الحمد لله وحده والصلاة والسلام على من لا نبي بعده ..أما بعد:
خوشكى موسڵمان ئه‌مانه كۆمه‌ڵه چیرۆكێكن، هه‌مووى په‌ند وئامۆژگارییه كه‌باس له دوو جۆره ئافره‌ت ده‌كات:ـ
جۆرى یه‌كه‌م:ـ ئافره‌تانى به شه‌رم وحه‌یاو دواێن پاكن كه شوێنى بانگخوازى حه‌زو ئاره‌زووكان نه‌كه‌وتوون سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى كه دووچارى فیتنه بوونه‌ته‌وه ئه‌م ئافره‌تانه نموونه‌ى شه‌ره‌ف و داوێن پاكى و ڕه‌وشت به‌رزیین بۆیه پێویسته كچان و ئافره‌تان بیانكه‌ن به پێشه‌نگى خۆیان و په‌یڕه‌وى هه‌ڵس وكه‌وت و ڕه‌وشتى به‌رزیان بكه‌ن وه وانه‌ى شه‌رم و حه‌یاو پاكێتى لێیانه‌وه فێرببن .
جۆرى دووه‌م:ـ ئه‌و ئافره‌تانه‌یه كه به هاتنى یه‌كه‌م هه‌ورى فیتنه‌ى تروسكه‌دار ئابڕوو و شه‌ره‌ف و پاكێتى یان فرۆشت به ئاره‌زوویه‌كى كاتى و دوایی په‌شیمان بوونه‌وه به‌ڵام پاش چى؟ له كاتێكدا كه په‌شیمانى سوودى نى یه‌و چاره‌سه‌رى ده‌ردیان ناكات، ئه‌م ئافره‌تانه بوونه‌ته نموونه‌ى به‌دڕه‌وشتى و بێ ئابڕوویى و شه‌ره‌ف و ئه‌مانه‌تیان نى یه، بۆیه ئاگادارى كچان و ئافره‌تانمان ده‌كه‌ینه‌وه شوێنى ڕێبازى ئه‌مانه نه‌كه‌ون و هاوڕێیه‌تى یان نه‌كه‌ن تا نه‌كه‌ونه داویانه‌وه.
خوشكه داوێن پاكه‌كه‌م ته‌نها تۆ له گۆڕه‌پاندا نیت به‌ڵكو هه‌زاره‌ها ئافره‌تانى دى ئه‌م رێگایه‌یان هه‌ڵبژاردووه وه ژیانى شه‌ره‌ف و پاكێتى یان په‌سه‌ند كردووه به سه‌ر ژیانى گاڵته‌و گه‌پ و شوێن كه‌وتنى ئاره‌زووه‌كانیان و بازرگانى كردن به‌له‌ش و داوێنیان.
وه كۆمه‌ڵێك له ئافره‌تانى ڕۆژئاواش كه هه‌رچه‌نده له كۆمه‌ڵگایه‌كى هه‌ڵوه‌شاو و نوقمى فیتنه‌و فه‌ساد په‌روه‌رده بوونه وه‌ڕووتى و بێ ئابڕوویى به شارستانیه‌ت و سه‌ربه‌خۆیى داده‌نێن، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه ئه‌م خوشكانه به هه‌موو غیره‌ت و توانایه‌كیانه‌وه به‌ره‌نگارى ئه‌م ڕاستى یه دژواره بوونه‌ته‌وه‌و له‌ڕووى وه‌ستاون وه به‌هیچ ڕ‌ازى نه‌بوونه ته‌نها به پۆشینى جلى شه‌رم و ئابڕوو نه‌بێ, وه شوێنى ڕێبازى ئافره‌تانى باوه‌ڕدارو چاكه‌كاران كه‌ووتوون و له‌پێناوى ئه‌ودا به‌رگه‌ى هه‌موو قسه‌و سوكایه‌تى پێكردن و ئازار و چه‌وساندنه‌ویان گرتووه.
خوشكم مژده‌ت لێ بێ و چاوه‌ڕوانى پاداشت به‌و به‌رده‌وام به له‌سه‌ر ڕێبازى پاك وتێكۆشانى پیرۆزت وه پابه‌ندبه به‌باڵاپۆشى و شه‌رم و داوێن پاكیته‌وه.
