زۆرێك له لاوان ڕابردووى خراپیان ڕێگره له به‌رده‌م پابه‌ندبوونیان به دین و به‌رده‌وام بوونیان له سه‌رى ، و پێیان وایه كه خراپه‌كانیان سنوورى لێخۆشبوونى خواى تێپه‌ڕاندووه ، و خواى گه‌وره لێیان تووڕه‌یه و له سه‌رى نوسیون كه له ناوبچن ، و له سه‌رپێچى و تاواندا بمرن ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و لاوانه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ده‌قه‌كانى قورئان و سووننه‌ت بۆیان ده‌رده‌كه‌وێت كه تێڕوانینه‌كه‌یان چه‌نده هه‌ڵه‌یه ، و تێده‌گه‌ن كه هیچ سنوورێك نیه بۆ لێخۆشبوونى خوا .
خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت : [ وَرَحْمَتِي وَسِعَتْ كُلَّ شَيْءٍ ] [ الأعراف : 156 ] . واته : ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانیم هه‌موو شتێكى گرتووه‌ته‌وه .
وه ده‌فه‌رموێت : [قُلْ يَا عِبَادِي الَّذِينَ أَسْرَفُوا عَلَى أَنْفُسِهِمْ لا تَقْنَطُوا مِنْ رَحْمَةِ اللَّهِ إِنَّ اللَّهَ يَغْفِرُ الذُّنُوبَ جَمِيعاً إِنَّهُ هُوَ الْغَفُورُ الرَّحِيمُ * وَأَنِيبُوا إِلَى رَبِّكُمْ وَأَسْلِمُوا لَهُ ] [ الزمر : 53 ، 54 ] . واته : ئه‌ى پێغه‌مبه‌ر پێیان بڵێ : خوا ده‌فه‌رموێت : ئه‌ى به‌نده‌كانم ئه‌وانه‌ى كه خۆتان گوناهبار كردووه و هه‌ڵه‌تان زۆره ، نا‌ئومێد مه‌بن له ڕه‌حمه‌تى خوا ، چونكه به‌ڕاستى ئه‌گه‌ر ئێوه ته‌وبه‌ى ڕاست و درووست بكه‌ن ، خوا له هه‌موو گوناه و هه‌ڵه‌كانتان خۆش ده‌بێت ، چونكه بێگومان ئه‌و خوایه زۆر لێبورده‌یه و زۆر به سۆز و میهره‌بانه ، هه‌میشه هه‌وڵ بده‌ن دڵتان لاى خوا بێت و بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لاى په‌روه‌ردگارتان و ته‌سلیمى ئه‌و بن .
وه پێغه‌مبه‌رى خوایش صلى الله عليه وسلم ده‌فه‌رموێت : (( التائب من الذنب كمن لا ذنب له )) [ رواه ابن ماجة و صححه الألباني ] بۆیه براى لاوم : ڕووبكه‌ره خواى گه‌وره و داواى لێخۆشبوو‌ن بكه بۆ تاوانه‌كانت ، و نا‌ئومێد مه‌به ، چونكه خواى گه‌وره له هه‌موو تاوانه‌كان خۆش ده‌بێت ، ئه‌گه‌ر به ئه‌ندازه‌ى كه‌فى سه‌ر ده‌ریاش بێت .