بەكاردێت بۆ:
1- نەرم كردن و پاككردنی ناو ڕیخۆڵە و بۆ چارەسەركردنی تا و هەوكردنی ڕیخۆڵەكان.
2- میكرۆبەكان دەكوژێت چونكە ماددەی دژەتەنی زۆرە دژ بە میكرۆب كار دەكات.
3- ئەگەر هەنگوین بدرێت بە دایكی شیردەر دەبێتە هۆی هاندانی زیادكردنی شیر لە گلاندەكانی مەمك.
4- بۆ چارەسەركردنی ئێسكەنەرمەی منداڵان چونكە ڤیتامین (D)ی زۆرە.
5- بۆ چارەسەركردنی هەوكردنی سێنگ و كۆكە لە منداڵان و لە گەورە، هەروەها ئازاری سەرما و ئەنفلوەنزا كەم دەكات ئەگەر تێكەڵاو بكرێت لەگەڵ ئاوی لیمۆ و بەشێوەیەكی شلەتێن بخورێن.
6- بۆ چارەسەركردنی بڕین (قرحە)ی ناو گەدە و دوانزەگرێ.
7- بەردەوامبوون لەسەر خواردنی هەنگوین بە ڕێژەیەكی دیاریكراو دەبێتە هۆی چارەسەركردنی هەوكردنی جگەر و ئازارەكانی زراو و دەبێتە هۆكارێك بۆ زیادكردنی بەرگری لەش بەرامبەر بە نەخۆش.
8- بۆ چارەسەركردنی لاوازی و بێ هێزی و كەمی خوێن.
9- بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نائارامی گەدە و قەبزی (بەستن) .
10- بۆ چارەسەركردنی نەخۆشییەكانی پێست وەكو دومەڵ و زیبكە و هەوكردنەكانی هەردوو دەست و قاچ و پەنجەكانیان و درز و ووشكبوونی هەردوو دەست و زیبكەكانی سەر پێست و گەڕی و خوراندن و جۆرەكانی دیكەی زام.
11- باشە بۆ نەرمكردنی پێست و جوانی دەموچاو.
12- ژەهری مێش هەنگ باشە بۆ چارەسەركردنی ئازاری رۆماتیزم و بەرزبوونی پەستانی خوێن و مەلاریا و هەڵاوسانی لیكەڕژێنی دەرەقی.
13- بۆ هەڵوەرینی قژ دەبێت هەنگوین تێكەڵاو بكرێت لەگەڵ پڕوشكراوی سیر و چەوركردنی سەر بەم تێكەڵاوە.
14- بۆ تێكچوونی ڕەنگی پێست (پەڵە) یان هەڵكەندن و نەمانی ڕەنگی ئاسایی پێست دەبێت هەنگوین لەگەڵ سیر تێكەڵاو بكرێت و شوێنی پێستە تووشبووەكە پێ چەوربكرێت.
15- بۆ چارەسەركردنی بەردی گورچیلە دەبێت هەنگوین تێكەڵاو بكرێت لەگەڵ زەیتی زەیتون و ئاوی لیمۆ كە بەیانیان پێشی نان خواردن دەبێت یەك كەوچكی چێشت خۆر لەم گیراوە بخورێت.
16- بۆ چارەسەركردنی زیبكەی دەموچاو (حب الشباب) دەبێت لە دوای شۆردنەوەی دەموچاو بە ئاوی شلەتین و صابون دەبێت پێستی دەموچاو چەوربكرێت بە هەنگوینەكە.
17- بۆ چارەسەركردنی زام (قرحە)ی میزڵدان یەك كەوچكی هەنگوین پێش نان خواردنی بەیانیان بخورێت بەشێوەی ڕۆژانە بۆ ماوەی دوو مانگی بەردەوام.
18- بۆ چارەسەركردنی شێرپەنجە (سرطان)ی پێست، هەنگوین لەگەڵ ئۆكسیدی هادرۆجین (بوریا پیرۆكسید) وەكو تێكەڵاوێكی چەور بۆ چارەسەركردنی شێرپەنجەی پێست لە قۆناغی یەكەمی تووشبوون بەم نەخۆشییە زۆر باشە بۆ چارەسەركردن.