باوەڕبوون بە فریشتەكان بە دوو شێوە دەبێ: بە (كورتی)، و بە (ورد و درێژی)، بە كورتی موسڵمان باوەڕی بەوە هەیە كە خوا فریشتەی هەیە، بەدیهێناون بۆ گوێ ڕایەڵی كردنی، وەسفی كردون بەوەی كە بەندەی بەڕێزن ، ووتەی خۆیان پێش ووتەی خوا ناخەن ، كردار بەفەرمانی ئەو دەكەن : [يَعْلَمُ مَا بَيْنَ أَيْدِيهِمْ وَمَا خَلْفَهُمْ وَلا يَشْفَعُونَ إِلَّا لِمَنِ ارْتَضَى وَهُمْ مِنْ خَشْيَتِهِ مُشْفِقُونَ ] [الأنبياء: 28] .
واتە : خوا كردەوەی ئەمڕۆ و داهاتووی ئەوانە دەزانێ هەروەها ڕابوردویان دەزانێ ، ئەوانە تكا و شەفاعەت ناكەن مەگەر بۆ ئەو كەسەی كە خوا لێی ڕازییە تكای بۆ بكەن مەلائیكەكان لە ترسی گەورەیی خوا لەترس دان .
فریشتەكان چەندەها پۆلی جیاوازن ، هەندێكیان هەڵگرتنی [عەرش] یان پێ سپێردراوە ، هەندێكیان دەرگاوانی بەهەشت و دۆزەخن ، هەندێكیان كردەوەی بەندەكان دەنووسنەوە ، ئەمە بە كورتی .
بەڵام بە درێژی باوەڕمان بە ئەوانە هەیە كە خوا و پێغەمبەرەكەی صلى الله عليه وسلم ناوی بردون وەكو : [جبریل ، میكائیل ، مالك ـ كە دەرگاوانی دۆزەخە ـ ، ئیسرافیل ـ كە فوو كردن بە (صور) ی پێ سپێردراوە] ، كە لە چەندین فەرموودەی صەحیح دا باس كراوە .
سەلمێنراوە لە (عائیشە) وە ـ خوای لێ ڕازی بێت ـ كە پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم فەرموویەتی : [خلقت الملائكة من نور ، وخلق الـجَان من مارج من نار ، وخُلِقَ آدم مـما وُصِفَ لكم] [أخرجه مسلم في صحيحه] .
واتە : فریشتەكان لە نور دروست كراون ، جنۆكەیش لە بڵێسەی ئاگر ، ئادەمیش لەوەی كە بۆتان باسكراوە واتە لە گڵ ـ خۆڵ ـ .








