بـاوەڕبوون بە ڕۆژی دوایی
بەروار: 2010/07/31سەردارن: 3878نوسەر: الشيخ عبد العزيز بن عبد الله بن باز/وەرگێڕانی/مامۆستا: خلیل أحمد

بەنیسبەت باوەڕبوون بە ڕۆژی دوایی یەوە ، باوەڕبوون بە هەموو ئەوانە دەگرێتەوە خوا و پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم هەواڵیان پێداوین ئەوانەی لە دوای مردن ڕوو ئەدەن وەكوو لێ‌ پرسینەوە و خۆشی و سزای گۆڕو ئەوانەی لە هاتنی قیامەتدا ڕوو ئەدەن وەكوو سەختی و ناڕەحەتی ئەو ڕۆژە و پردی (صراط) و دانانی تەرازو و لێ‌ پرسینەوە و پاداشت و تۆڵە و پەخشی نامەی كردەوەكان لە نێوان خەڵكدا ، یەكێك بەدەستی ڕاستیەوە و یەكێك بەچەپی یان لەپشتی یەوە ، هەروەها باوەڕ بوون بە حەوزی كەوسەر كە ئامادەكراوە بۆ پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم و باەڕبوون بە بەهەشت و ئاگر و بینینی خوای پەورەدگار و قسەكردنی باوەڕداران لەگەڵ خوا ، و چەندین شتی تر كە لە قورئانی پیرۆز و سوننەتی (صحیح) ی پێغەمبەردا صلى الله عليه وسلم هاتوون كە پێویستە باوەڕمان پێیان هەبێت ، بەو شێوەیەی خوا و پێغەمبەرەكەی صلى الله عليه وسلم بەیان و ئاشكرایان كردووە .