چارەسەركردنی نەخۆشی بە خۆراك:خورما (تمر)
بەروار: 2010/09/03سەردارن: 4351نوسەر: بەشی پزیشكی لە ماڵپەڕی بەهەشت

1- بۆ چارەسەركردنی نەخۆشییەكانی پەستانی خوێن و نەخۆشییەكانی دڵ.
2- خواردنی ماست لەگەڵ خورما باشترین چارەسەرە بۆ لاوازی هەرسكردن و كێشەكانی كۆئەندامی هەرسەوە.
3- خورما پێكهاتووە لە ڤیتامینی A بە ڕێژەیەكی زۆر كە دەبێتە هۆی بەهێزكردنی بینین و پاراستنی چاو لە لاوازی و هێمن كردنی دەمارەكان (ئەعساب) و چالاككردنی ڕژێنی گلاندی دەرەقی و دەبێتە هۆی ئارامكردنی هەستی مرۆڤ.
4- خورما بە خێرا هێزی لەش چالاكتر دەكات و دەبێتە هۆی ڕێكخستنی ڕێژەی میزەوە و هاندەرە بۆ شوشتنی گورچیلە و دەبێتە هۆی پاككردنی جگەر.
5- خورما هاندەرە بۆ هێمنی و ئارامی لە هەڵسوكەوتی مرۆڤ و ڕێژەی حەز لە جووتبوون لە نێوان خێزان و مێرد زیاد دەكات بە تایبەتی ئەگەر تێكەڵاو كرا لەگەڵ تۆی سنەوبەر (كاژ).
تێبینی/ خورما نادرێت بەو كەسانە كە تووش بوونە بە رەمەدی چاو.
6- لە توێژینەوەیەكی زانستی دەركەوت كە خورما پێكهاتووە لە ماددەی پرۆستاگلاندین كە ماددەیەكی هۆرمۆنییە باشە بۆ كرژبوونی منداڵدان (رەحم) لە كاتی منداڵبوون بۆ ئاسانكردنی دەرچوونی منداڵەكە، هەروەها دەبێتە هۆی دەركردنی پاشماوەی ئاو و خوێن لە منداڵدان لە دوای دەرچوونی منداڵەكە بۆ پاككردنی منداڵدان لە ماوەی زەیسانی (نفاس).