه‌ندین شتى تر له جۆره‌كانى په‌رستن ، به مل كه‌چى و ترسه‌وه له گه‌ڵ ته‌واوى خۆشه‌ویستى دا بۆ خوا .
زۆربه‌ى ئایه‌ته‌كانى قورئان له باسكردنى ئه‌م بنچینه گه‌وره‌یه‌دا دابه‌زیوون وه‌كو ئایه‌تى: [فَاعْبُدِ اللَّهَ مُخْلِصًا لَّهُ الدِّينَ أَلَا لِلَّهِ الدِّينُ الْخَالِصُ] الزمر:2 ـ 3 .
واته : خوا بپه‌رسته و گه‌ردن كه‌چێتی بۆ ساغ بكه‌ره‌وه ، وه بزانه په‌رستن و گه‌ردن كه‌چێتى ته‌نها بۆ ئه‌وه .
وه ئایه‌تى : [وَقَضَى رَبُّكَ أَلاَّ تَعْبُدُواْ إِلاَّ إِيَّاهُ ]الإسرا‌ء : 23 .
واته : وه په‌روه‌ردگارت فه‌رمانى داوه كه بێجگه له‌و نه‌په‌رستن ته‌نها ئه‌و نه‌بێ .
وه ئایه‌تى : [ فَادْعُوا اللَّهَ مُخْلِصِينَ لَهُ الدِّينَ وَلَوْ كَرِهَ الْكَافِرُونَ] غافر : 14 .
واته : جا هاوار له خوا بكه‌ن و په‌رستـنى خـۆتــــان به دڵسۆزى و به پاكى بۆ ئه‌و ئه‌نجام بده‌ن ، هه‌رچه‌ند كافران پێیان ناخۆش بێت .
وه له هه‌ردوو صە‌حیحى بوخارى و موسلیم دا هاتووه له (معاذ)ه‌وه رضي الله عنه كه پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم ئه‌فه‌رموێت : [حق الله على العباد أن يعبدوه ولا يشركوا به شيئا] .
واته : مافى خوا به سه‌ر به‌نده‌كانه‌وه ئه‌وه‌یه كه به ته‌نها بیپه‌رستن و هیچ هاوبه‌شێكى بۆ برِیار نه‌ده‌ن .
* له باوەڕ بوون به خوا : باوه‌ڕ بوونه به هه‌موو ئه‌وانه‌ى خوا له سه‌ر به‌نده‌كانى پێویستى كردووه ، وه‌كو پێنج پایه‌كانى ئیسلام كه بریتین له شایه‌توومان و نوێژكردن و زه‌كاتدان و ڕۆژووگرتن و حه‌ج كردن بۆ كه‌سێ كه بتوانێ ، وه جگه له‌مانه له‌و (واجب)ـانه‌ى كه له شرع دا هاتوون .
گرنگ و گه‌وره‌ترین پایه له پایه‌كانى ئیسلام بریتىیه له شایه‌توومان ، كه شایه‌تى دانه به‌وه‌ى كه هیچ خوایه‌ك نى یه شیاوى په‌رستن بێت ته‌نها خواى گه‌وره نه‌بێ ، وه شایه‌تى دانه به‌وه‌ى كه محمد صلى الله عليه وسلم پێغه‌مبه‌رى خوایه.
كه‌وابوو شایه‌تى دان به [لا إله إلاَّ الله ] ئه‌وه پێویست ده‌كات كه په‌رستن به پاكی ته‌نها بۆ خوا ئه‌نجام بدرێ و بۆ هیچ كه‌سى تر ئه‌نجام نه‌درێ ، ئه‌مه واتاى [لا إله إلاَّ الله ]یه ، واتاكه‌ى ئه‌وه‌یه كه هیچ په‌رستراوێك نىیه شایه‌نى په‌رستن بێ ته‌نها خوا نه‌بێ ، هه‌موو ئه‌وانه‌ى جگه له خوا ده‌په‌رسترێن له مرِۆڤـ و فریشته و جنۆكه و شتانى تر به به‌تاڵ و نارِه‌وا ده‌په‌رسترێن ، ئه‌وه‌ى به رِاستى شیاوى په‌رستنه ته‌نها خوایه و به‌س ، وه‌كو ده‌فه‌رموێ : [ذَلِكَ بِأَنَّ اللَّهَ هُوَ الْحَقُّ وَأَنَّ مَا يَدْعُونَ مِن دُونِهِ هُوَ الْبَاطِلُ ]الـحج : 62 .