[چیرۆكى یه‌كه‌م: هاوسه‌رى ڕاستگۆ]
كه‌سێكى نامه‌ردوو بێ ئابڕوو زاڵبووبووه سه‌ر ته‌له‌فۆنى ماڵه‌وه‌مان و به‌رده‌وام ته‌له‌فۆنى ده‌كرد به ئومێدى ئه‌وه‌ى كه په‌یوه‌ندیه‌كى ناپاك و به‌دڕه‌وشتى له‌گه‌ڵم پێك بهێنێت، به‌ڵام من به ووشه‌ى سوووك و ناخۆش وه‌ڵامم ده‌دایه‌وه وه هه‌ندێ جار به‌بێ ئه‌وه‌ى ووته‌یه‌ك له زارم بێته ده‌ره‌وه ته‌له‌فۆنه‌كه‌م داده‌خست. كه‌بێزار بوو له‌وه‌ى كه نه‌گه‌شته مه‌به‌ستى وه‌بۆ ئه‌وه‌ى ژیانى هاوسه‌رێتیم تێك بدات و ماڵم بڕوخێنێت، به‌ئه‌نقه‌ست له كاتێكدا مێرده‌كه‌م له ماڵ ده‌بوو ته‌له‌فۆنى ده‌كرد كه مێرده‌كه‌م ته‌له‌فۆنه‌كه‌ى هه‌ڵده‌گرد به په‌له په‌یوه‌ندیه‌كه‌ى ده‌پچڕاند. به‌مه‌ش گومانى له دڵى مێرده‌كه‌م دروست كرد‌و شه‌ڕ و كێشه كه‌وته نێوانمانه‌وه. ناخۆشترین شت كه ئافره‌ت هه‌ستى پێ بكات ئه‌وه‌یه كه مێرد متمانه به خێزانه‌كه‌ى نه‌كات.
سه‌باره‌ت به‌م مه‌سه‌له‌یه مێرده‌كه‌م پرسى به هاوڕێیه‌كى دڵسۆزى كرد، كه‌چى ئه‌ویش زۆر به ئاسانى وه به زمانێكى پڕ له‌درۆوه‌وه ووتى:ـ بیستوومانه كه‌خێزانت چه‌نده‌ها په‌یوه‌ندى گومان لێكراوى هه‌یه به‌ڵام له پێناوى پاراستنى
ژیانى هاوسه‌رێتیت به تۆمان نه‌ووت وه ووتمان به‌ڵكو وازبهێنێت و بگه‌ڕێته‌وه بۆ ڕێگاى ڕاست، پاش ئه‌وه ژیانمان وه‌ك دۆزه‌خى لێ هات. ووتم به مێرده‌كه‌م و سوێندم بۆى خوارد كه‌من بێ تاوانم له‌وه‌ى كه‌هاوڕێكه‌ى ووتویه‌تى وه هاوڕێكه‌ى درۆزن و فڵێبازه، بۆێه مێرده‌كه‌م گومانى په‌یدا كرد له‌هاوڕێكه‌ى و بڕیارى دا ژماره‌ى ئه‌و گورگه ئاشكرا بكات، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته په‌یوه‌ندى كرد به كۆمپانیایى خزمه‌ت گوزارییه‌وه تا ژماره‌كه‌ى بۆ ئاشكرا بكه‌ن، به‌ڵام كه‌سى ئاگادار نه‌كرده‌وه وه‌سه‌یر له‌وه‌دا بوو كه‌بۆمان ده‌ركه‌وت ئه‌و كه‌سه‌ى كه‌ته‌له‌فۆنى ده‌كرد هاوڕێ دڵسۆزه‌كه‌یه‌تى وا پرسى پێ كرد، وه‌هه‌ر ئه‌وه كه‌ده‌یه‌وێت ده‌ست درێژى بكاته سه‌ر شه‌ره‌ف و داوێنى, وه‌ئه‌و ماڵه‌ى كه‌به‌ئه‌وین و دڵسۆزى بنیات نراوه بیڕوخێنیت.