واته : ئه‌و خوایه و ئایینه‌كه‌شی و په‌رستنى به ته‌نها رِاست و رِه‌وایه ، وه ئه‌وانه‌ى كه جگه له خوا ده‌په‌رسترێن شیاوى په‌رستن نین .
پێشتر ئه‌وه ڕوون كرایه‌وه كه خوا ئاده‌میزاد و جنۆكه‌ى بۆ په‌رستن به‌دیهێناوه و فه‌رمانیشى به‌وه پێ كردوون ، پێغه‌مبه‌رانى بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ڕه‌وانه كردووه ، كتێبه‌كانى دابه‌زاندووه بۆ هه‌مان مه‌به‌ست ، كه‌وابوو به باشى بیر له‌وه بكه‌ره‌وه و تێ بفكرێ بۆ ئه‌وه‌ى بۆت ده‌ركه‌وێ كه زۆربه‌ى موسڵمانان تووشى چ نه‌فامىیه‌كى گه‌وره بوون به‌رانبه‌ر ئه‌م بینچینه گرنگ و به نرخه ، ته‌نانه‌ت له گه‌ڵ خوادا شتى تریان په‌رستووه و مافى بێخه‌وشى خوایان دا به كه‌سانى تر .
* له باوه‌ڕ بوون به خوا : باوه‌ڕ بوونه به‌وه‌ى كه خوا به‌دیهێنه‌رى هه‌موو جیهانه و هه‌ڵسورِێنه‌رى كاروباریانه و فه‌رمانڕه‌وایه به سه‌ریانه‌وه به زانست و توناى خۆى ، به هه‌ر شێوه‌یه‌ك خۆى بیه‌وێ ، خواى گه‌وره خاوه‌ن و پادشاى دونیا و ڕۆژى دوایىیه و په‌روه‌ردگارى هه‌موو جیهانیانه و هیچ به‌دیهێنه‌رێكى تر جگه له‌و نىیه .
* له باوه‌ڕبوون به‌خوا : باوه‌رِ بوونه به‌وه‌ى كه خوا پێغه‌مبه‌رانى ناردووه و كتێبه‌كانى دابه‌زاندووه بۆ چاك كردنى به‌نده‌كان و بانگه‌وازكردن بۆ شتانێ كه رِِزگاربوونى ئه‌وانى تێدایه له ئێستا و ئاینده‌دا ، وه باوه‌رِبوون به‌وه‌ى كه خوا له هه‌موو ئه‌مانه هیچ هاوبه‌ش و هاوه‌ڵێكى نىیه وه‌ك ده‌فه‌رموێ :[ اللَّهُ خَالِقُ كُلِّ شَيْءٍ وَهُوَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ وَكِيلٌ]الزمر : 62 .
واته : خوا به‌دیهێنه‌رى هه‌موو شتێكه , و هه‌ر ئه‌ویش پارێزه‌رى هه‌موو شتێكه .
وه ده‌فه‌رموێ : [إِنَّ رَبَّكُمُ اللَّهُ الَّذِي خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ فِي سِتَّةِ أَيَّامٍ ثُمَّ اسْتَوَى عَلَى الْعَرْشِ يُغْشِي اللَّيْلَ النَّهَارَ يَطْلُبُهُ حَثِيثاً وَالشَّمْسَ وَالْقَمَرَ وَالنُّجُومَ مُسَخَّرَاتٍ بِأَمْرِهِ أَلا لَهُ الْخَلْقُ وَالْأَمْرُ تَبَارَكَ اللَّهُ رَبُّ الْعَالَمِينَ ]الأعراف : 54 .
واته : به‌ڕاستى په‌روه‌ردگارى ئێوه ئه‌و خوایه‌یه ، كه ئاسمانه‌كان و زه‌وى له شه‌ش ڕۆژدا خه‌لق كرد له پاشان له‌سه‌ر عه‌رشدا به‌رز بووه‌وه ، و به تاریكى شه‌و ڕۆژ دائه‌پۆشێ و شه‌و به‌دواى ڕۆژدا به‌بێ دواكه‌وتن ئه‌روات ، خۆر و مانگ و ئه‌ستێره‌كانى به‌دیهێنا له‌حاڵه‌تێكدا ژێربارى فه‌رمانى خوان ، دروستكردن و فه‌رمان ته‌نها بۆ ئه‌وه ، پڕ به‌ره‌كه‌ته خوایه‌ك كه په‌روه‌ردگارى هه‌موو جیهانیانه .
* له باوەڕ بوون به خوا : باوه‌ِ بوونه به‌و ناو و سیفه‌ته به‌رز و جوانانه‌ى كه له قورئان و سوننه‌تدا هاتوون ، به‌بێ ده‌ست كارى و په‌كخستن و چۆنیه‌تى بۆ دیاری كردن و وێكچواندن ، به‌ڵكو پێویسته چۆن هاتووه ئاواش برِوات ، له گه‌ڵ باوه‌رِ بوون به‌و واتا گرنگ و گه‌ورانه‌ى ده‌یگه‌یه‌نن ، كه سیفاتى خوان ، پێویسته به‌وانه وه‌سف بكرێ به‌شێوازێكى شیاو به‌بێ وێكچواندن به دروستكراوه‌كانىیه‌وه له هیچ سیفه‌تێك له سیفه‌ته‌كانى دا ، وه‌كو ده‌فه‌رموێ :[ لَيْسَ كَمِثْلِهِ شَيْءٌ وَهُوَ السَّمِيعُ الْبَصِيرُ ]الشورى : 11 .
واته : هیچ شتێك به‌وێنه‌ى خوا نه‌یه ، وه ئه‌وه بیسه‌ر و بینه‌ری رِه‌ها .
وه ده‌فه‌رموێ: [فَلاَ تَضْرِبُواْ لِلّهِ الأَمْثَالَ إِنَّ اللّهَ يَعْلَمُ وَأَنتُمْ لاَ تَعْلَمُونَ ]النحل : 74 .
واته : جاله‌به‌ر ئه‌وه بۆ خوا هاوشێوه دامه‌نێن ، به‌رِاستى خوا ده‌زانێ و ئێوه نازانن .
ئه‌مه بیروباوه‌ڕى ئه‌هلى سوننه و جه‌ماعه بوو ، له هاوه‌ڵان و شوێن كه‌وتوانیان : وه‌كو پێشه‌وا (أبو الحسن الأشعري) خواى لێ ڕ‌ازى بێت له كتێبى (الـمقالات عن أصحاب الحديث وأهل السنة ) هێناویه‌تی ، وه چه‌ندین كه‌سى تر له زانایان و ئیمانداران هێناویانه .
پێشه‌وا (الأوزاعي) ـ خواى لێ ڕ‌ازى بێت ـ فه‌رموویه‌تى ((پرسیار كراوه له زوهرى و مه‌كحول ده‌رباره‌ى ئایه‌ته‌كانى سیفات فه‌رمویانه : وه‌كو چۆن هاتوون با ئاواش برِۆن)).
وه‌لیدى كوڕى موسلیم ـ خواى لێ رِازى بێت ـ فه‌رموویه‌تى : ((پرسیار كراوه له مالك و ئه‌وزاعى و (لیث)ى كورِى سه‌عد و سوفیانى (ثوری) ـ رِه‌حمه‌تى خوایان لێ بێت ـ ده‌رباره‌ى ئایه‌ته‌كانى سیفات ؟ هه‌موویان فه‌رموویانه : چۆن هاتوون با ئاواش بڕۆن به‌بێ چۆنیه‌تى بۆ دانان)) .
ئه‌وزاعى ـ خواى لێ ڕ‌ازى بێت ـ فه‌رموویه‌تى : ((ئێمه كاتێ شوێنكه‌وتووان زۆریان له‌ژیاندا مابوون ئه‌مانگووت خوا له‌سه‌ر عه‌رشدایه ، وه باوه‌ڕمان هه‌یه به هه‌موو ئه‌و سیفه‌تانه‌ى له سوننه‌تدا هاتوون)) .
هه‌روه‌ها كاتێ پرسیار كراوه له (ربیعه)ى كوڕى (أبو عبد الرحمن) مامۆستاى ئیمامى مالك ـ خواى لێ ڕازی بێت ـ ده‌رباره‌ى (الإستواء) فه‌رموویه‌تى: ((الإستواء ڕاسته و زانراوه و چۆنێتى باس ناكرێ ، سه‌رچاوه‌ى په‌یام هى خوایه و پێغه‌مبه‌ر ته‌نها ڕاگه‌یاندنى له‌سه‌ره و ئێمه‌ش باوه‌ڕ پێ كردنى)) .
كاتێ پرسیار كراوه له پێشه‌وا مالك ـ خواى لێ رِازى بێت ـ ده‌رباره‌ى (الإستواء) فه‌رموویه‌تى : (( (الإستواء) زانراوه ، چۆنێتى نه‌زانراوه ، باوه‌رِ بوون پێى پێویسته ، پرسیاركردن ده‌رباره‌ى بیدعه‌یه ، پاشان به‌خاوه‌ن پرسیاره‌كه‌ى ووت : من تۆ به‌كابرایه‌كى خراپ ده‌زانم ! فه‌رمانى دا به‌ده‌ركردنى و ده‌ریان كرد )) . به‌هه‌مان واتا ڕیوایه‌ت كراوه له دایكى ئیماندارانه‌وه (أم سلمه) ـ خواى لێ رِازى بێت ـ .
پێشه‌وا (أبو عبدالرحمن بن المبارك) ـ خواى لێ ڕ‌ازى بێت ـ فه‌رموویه‌تى : ((به‌و شێوه‌یه خواكه‌مان ده‌ناسین كه له‌سه‌رووى ئاسمانه‌كان دایه و له سه‌ر عه‌رشه و جیاوازه له دروستكراوه‌كانى)) .
وته‌ى زانایان و پێشه‌وایان له‌م بابه‌ته‌دا زۆره ناتوانرێت هه‌مووى له‌م بابەتەدا باس بكرێ ، هه‌ركه‌س ئه‌یه‌وێ به‌و ووتانه ئاشنا ببێ بابگه‌ڕێته‌وه بۆ نووسراوى زانایانى ئه‌هلى سوننه له‌م ڕووه‌وه ، وه‌كو كتێبى (السنه) له نوسینى (عبدالله كوڕى ئیمامى ئه‌حمه‌د) و كتێبى (التوحید) له نوسینى (محمدى كوڕى خوزه‌یمه) و كتێبى (السنه) له نوسینى (أبوبكر بن أبي عاصم) ) و وه‌ڵامه‌كه‌ى شێخى ئیسلام (ابن تمیمة) ـ خواى لێ رازى بێ ـ بۆ خه‌ڵكى (حماه) ، كه وه‌ڵامێكى زۆر گرنگ و به سووده ، به‌رِاستى بیر‌و باوه‌ڕى ئه‌هلى سوننه‌ى تێدا رِونكردووه‌ته‌وه ، زۆر له‌وته‌ى زانیان و به‌ڵگه‌ى شه‌رعى و عه‌قڵى تێدا هێناوه له سه‌ر ڕاستێتى ئه‌وه‌ى ئه‌هلى سوننه فه‌رموویانه ، وه بۆ پوچه‌ڵ كردنه‌وه‌ى قسه‌ى نه‌یاره‌كانیان . هه‌روه‌ها له‌نامیلكه‌ى (التدمرية)شدا درێژه‌ى به‌م باسه داوه و بیروباوه‌ڕى ئه‌هلى سوننه‌ى تێدا ڕوونكردووه‌ته‌وه به به‌ڵگه‌ى شه‌رعى و عه‌قڵى ، وه به‌ر په‌رچى نه‌یاره‌كانى داوه‌ته‌وه ، به‌شێوه‌یه‌كى وا كه حه‌ق سه‌رخا و ناحه‌ق له بن ده‌ربێنێ بۆ هه‌ر زانایه‌ك به نیازى پاك و به مه‌به‌ستى ناسینى حه‌قه‌وه ته‌ماشاى بكات .
هه‌ر كه‌س پێچه‌وانه‌ى ئه‌هلى سوننه بێ له باوه‌ڕ بوون به‌ناو و سیفه‌ته‌كانى خوا ، ئه‌وا بێ گومان ده‌كه‌وێته ناو پێچه‌وانه كردنى به‌ڵگه نه‌قڵى و عه‌قڵىیه‌كانه‌وه ، له‌گه‌ڵ نه‌سازیه‌كى رِوون و ئاشكرادا له هه‌موو ئه‌وانه‌ى نه‌فىیان ده‌كات و ده‌یانسه‌لمێنێ .
ئه‌هلى سوننه و جه‌ماعه هه‌رچى خوا و پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم سه‌لماندویانه له قورئان وسوننه‌تى (صحيح) دا ، ئه‌وانیش بۆ خواى ده‌سه‌لمێنن به‌بێ وێكچوواندن (تشبیه) ، وه پاك رِایده‌گرن له (له‌یه‌ك چوون) له گه‌ڵ دروستكراوه‌كانى دا پاك رِاگرتنێك كه په‌كخستنى سیفه‌ته‌كانى تێدا نه‌بێت ، ئه‌هلى سوننه ڕزگاریان بووه له تووش بوون و نه‌سازى (التناقض) و كاریان به هه‌موو به‌ڵگه‌كان كردووه ئه‌مه‌ش سوننه‌تى خوایه له كه‌سانێكدا ده‌ستیان بگرن به حه‌قه‌وه ، چى له توانایاندا هه‌یه به دڵسۆزى بۆ خواى ئه‌نجام بده‌ن ، كه یارمه‌تىیان بدات و ڕێگه‌ى ڕاستیان بۆ ئاسان بكات و به‌ڵگه‌یان سه‌ربخات ، وه‌كو خوا ده‌فه‌رموێ : [بَلْ نَقْذِفُ بِالْحَقِّ عَلَى الْبَاطِلِ فَيَدْمَغُهُ فَإِذَا هُوَ زَاهِقٌ وَلَكُمُ الْوَيْلُ مِمَّا تَصِفُونَ ]الأنبياء : 18 .
واته : به‌ڵكو ئێمه حه‌ق ئه‌كه‌ین به‌سه‌ر باتڵ دا تا ناحه‌ق له‌ناو ده‌با جا له‌ناكاو ناحه‌ق له‌ناو ده‌چێ .
وه فه‌رموى : [وَلَا يَأْتُونَكَ بِمَثَلٍ إِلَّا جِئْنَاكَ بِالْحَقِّ وَأَحْسَنَ تَفْسِيرًا ]الفرقان : 33 .
واته : موشریكه‌كان هیچ پرسیار و پێشنیارێك بۆ تۆ ناهێنن ئیلا ئێمه‌ش له‌به‌رانبه‌ریاندا وه‌ڵامى حه‌ق و چه‌سپاو و باشترین ته‌فسیرت بۆ ئه‌نێرین .
زاناى پایه‌به‌رز (الحافظ ابن كثير) ـ خواى لێ رِازی بێت ـ له‌ته‌فسیره به‌ناوبانگه‌كه‌یدا له ته‌فسیرى ئایه‌تى :[ إِنَّ رَبَّكُمُ اللَّهُ الَّذِي خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ فِي سِتَّةِ أَيَّامٍ ثُمَّ اسْتَوَى عَلَى الْعَرْشِ] الأعراف : 54 .
واته : به‌ڕاستى په‌روه‌ردگارتان ئه‌و خوایه‌یه كه ئاسمانه‌كان و زه‌وى له‌شه‌ش رِۆژدا به‌دیهێنا پاشان له‌سه‌ر عه‌رش به‌رز و بڵند بووه‌ته‌وه.
له ته‌فسیرى ئه‌م ئایه‌ته‌دا قسه‌یه‌كى به‌نرخى باس كردووه كه ده‌فه‌رموێ : (خه‌ڵكى له‌م مه‌سه‌له‌دا ڕا و قسه‌ى جیاوازیان هه‌یه ، ناتوانرێ لێره‌دا هه‌مووى باس بكرێ ، به‌ڵام ئه‌وه هه‌یه ئێمه په‌یرِه‌وى مه‌زه‌هه‌بى پێشین ده‌كه‌ین وه‌كو ئیمامى مالك و ئه‌وزاعى و پورى و (لیث)ى كورِى سه‌عد و شافعى و ئه‌حمه‌د و ئیسحاقى كوڕى (راهویه) ، وه چه‌ندین كه‌سى تر له پێشه‌وایانى موسڵمانان له كۆن و تازه‌دا ، مه‌زهه‌بى ئه‌وانیش بریتىیه له‌وه‌ى ناو و سیفه‌ته‌كانى خوا چۆن هاتوون با ئاواش برِۆن به‌بێ (تكییف) چۆنیه‌تى و (تشبیه) وێكچواندن و (تعطيل) په‌كخستن ، ئه‌وه‌ى دێت به مێشكى ئه‌وانه‌ى (تشبیه) ده‌كه‌ن دووره له خواوه ، چونكه هیچ شتێك هاو وێنه‌ى خوا نىیه ، خوا گه‌وره و بیسه‌ر و بینایه ، به‌ڵكو پێشه‌وایان له‌وانه (نعیم بن حماد الـخزاعی) مامۆستاى ئیمامى بوخارى فه‌رموویه‌تى : هه‌ركه‌سێ خوا به‌دروستكراوه‌كانى بشوبهێنێ ئه‌وا كافر ده‌بێ ، وه له‌و وه‌سفانه‌ى خوا بۆ خۆى كردوه و پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم بۆى كردوه هیچ (تشبیه) ێك نى یه ، ئه‌وه‌ى ئه‌و ناو و سیفه‌تانه‌ى كه له قورئان و سوننه‌تى (صحيح)دا هاتوون بسه‌لمێنێ بۆ خوا (به‌و جۆره‌ى كه شیاوه به به‌رزى خواوه) ، وه نه‌فى كه‌م و كورِى بكات ئه‌وه به‌ڕاستى ڕێگه‌ى هیدایه‌تی گرتووه‌ته به‌ر .